|
ئه‌ی خوڵایه! به‌ناوی تۆ، به‌ئیزنی تۆ،
به‌ته‌ما تۆ.
سڵاوی خودا له هه‌موو چاکێ، ره‌حمه‌ت له
گۆڕی هه‌رپاکێ.
هه‌ڤاڵینۆ! که‌سوکاران! که‌سی خاڵان!
با هه‌ر ئێستا و هه‌ر هه‌موومان به هه‌موو هێز
و هه‌ستمانه‌وه هه‌ستین، بۆ رێزگرتن له یادی له دایکبوونی
"خه‌بات" ریزراوه‌ستین، به‌م گه‌رمای هاوینی ئه‌م وشکه‌ساڵه،
به ئاره‌قه‌ی به‌رپرسیاری "ئه‌رێ ئه‌نگۆ له کێنده‌رن؟ وه‌ڕێ
که‌وین"، سندمی دێوی ره‌ش و درینجی سپی بپسێنین، سنوری مرۆکردی
درۆکرده ببه‌زێنین، باوه بێبنه‌ماکانی کۆتی کۆنی ده‌ست و دڵ
وه‌ڕه‌وێنین و بگه‌ڕێینه‌وه بۆ زێدی خه‌باته‌که‌مان، بۆ هه‌واری
به‌ر بناره بێنازه‌که‌مان، ئه‌و جێگایه دایکی زه‌مان ژانی گرتی
و له میحرابی به‌رخودانی مزگه‌وته‌که‌ی "به‌رده‌ڕه‌ش"،
به‌رده‌ڕه‌شی به‌رده‌جوان و به‌رده‌زێڕی خۆڵ گه‌وهه‌ری، ئاو
که‌وسه‌ری عه‌لی سڵێمان، خه‌باتێك له دایك بوو، که‌وته جێی
سه‌جده‌ی کوڕنوشبه‌ران و له به‌رماڵه چڵکنه‌کانی مزگه‌وت
شه‌ته‌ك درا و به ده‌ستی به‌ده‌زنوێژی کۆمه‌ڵێك مرۆڤی پاك، ئه‌و
مرۆڤانه‌ی هه‌موو ته‌مه‌نیان له‌ژێر به‌یداغی سپی بێگه‌ردی
ئاشتییدا ده‌برده‌سه‌ر، ره‌وانه‌ی هه‌موو مزگه‌وته‌کانی
کوردستان، ناوه‌نده‌کانی زانیاریی و ئایینیداریی و وه‌فاداریی
کرا.
با بگه‌ڕێینه‌وه، بگه‌ڕێینه‌وه به نیازی
به‌نیازگه‌یشتن، به‌ته‌مای توانه‌وه له‌بن بنچکه ده‌وه‌نه‌کانی
بنار و به‌نده‌نه‌کانی ئه‌و ده‌ڤه‌ره، وه‌ك کاکه‌مین تورجانیی و
کاك ته‌هاسوور که به خوێنی ئاڵ و سووریا‌ن نه‌مامی سه‌وزی
ئاواته‌کانی ئێمه‌یان له‌سه‌ر خاکی سوتماکی هه‌رێمه
ره‌شهه‌ڵگه‌ڕاوه‌که، ئاودایه‌وه.
بگه‌ڕێینه‌وه به چاوی دڵ بڕوانینه قه‌تاره‌ی
پێشمه‌رگه‌کانی خه‌بات، خه‌باتی باوك، خه‌باتی دایك، خه‌باتی
برا، خه‌باتی خوشك، خه‌باتی کۆرپه و نه‌وه، که ریزه‌ڵاوڕیز،
پێ له شوێن پێ، ترپه‌ی دڵ له‌گه‌ڵ خورپه‌ی هه‌ناو، خه‌نده‌ی لێو
له‌گه‌ڵ بزه‌ی هه‌تاو، رۆیشتن، رۆیشتن، رۆیشتن، هه‌تا زۆریان بۆ
سه‌ر سه‌رێ وه‌سه‌رکه‌وتن، که‌مێکیشیان له بنه‌ی هه‌وراز ماندوو
بوون و شه‌که‌ت که‌وتن.
به‌ڵێ بچین به چاوی دڵ بڕوانین و فێربین
ریزبوون و ریزبه‌ستن و له‌ریزدامانه‌وه چۆن رێزی خودای لێ
ده‌بارێ، چۆن رێزی خه‌ڵکی خوڵای به‌دوادادێ. بچینه‌وه و
به‌رهه‌می خه‌باتی خه‌رمانان بچنینه‌وه، بچینه‌وه و له‌و
ده‌سته قه‌ڵشیوانه‌ی ماشه‌ی قوڵه‌بڕنه‌وه‌کانی سه‌ره‌تای
سه‌رهه‌ڵدانیان راده‌کوشی، فێری په‌نجه‌گوشین بین و به نیشانه‌ی
وه‌فا، ئه‌مه‌کدارانه و ئه‌ویندارانه ماچیان که‌ین، ماچ به
نیشانه‌ی ملکه‌چیی و به نیازی موفه‌رك، موفه‌رك بۆ هه‌وێنی
ئه‌وین، بۆ هه‌وێنی ژیان، ئه‌وین و هه‌وێنی خه‌بات. با بچینه‌وه
و ببینین چۆن چۆن چه‌قۆکێشه‌کانی کۆڵانه‌کانی قوم و تاران، وه‌کو
هاران، قوم قوم خوێنی نه‌ته‌وه ژێرده‌سته‌که‌ی ئێمه ده‌مژن و
قومقۆمه‌کانیان له شیله و شیره‌ی به‌رهه‌می ره‌نجبه‌ران و
ره‌نجده‌رانی کورد پڕده‌که‌ن. بچینه‌وه ببینین چۆن چۆن په‌نجه‌ی
ئه‌و قه‌ڵه‌مگێڕانه ده‌قرتێنن که نووسییان و ده‌نووسن کوردستان
و کورد و به‌س.
با بچینه‌وه گوێ بگرین له سروودی کۆڵنه‌دان،
شین و شه‌پۆڕی دایکی شه‌هیدان شه‌هید عه‌زیزی مه‌لا ئه‌حمه‌د و
شه‌هید په‌رویزی عوسمانیی و شه‌هید محه‌ممه‌دی قادر جه‌ماڵ، که
دۆڵ و ده‌ره و نواڵ و لاپاڵ، هاواری: (( ئه‌ی رۆڵه
جوانه‌مه‌رگه‌که‌م رۆ)) ده‌ڵێنه‌وه. ده‌چینه‌وه، له پێینی
گڵکۆی هه‌ر دایکێکی جه‌رگبڕاو، لای سه‌رینی گۆڕی هه‌ر
پیره‌پیاوێکی دیدارئاخیره‌ت، له گوێن سه‌نگه‌ری هه‌ر
شۆڕه‌لاوێکی شه‌هید، تووله‌نه‌مامێك ده‌نێژین و ناوی ده‌نێین
داری ئازادیی و داد.
هۆ دایکی نیشتمان! هۆ دایکی گشتمان! هۆ هیوا و
هومێدی گشتمان! دێینه‌وه له ده‌شت و پێده‌شتان، له بانوو و
به‌نده‌نان، له لێڕه‌وار و لێڕ و چڕان، سروودی هه‌ستانه‌وه،
هۆره‌ی ژیانه‌وه ده‌چڕین، په‌ڵاسی ره‌شی داگیرکاریی و
دیکتاتۆریی داده‌دڕین.
دێینه‌وه به شوکرانه‌ی سه‌رکه‌وتن له سه‌ر
هه‌ر دوندێك، له مزگه‌وتی هه‌ر گوندێك، له بن هه‌ر دارێك، له
ده‌م هه‌ر رووبارێك کڕنۆش ده‌که‌ین، سوجده ده‌به‌ین و ده‌ڵێین:
سبحانك اللهم ربنا و بحمدك
دوایین
خه‌رمانانی ده‌ربه‌ده‌ریی
|