|

هه‌ر یه‌كه له ئێمه بیره‌وه‌ریی تاڵ
و شیرینمان هه‌یه كه قه‌ت ناتوانین له یادیان بکه‌ین وه ئه‌وه‌ش كاریگه‌ریی
هه‌یه له‌سه‌ر ژیانی داهاتوومان كه هه‌م پۆسه‌تیڤ و هه‌م نێگه‌تیڤ ده‌بن.
من ئێستا نامهه‌وێ باسی لایه‌نه باش و
خراپه‌كانی بیره‌وه‌ریی بکه‌م به‌ڵكوو ده‌مهه‌وێت باسی هه‌ندێك
بیره‌وه‌ریی بچووك و پچرپچڕ بکه‌م كه له‌گه‌ڵ باوكم، شه‌هید خه‌لیل
خۆشکه‌لام، هه‌مه.
له به ر ئه وه ی كه ئه وكات من منداڵ بووم وه
بیره وه ریه كانم كورت و پچڕپچڕن، زۆر گرانه كه بزانم كام له بیره
وه ریه كانم له پێش ئه وی تر دا بووه، وه له كام بیره وه ریه مه وه ده
ست پێ بكه م به ڵام هه رچۆنێك بێت هه وڵ ده ده م ئه گه رچی به تێكه
ڵیش بێت ده ست پێ بكه م.
بیرم دێت كاتێك باوكم كه
مه‌ره‌خه‌سی ده‌بوو ده‌گه‌ڕایه‌وه ماڵ، ڕادیۆیه‌كمان
هه‌بوو هه‌مووجار به ڕاكشانه‌وه ده‌یخسته سه‌ر سنگی و گوێی
لێ ده‌گرت، به‌ڵام نازانم ئه‌وكات ڕادیۆ
خه‌بات هه‌بوو یان نا، بیرم نایه‌ت، به‌ڵام
كاتێك رادیۆکه‌ی پێ بوو سروودی (ئێمه سه‌ربازی ووڵاتین ، ئێمه
پێشمه‌رگه‌ی خه‌باتین) ی ده‌گوت و به منیشی ده‌گووت كه
له‌گه‌ڵی بڵێمه‌وه، زۆر حه‌زی له‌و سرووده
بوو وه زۆر حه‌زی ده‌كرد من فێر بكات كه
بیڵێم. ئێستاش ئه‌و ده‌نگه‌ی و شێوه‌ی
ئاوازه‌که‌ی هه‌ر له گوێم دایه. كاتێك كه
ئه‌و شێعره‌م له ماڵپه‌ڕی "بێستان.
نێت"دا خوێنده‌وه ئه‌وكات زانیم كه ئه‌وه شێعری
مامۆستای شه هید مامۆستا مه‌لا خدری عه‌بباسییه وه به حه‌ماسه‌وه
خوێندمه‌وه، ویستم بزانم هۆی خۆشه‌ویستی باوكم بۆ
ئه‌و شێعره چی بووه، وه ئێستا ده‌زانم كه باوكم
چه‌ند بیروباوه‌ڕێكی پیرۆزی هه‌بووه به ڕێبازی
خه‌بات و كوردایه‌تیی.
بیرم دێت باوكم منی فێر ده‌كرد كه چۆن ووشه‌ی خه‌بات بنووسم، وه
چه‌نده خۆشحاڵ بوو كاتێك بینی كه ده‌توانم
بنووسم "خه‌بات". دیاره من
ئه‌وكات نه‌مده‌زانی مانای ووشه‌ی
"خه‌بات"
چیه وه بۆچی باوكم
حه‌زی ده‌كرد كه فێربم،
به‌ڵام ئێستا ده‌زانم
كه "خه‌بات" چ ووشه‌یه‌كی پیرۆزه وه چ مانایه‌كی پیرۆزی
هه‌یه بۆ
مرۆڤه‌كان به‌تایبه‌ت بۆ
ئێمه‌ی كورد كه بێ له خه‌باتکردن له
پێناوی ئازادیی و ئاشتیی ناتوانین
گه‌له‌که‌مان له‌ده‌ست زوڵم و زۆری
داگیركاران رزگار
بکه‌ین، ئێستا ده‌زانم بۆ باوكم ووشه‌ی "خه‌بات"ی
هێنده لا گه‌وره و پیرۆز بوو. بێگومان
ئه‌و زۆر به چاکیی له مانای ووشه‌كه تێده‌گه‌یشت وه
ئه‌و حیزبه‌ی كه كاری
تێدا ده‌كرد ناوی
"خه‌بات" بوو كه بیروباوه‌ڕێكی زۆر
به‌هێزی پێ بوو.
ته‌نانه‌ت برایه‌كی له خۆم بچووكترم كه ناوی "جه‌لال"ه، كه
ئه‌وكات زۆر بچووك بوو،
فێری كردبوو كه هه‌رکه‌س لێی بپرسیایه كوڕی كێیت
ئه‌و یه‌کسه‌ر ده‌یگووت من كوڕی "خه‌بات"م وه كه ده‌یگوت من كوڕی خه باتم
یه‌کسه‌ر
خه‌ڵك ده‌یان گوت
به‌خوا ئه‌وه كوڕی كاك خه‌لیله، من
ئه‌وه له
زاری هاوڕێ
پێشمه‌رگه‌كانی باوکمه‌وه باس ده‌که‌م.
ئه‌وه‌شم بیره كاتێك باوكم بریندار ببوو و
چووبوو بۆ كوردستانی باشوور بۆ چاره‌سه‌ركردنی برینه‌که‌ی، دوای
چاكبوونه‌وه‌ی كه
گه‌ڕایه‌وه بۆ ماڵ
چه‌نده دیاری جوانی بۆ
هێنابووین.
ئاخرین بیره‌وه‌ریی تاڵ كه
به‌بیرم دێت شه‌هیدبوونی باوكم بوو، كه
شه‌وێك پێش ئه‌وه‌ی
خه‌به‌ری شه‌هیدبوونی
باوكم بێنن بۆمان، من
خه‌ونم به باوکمه‌وه بینی. له
خه‌ونه‌که‌مدا به‌فرێكی زۆر
هه‌بوو له لای ده‌رگاکه‌مان كه خوێن
به‌سه‌ر به‌فره‌که‌دا رژابوو، باوكم به
پێمه‌ڕه به‌فره‌که‌ی لاده‌دا، دیاربوو
خه‌ونه‌که‌م زۆر ڕاست بوو،
هه‌ر ئه‌و رۆژه باوكم له نێو
به‌فردا
شه‌ڕیان كردبوو
له‌گه‌ڵ دوژمن، وه خوێنی پاكی
تێکه‌ڵ به‌و به‌فره
ببوو. هه‌ر بۆ به‌یانیه‌که‌ی
خه‌به‌ریان بۆ هێناین كه باوكم
برینداره و له (گه وره‌دار)ه كه
گوندێکی ناوچه‌ی بانه بوو، ده‌یانهه‌ویست كه دایكم بچێت
له‌گه‌ڵیان و بیبینین، هه‌رچه‌ند دایكم گریا
گوتی پێم بڵێن چی لێ هاتووه. پێیان گووت
به‌س برینداره وه
نه‌یان ده‌هێشت من
له‌گه‌ڵ دایكم بچم،
به‌ڵام من به‌زۆر و گریان
هه‌ر چووم له‌گه‌ڵیان. كاتێك
گه‌یشتینه ئه‌وێ دایكم گوتی
ئه‌ی كوا؟ به‌ڵام
یه‌كێك له پێشمه‌رگه‌كان
به دایكمی گوت وه‌ره دانیشه تۆزێك، ئیتر
دوای ئه‌وه بۆ دایكمیان باس كرد كه باوكم
شه‌هید
بووه، ئه‌وكات دایكم ده‌ستی كرد به شین و گریان. ئێستاش دیمه‌نی
باوکمم له‌پێش چاوه كه
له‌گه‌ڵ پێشمه‌رگه‌یه‌كی تر كه
ئه‌ویش شه‌هید ببوو ڕایان كێشابوون، باوكم
هه‌ر وه‌ك ئه‌وه‌ی وابوو كه
خه‌وتبێ. دوای که‌مێك كه جه‌نازه‌ی باوكمیان ده‌برد بۆ
سه‌ر قه‌بران
و بینێژن، منداڵانی
له‌خۆم گه‌وره‌تر له
سه‌ربانێکه‌وه سه‌یریان ده‌كرد وه به منیان ده‌گووت كه تازه باوكت نابینیته‌وه
له‌به‌رئه‌وه‌ی باوكت مردووه، منیش كه
ئه‌وكات مانای مردنم
نه‌ده‌زانی یان
بۆم قورس بوو كه بڕوا
بکه‌م كه باوكم شه‌هید بووه و ئیتر
نایبینمه‌وه به منداڵه‌کانم ده‌گووت
نه‌خه‌یر باوكم نه‌مردووه، باوكم
هه‌ر بریندار بووه و وه‌ك جاری پێشوو ده‌یبه‌ن بۆ سلێمانی
چاك ده‌بێته‌وه و شتی جوانمان بۆ دێنێته‌وه. ئیتر له دوای
ئه‌و
كاته‌وه من هه‌ر چاوه‌ڕێی باوكم بووم كه
بێته‌وه و دیاری جوانمان بۆ بێنێ،
به‌ڵام هه‌ر نه‌هاته‌وه. زۆربه‌ی
شه‌وان خه‌ونم
ده‌بینی به باوکمه‌وه تا وای لێهات ئیتر له چاوه‌ڕوانیی بێزار
بووم وه خه‌ونه‌كانیشم ورده ورده
که‌م بۆوه هه‌تا
گه‌یشتمه ئه‌و
قه‌ناعه‌ته‌ی كه ته‌واو ئیتر باوكم ناگه‌ڕێته‌وه و شه‌هید بووه.
كه هه‌ندێك
گه‌وره‌تر بووم زۆرجار كه
به‌ته‌نیا بووم بیرم ده‌كرده‌وه و پرسیاری زۆرم بۆ دروست ده‌بوون كه
هه‌ر بۆخۆم وه‌ڵامیشیانم ده‌دایه‌وه، هه‌رچه‌نده وه‌ڵامی
هه‌ندێكیشیان
زۆر گران بوون. پرسیارم ده‌كرد له خۆم ده‌مگووت باشه بۆچی
ناتوانین بچینه
سه‌ر گۆڕی باوكم
هه‌تا هه‌ر هیچ نه‌بێت ده‌رده‌دڵی خۆم
له‌وێ باس بکه‌م بۆ باوكم؟ یان باشه بۆ باوكم
ئه‌و
ڕێگایه‌ی هه‌ڵبژارد كه خۆی ده‌یزانی شه‌هیدبوونی تێدایه؟ ئایا
نه‌یده‌زانی كه دوای
شه‌هیدبوونی خۆی
هه‌ر چوار منداڵه‌که‌ی بێ‌ناز
ده‌بن له نازی باوكایه‌تیی و زۆر له خۆشیه‌كانی ژیان؟ باشه
ئه‌و
ئێمه‌ی خۆش نه‌ده‌ویست و ا
به‌جێی هێشتین؟ ئه‌مانه و زۆر پرسیاری
تریش. هه ندێك جار ده‌هاتمه
سه‌ر ئه‌و قه‌ناعه‌ته‌ی كه باوكم
ئێمه‌ی خۆشنه‌ویستووه بۆیه
ئێمه‌ی به‌جێهێشتووه، وه زۆر گله‌یم لێ
ده‌كرد، بۆیه بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر بڕیارم دا ئیتر بیر
له باوکم نه‌که‌مه‌وه، ئه‌و كه
ئێمه‌ی لا گرنگ نه‌بووه و ڕێگایه‌كی گرتووه
كه زانیویه‌تی
ئه‌و رێگایه مردنی تێدایه وه
ئێمه‌ی له نازی باوكایه‌تی بێبه‌ش كردووه، بۆ من ئه‌وه‌نده بیری لێ
بکه‌مه‌وه.
دوای ماوه‌یه‌ك كه ده‌مبینی
هاوڕێكانی باوكم زۆر باسی چاکیی و ئازایه‌تیی باوكمیان ده‌كرد وه دڵسۆزیی بۆ ڕێبازی
خه‌بات و كوردایه تیی، بڕیارم دا
هه‌وڵ بده‌م زۆرترین شت
له‌باره‌ی باوکمه‌وه بزانم وه پرسیار بکه‌م.
هه‌ربۆیه که‌وتمه پرسیاركردن له
هاوڕێ كۆنه‌كانی باوكم، وه
له‌و که‌سانه‌ی كه له باوکمه‌وه نزیك
بوون. ئه‌وان باسی
ئه‌وه‌یان ده‌كرد كه باوكم زۆر
که‌سێكی به
بیروباوه‌ڕ بووه بۆ رێبازی
خه‌بات، وه زۆر بڕوای به
خه‌باتی هه‌قخوازانه‌ی
گه‌لی كورد بووه، وه
هه‌ستی كردووه كه میلله‌تی كورد میلله‌تێكی
به‌شخوراو و هه‌ژاره.
ئه‌و زانیویه‌تی
به‌شێكی زۆری هۆی
چه‌وسانه‌وه‌ی گه‌لی كورد
نه‌خوێنده‌واربوونه وه
هه‌ر گه‌لێك كه
رێژه‌ی نه‌خێنده‌واریی زۆر بوو
مه‌حاڵه پێشبکه‌وێت و به مافی ڕه‌وای خۆی بگات،
هه‌ربۆیه باوكم كه
که‌سێكی نه‌خونده‌وار بووه
هه‌وڵێكی زۆر ده‌دات له ڕیزه‌كانی
پێشمه‌رگایه‌تیدا خۆی خوێنده‌وار
بكات وه له ماوه‌یه‌كی
که‌مدا بۆخۆی خۆی فێری خوێنده‌واریی ده‌كات،
وه تا وای لێ دێت كه كتێب
هه‌میشه ده‌بێته هاوڕێی،
ته‌نانه‌ت هه‌میشه كتێب
له‌ناو كۆڵه‌پشتیه‌که‌یدا بووه.
به‌هۆی زیره‌کیی و ئازایه‌تییه‌وه زۆر له
پله‌كانی پێشمه‌رگایه‌تیی بڕیوه.
هه‌میشه
قسه‌ی له‌ناو خه‌ڵكدا كردووه و باسی
نه‌هامه‌تییه‌كانی گه‌لی
كوردی كردووه
و ویستویه‌تی لاوانی كورد به‌ره‌و لای شۆڕش ڕابكێشێت.
زۆر قسه‌خۆش و ده‌م به
پێکه‌نین بووه له‌ناو
خه‌ڵك و هاوڕێكانیدا
هه‌تا ئه‌وه‌ی كه هاوڕێكانی نازناوی "خۆشکه‌لام"یان بۆ داناوه.
ئه‌و
زۆر باوه‌ڕی
به‌و حیزبه هه‌بووه كه
هه‌ڵیبژاردبوو، ته‌نانه‌ت
هێندێك له هاوڕێكانی باوكم به باوكمیان گوتبوو كه
ئه‌وه‌نده
نه‌چێته پێشه‌وه له
سه‌نگه‌ره‌كانی دوژمن له كاتی شه‌ڕدا
له‌به‌رئه‌وه‌ی پێیان گوتبوو كه تۆ منداڵی وردت
هه‌یه با ئه‌كوژرێیت
به‌ڵام ئه‌و له وه‌ڵامدا گوتبووی كه دوای من "خه‌بات"
هه‌یه منداڵه‌كانم به‌خێو ده‌كات.
وه به‌پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه‌ی من بیرم لێ كردبۆوه
باوكم زۆر
ئێمه‌ی خۆش ویستووه، دایكم بۆی باس كردم كه
چه‌نده به‌ڕوحم بووه ته‌نانه‌ت
له‌کاتی ئه‌ركی
پێشمه‌رگایه‌تییدا كه له
گونده‌كان مستێك مێوژ و گوێزیان بدایه‌تێ دڵی
نه‌ده‌هات بیخوات،
هه‌ڵی ده‌گرت هه تا ده‌هاته‌وه بۆ
ئێمه‌ی ده‌هێناوه، كه جاری وا بوو مانگێكی پێ ده‌چوو
هه‌تا ده‌هاته‌وه. ئه‌و زۆر حه‌زی كردووه
كه ئێمه بخوێنین و خزمه‌تی
میلله‌ته‌که‌مان بکه‌ین.
من ئێستا شانازیی ده‌که‌م به باوکمه‌وه و
به‌و ڕێبازه پیرۆزه‌ی كه
هه‌ڵی بژاردبوو بۆ خزمه‌تی
گه‌له‌که‌ی، وه به‌ڵێن ده‌ده‌م به باوكم و
هه‌موو شه‌هیدانی كوردستان كه
هه‌رگیز
رێبازیان چۆڵ
نه‌که‌م، وه تا ئه‌و جێگایه‌ی كه بۆم بكرێت خزمه‌تی
گه‌له‌که‌م بکه‌م. هیوادارم ئاواتی باوكم و
هه‌موو شه‌هیدانی رێگای
ئازادیی بێته دی كه ئازادبوونی
یه‌كجاریی هه‌موو كوردستانه.
هه‌زاران سڵاو ده‌نێرم بۆ رووحی پاكی باوكم و
هه‌موو
شه‌هیدانی خه‌بات و كوردستان. ڕۆحی شاد و یادی زیندوو.
ئه‌م شێعره‌ی
مامۆستا مه‌لا خدریش
پێشکه‌ش بێت به ڕۆحی پاكی باوكم كه زۆر
حه‌زی لێی
بوو.
ئێمه سه‌ربازی وه‌ڵاتین

ئێمه
سه‌ربـــــــــازی وه‌ڵاتین
ئێمه پێشمه‌رگه‌ی
خه‌باتین
بێچوه شێرین
چــاونه‌ترسین
ئێمه بۆ
گــــــه‌لمان قه‌ڵاتین
شوێنی ئیسلام
رێگـــه‌مـــانه
سه‌نگـــه‌ری گــه‌ل
پێگه‌مانه
شێری بێشـه‌ی
کـــورده‌وارین
ناو دڵی گــه‌ل
جێگــه‌مــانـه
ئێمه
سه‌ربــــــــــازی وه‌ڵاتین
ئێمه پێشمه‌رگـه‌ی
خه‌باتین
بێچوه شێرین
چــاونه‌ترسین
ئێمه بۆ
گــــــه‌لمان قه‌ڵاتین
کـاتی جه‌نگ و
حه‌مله‌بردن
پێکـــــه‌نینمان دێ
بـه مردن
لاوی کــوردین
بــــاوه بۆمـان
قه‌ت لـه دووژمن
سڵنه‌کردن
ئێمه
سه‌ربــــــــــازی وه‌ڵاتین
ئێمه پێشمه‌رگه‌ی
خه‌بـاتین
بێچوه شێرین
چــاونه‌ترسین
ئێمه بۆ
گــــــه‌لمان قه‌ڵاتین
خوێنی خۆ بۆ گه‌ل
ده‌ڕێژین
تــاڵ و سوێریی بۆ
ده‌چێژین
جــه‌رگی دووژمن
داده‌بێژین
داری سه‌ربـه‌ستیی
ده‌نێژین
ئێمه
سه‌ربــــــــــازی وه‌ڵاتین
ئێمه پێشمه‌رگـه‌ی
خه‌باتین
بێچوه شێرین
چـاونه‌ترسین
ئێمه بۆ
گــــــه‌لمان قه‌ڵاتین
کـــۆشکی زاڵم
لـــه‌بن دێنین
پـــه‌تـی زۆرداریی
ده‌پسێنین
تۆوی سه‌ربه‌ستیی
ده‌چێنین
رۆژی ئـــــــازادیی
هه‌ڵدێنین
ئێمه
سه‌ربــــــــــازی وه‌ڵاتین
ئێمه پێشمه‌رگـه‌ی
خه‌باتین
بێچوه شێرین
چــاونه‌ترسین
ئێمه بۆ
گــــــه‌لمان قه‌ڵاتین
که‌ڵپی داگیرکـــه‌ر
ده‌کێشین
مل بـــــه زۆردار
راده‌کێشین
ته‌رمی پیسی
گه‌لنه‌ویستان
بـــــــــــــۆ
زبڵدان راده‌کێشین
ئێمه
سه‌ربــــــــــازی وه‌ڵاتین
ئێمه پێشمه‌رگـه‌ی
خـه‌باتین
بێچوه شێرین
چـاونــه‌ترسین
ئێمه بۆ
گــــــه‌لمـان قه‌ڵاتین
رێگه‌مان
یــــاســــای خودایه
گیانمان بۆ
گـــــــــه‌ل فیدایه
چه‌کی
بـــــــــاوه‌ڕمان له‌لایه
خودای مه‌زن پشت و
په‌نایه
ئێمه
سه‌ربـــــــــــازی وه‌ڵاتین
ئێمه پێشمه‌رگـه‌ی
خه‌باتین
بێچوه شێرین
چــاونه‌ترسین
ئێمه بۆ
گـــــــه‌لمان قه‌ڵاتین
|