ئێمه‌ سه‌ربازی وه‌ڵاتین          نووسینی: مامۆستا مه‌لا خدر عه‌بباسیی

  

 

ئێمه‌ سه‌ربــــــــــازی وه‌ڵاتین

ئێمه‌ پێشمه‌رگـه‌ی خه‌باتین

بێچوه‌ شێرین چـاونه‌ترسین

ئێمه‌ بۆ گـــــــه‌لمان قه‌ڵاتین

شوێنی ئیسلام رێگـــه‌مـــانه‌

سه‌نگـــه‌ری گـــه‌ل پێگه‌مانه‌

شێری بێشـه‌ی کـــورده‌وارین

ناو دڵی گـــه‌ل جێگــه‌مــانـه‌

ئێمه‌ سه‌ربــــــــــازی وه‌ڵاتین

ئێمه‌ پێشمه‌رگـه‌ی خه‌باتین

بێچوه‌ شێرین چــاونه‌ترسین

ئێمه‌ بۆ گـــــــه‌لمان قه‌ڵاتین

کـاتی جه‌نگ و حه‌مله‌بردن

پێکـــــه‌نینمان دێ بـه‌ مردن

لاوی کــوردین بــــاوه‌ بۆمـان

قه‌ت لـه‌ دوژمن سڵنـه‌کـردن

ئێمه‌ سه‌ربــــــــــازی وه‌ڵاتین

ئێمه‌ پێشمه‌رگه‌ی خه‌بـاتین

بێچوه‌ شێرین چـاونه‌ترسین

ئێمه‌ بۆ گـــــــه‌لمان قه‌ڵاتین

خوێنی خۆ بۆ گه‌ل ده‌ڕێژین

تــاڵ و سوێریی بۆ ده‌چێژین

جــه‌رگی دووژمن داده‌بێژین

داری سه‌ربـه‌ستیی ده‌نێژین

ئێمه‌ سه‌ربـــــــــــازی وه‌ڵاتین

ئێمه‌ پێشمه‌رگـه‌ی خه‌باتین

بێچوه‌ شێرین چـاونه‌ترسین

ئێمه‌ بۆ گـــــــه‌لمان قه‌ڵاتین

کـــۆشکی زاڵم لـــه‌بن دێنین

پـــه‌تی زۆرداریی ده‌پسێنین

تۆوی سه‌ربه‌ستیی ده‌چێنین

رۆژی ئـــــــازادیی هه‌ڵدێنین

ئێمه‌ سه‌ربـــــــــــازی وه‌ڵاتین

ئێمه‌ پێشمه‌رگــه‌ی خه‌باتین

بێچوه‌ شێرین چــاونه‌ترسین

ئێمه‌ بۆ گــــــــه‌لمان قه‌ڵاتین

که‌ڵپی داگیرکـــه‌ر ده‌کێشین

مل بــــــه‌ زۆردار راده‌کێشین

ته‌رمی پیسی گه‌لنه‌ویستان

بــــــــــــــۆ زبڵدان راده‌کێشین

ئێمه‌ سه‌ربـــــــــــازی وه‌ڵاتین

ئێمه‌ پێشمه‌رگـه‌ی خه‌باتین

بێچوه‌ شێرین چــاونه‌ترسین

ئێمه‌ بۆ گــــــــه‌لمان قه‌ڵاتین

رێگه‌مان یـــــاســــای خودایه‌

گیانمان بۆ گــــــــــه‌ل فیدایه‌

چه‌کی بــــــــــاوه‌ڕمان له‌لایه‌

خودای مه‌زن پشت و په‌نایه‌

ئێمه‌ سه‌ربـــــــــــازی وه‌ڵاتین

ئێمه‌ پێشمه‌رگـه‌ی خه‌باتین

بێچوه‌ شێرین چــاونه‌ترسین

ئێمه‌ بۆ گــــــــه‌لمان قه‌ڵاتین

 

 

www.yekshewe.net    

 © 2008 Peshraw Maarifati. All Rights Reserved.