|
بۆ یادی مامۆستا مه‌لا خدر عه‌بباسی
فه‌تاح

ئه‌ی به‌چکه شێری ناو مه‌یدان
ئه‌ی هه‌ڵۆی به‌رزی سه‌ر کێوان
تـۆ
نـامری هـه‌رده‌م زیندووی
له
ژێر خاکا تۆ نه‌خه‌وتووی
تۆ
هانده‌ری بۆ ڕێگه‌ی ڕاست
بۆ
خه‌بات و ژیان و خواست
تــۆ رابـه‌ری تــۆی سـه‌رکـرده
نه‌به‌ردی تۆ له‌م سه‌ر ئه‌رده
وشـه‌ی جـوان و پــاراوی تــۆ
هێشتا هه‌ر هه‌ن له گفتوگۆ
لـه یـاد نـاچن تـا ژین مابێ
تا
کوردێ له‌سه‌ر ئـه‌رزا بێ
مێژووی کوردان بـاش ئــه‌زانن
کـــرده‌ت کـــرداری شـــێـــرانـــن
تێکۆشای بۆ گه‌ل و خاکت
بــه بـیـری ورد و چــالاکت
له
پاش مه‌رگی ناواده‌ی تۆ
هـه‌زاران زمـان هـاتـنـه گـۆ
سه‌دان هه‌زار فرمێسکی گه‌ش
لـه چـاو هاتن بۆ تۆی بێبـه‌ش
بـوون بـه گـڕکـان لــه دڵـی لاوان
بوون به قه‌ول و عه‌هد و په‌یمان
بگرن رێگا و ڕێبازی تۆ
ونی
نه‌که‌ن ئـاواتی تۆ
هـه‌وڵ بـده‌ن بـۆ ئــازادی
بۆ
ڕووخانی زوڵم زیادی
ئێستا هه‌رچه‌ند له چاو ونی
تــۆ چـقـڵـی چــــاوی دوژمـنـی
لــه لاشـه‌ی بـێ گـیــانـی تۆ
دوژمن ئه‌له‌رزێ وه‌ک مێژۆ
ئه‌ڵێ په‌روه‌رده‌ی ده‌ستی ئه‌و
نـاسره‌ون بـه ڕۆژ و بـه شــه‌و
ئێمه‌ش په‌یمان ئه‌ده‌ین په‌یمان
بــه ڕۆحـی پــــاکــی شــه‌هـیــدان
بـه ڕۆحی بـێـگـه‌رد و پاکت
به
کفنی سووری ناو خاکت
به
"تێکۆشـان" و به "بێستــان"
به
دایکی شه‌هید، پیر و جوان
بـه خه‌بـات و به کوردستـان
بـه گـۆڕی هـه‌موو شـه‌هیدان
تـا
کوردستـان ئـازاد نه‌بێ
وڵاتمـان سـه‌ربـه‌خۆ نـه‌بێ
نه‌سره‌وین له هه‌وڵ و خه‌بات
تـا
دڵـی ئـێـوه ئـه‌کـه‌یـن شـــاد
5/11/2008
|