|
سه‌رنج: له‌سه‌ر داوای
دۆستێکی دێرین و خۆشه‌ویستی، پایزی ساڵی-١٣٧٥-مامۆستا
ئه‌م ژیاننامه‌یه‌ی به پێنووسی خۆی نووسیوه. بۆ
ده‌رخستنی به‌شێکی دیکه له مێژووی نه‌ته‌وه‌که‌مان و
تیشک خستنه‌سه‌ر قۆناغه‌کانی ژیانی ئه‌و رابه‌ره
شه‌هیده‌مان، به پێویستمان زانیی له یادی-١٠-ساڵه‌ی
کۆچی مامۆستادا، به‌شێک له‌و ژیاننامه‌یه، به‌بێ
ده‌ستکارییکردن، بڵاوبکه‌ینه‌وه.
له‌به‌ر درێژیی
نووسراوه‌که و چه‌ند هۆی جۆراجۆر، هه‌ندێک جێگه‌ی
لابراوه و له‌و شوێنانه چه‌ند خاڵ داندراوه.

مامۆستا مه‌لا خدر
عه‌بباسیی
بنکه‌ی سه‌رکردایه‌تیی
خه‌بات،ی شۆڕشگێڕ له بناری قه‌ندیل-٥-ی
خه‌رمانانی-١٣٧٠
کاتی له‌دایک بوونم
له‌و سه‌رده‌مه‌دا که منی تێدا
هاتوومهسهر دنیا خوێنده‌واریی له کوردستانی
دواکه‌وتوودا له ئاستێکی زۆر
نزمدا بووه، له
لادێیه‌کاندا قوتابخانه‌ی ده‌وڵه‌تیی به‌ده‌گمه‌ن
بینراوه، مامۆستایانی ئایینیی تاقه چاوگه‌ی زانیاریی و
ڕووناکبیریی و، حوجره‌ی فه‌قێیان تاقه فێرگه‌ی
خوێنده‌واریی بوون. ...... له‌به‌رئه‌وه زۆر به
ده‌گمه‌ن ڕێکه‌وتووه بابایه‌کی دێهاتیی ڕۆژ و مانگی
له‌دایکبوونی تۆمارکرابێ......
به‌هۆی ئه‌و شتانه‌وه که ئاماژه‌یان
بۆکرا ڕۆژ و مانگ و ته‌نانه‌ت ساڵی له‌دایکبوونم تۆمار
نه‌کراوه به‌ڵام به‌پێی قسه‌وباسێک که باب و دایکی
خوالێخۆشبووم، دوای فامکردنه‌وه و له شت گه‌یشتنم
بۆیان گێڕاومه‌وه و له
هێندێک خزمی له خۆم کۆنترم
پرسیارکردووه، وام بۆ ده‌رکه‌وتووه که له
خه‌زه‌ڵوه‌ری ساڵی-١٣١٣-ی
ک. هـ دا له گوندی ”سیسێر“ی ناوچه‌ی گه‌ورکی سه‌رده‌شت
چاوم به دنیا هه‌ڵێناوه. ..........
ژیانی فێربوون و
فێرکردنم
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی تاقانه بووم، دایک و
باوکم چاوی هیوای دواڕۆژێکی ڕوونیان تێوهبڕیبووم. زۆرم
لێ به‌په‌له بوون بۆیان ببمه داری به‌ریی...... بۆیه
هه‌ر له‌ته‌مه‌نی-٥-ساڵیم
ڕا به سپارده‌ی باوکم، دایکم به‌کۆڵی خۆی دادام و بردمی
بۆ هه‌یوانی مزگه‌وت بۆلای فه‌قێیه‌کی خزمی خۆمان.....
یه‌که‌م پیتی ئهلف و بێتکهم له‌لایه‌ن ئه‌و مامۆستا
تازه‌لاوه خرایه سه‌ر زمان. ..... له سیپارهوه تا-٢⁄٣-ی
"تصریف ملا علی"م له ماڵی خۆمان له گوندی سیسێر
له‌خزمه‌ت ئه‌و مامۆستایه خوێند ..... له‌و کاته‌دا
مامۆستا "مه‌لا برایم ئیسماعیلزاده" ناسراو به
سیسێریی...... له عێڕاق له دێی ”گه‌ڵاڵه“ی شینکایه‌تی
له‌خزمه‌ت مه‌ڕحوومی "حاجی مامۆستا مه‌لا محه‌ممه‌د
بۆکانی" ناسراو به "مه‌لا محه‌ممه‌دی ره‌ئیس"
ئاخرماددهی ده‌خوێندن، به سه‌ردان هاتبووه بۆ ماڵی
خۆیان ...... هه‌رچه‌ند ئه‌من ئه‌وکاته له‌به‌ر منداڵیم
به‌که‌ڵکی خوێندن له هه‌نده‌ران نه‌ده‌هاتم، به‌ڵام
پێوه‌ندیی خاڵۆزا و پورزایی و تازه بهڕهحمهتچوونی
دایکم، که پووری به‌ڕێز مامۆستا مه‌لا برایم بوو،
بڕێکیش تێڕادیوی و گه‌شبینی به‌ڕێزیان سه‌باره‌ت به
ئه‌وکاته‌ی من، بوون به‌هۆی ئه‌وه که مامۆستا ده‌گه‌ڵ
خۆی بمبا بۆ گه‌ڵاڵه. له‌وێ به هۆشێکی گه‌شتر و
مێشکێکی کراوه‌تر ملم له خوێندن نا. چونکه زوویان
نابوومه به‌ر خوێندن و زه‌ینی منداڵیشم باش بوو،
بهگورجیی چووبوومه سه‌رێ. پله‌ی خوێندن و راده‌ی فامم
له ته‌مه‌ن و باڵام، باڵاتری ده‌نواند. هه‌م له
سوختهییم و هه‌م له موستهعیدییم دا که‌مته‌مه‌نترین
ره‌فیقه‌کانم بووم. له‌سه‌رده‌می سوختهییمدا و تا
گه‌یشتنم به پله‌ی سێهه‌می موستهعیدایهتییم، بابای
ناشاره‌زا باوه‌ڕی نه‌ده‌کرد ئه‌و ته‌مه‌ن و باڵایه له
وه‌ها پله‌یه‌کی خوێندندا بێ ........
پاییزی ئه‌و ساڵه مامۆستا مه‌لا برایم
به‌هۆی نه‌خۆشی هاته‌وه بۆ ماڵی خۆیان له سیسێر و
منیش له خزمه‌تییدا بووم....، به‌هارێ سه‌رله‌نوێ
چووینه‌وه بۆ گه‌ڵاڵه و پاش ماوه‌یه‌کی که‌م مامۆستا
له‌خزمه‌ت حاجی مامۆستا مه‌لا محه‌ممه‌د بۆکانی ئیجازه‌ی
وه‌رگرت و گه‌ڕاینه‌وه بۆ سیسێر .... به‌هاری ساڵی
دواتر(١٣٢٨) به‌پێی باوی فه‌قێیه‌تی جێگۆڕکهم کرد و
چوومه گوندی "نه‌ڵاس"ێ له‌به‌ری سوێسنیان........ وه‌ک
له‌یادمه ئاخری هاوینی ساڵی دوایی گه‌شتێکم کرد به‌ره‌و
عێڕاق. چوومه سلێمانی، دوو شه‌و له‌وێ بووم. به خه‌تی
”قه‌ڵادزێ“دا گه‌ڕامه‌وه و له گوندی ”نوره‌ددین“
گیرسامه‌وه، له‌خزمه‌ت مه‌ڕحوومی حاجی مامۆستا مه‌لا
حسێن دهشتێوێ ....، ده‌ستم کرد به کتێبی ”مطول“.....
دوای مانگێک له‌وێ رۆیشتم بۆ گوندی ”گه‌ناو“ێ له
ناوچه‌ی پشده‌ر، له‌خزمه‌ت خوالێخۆشبوو مامۆستا مه‌لا
ساڵح بێژوه‌یی .... درێژه‌م به خوێندن دا......
هه‌ر له سه‌رده‌می سوختهییم ڕا
تاسووقی ئه‌وه‌بووم که ئه‌گه‌ر خودا بۆم بکا
ئاخرماددهکانی خوێندن به‌رمه خزمه‌ت حاجی مامۆستا مه‌لا
محه‌مه‌د بۆکانی که به‌ڕاستی ده‌ریای عیلم و کانگه‌ی
فه‌یز و به‌ره‌که‌ت و چاوگه‌ی دین و دینداریی بوو،
ئیجازه‌ی له خزمه‌ت مامۆستای به‌نێوبانگ مامۆستا شێخ
عومه‌ری قه‌ره‌داغی وه‌رگرتووه...... ئێستاش کتێبی "جمع
الجوامع" م ته‌واونه‌کردبوو به‌و تاومهزرۆییهوه چووم
بۆ خزمه‌ت ئه‌و زاته و ئه‌ویش به‌زێده لوتفه‌وه ده‌رسی
پێده‌گوتم. کتێبه‌کانی ته‌شریح و ”اشکال التأسیس“ و
”رساله‌ی حساب“ که "ریاضیات"ی ئه‌و کاته‌ی حوجره بوون،
هه‌روه‌ها کتێبی ”تههزیج“ و ده‌گه‌ڵ چه‌ند جڵدێکی
توحفهم خوێندن و چه‌ند کتێبیشم سه‌ماع کردن. ده‌توانم
بڵێم هێنده بهئیشتیاوه ده‌مخوێند که له ماوه‌ی
ساڵێکدا به‌شی دوو ساڵم زیاتر خوێند. حاجی مامۆستای
ڕه‌حمه‌تی له گه‌لێک دهرسانمدا پێی ده‌فه‌رمووم: فڵان
که‌س! ئه‌من ئه‌و ده‌رسه‌م هه‌ر به دووجار به فه‌قێی
دیکه‌م گوتۆته‌وه...... پایزی-١٣٣٥-ده‌گه‌ڵ
حاجی مه‌لا ئه‌بوبه‌کر ئوجاقی .... له ڕێوڕه‌سمێکی
پڕشکۆدا پێکه‌وه ئیجازه‌مان له خزمه‌ت حاجی مامۆستا
مه‌لا محمد وه‌رگرت و هاتمه‌وه بۆ سیسێرێ......
زۆری نه‌خایاند باوکم به‌ڕه‌حمه‌ت چوو،
ژنێک و پولێکی کچی گه‌وره و بچووک و دوو کوڕی سه‌غیری،
که یه‌کێکیان ساڵه‌وه‌ختی ته‌واو نه‌کردبوو، له دوای
خۆی به‌جێهێشت، ده‌ست کورتییش به‌جێی خۆی. ئه‌وجار گرێ و
گۆلگهل گهمارۆیاندام.
...... به‌هاری-١٣٣٦-ژنم
هێنا و ڕه‌شه خانوویه‌کی ته‌نگ و تاریکم له ”سارتکێ“
ئاوه‌دان کرده‌وه. سه‌ره‌ڕای که‌م و کوڕیی چه‌ندلایه‌ن
و گیروگرفتی زۆر، بهدڵگهرمیی ملم له ته‌دریس و موتالا
نا. فه‌قێ زۆر ده‌هاتن و داوای جێگه‌یان ده‌کرد، به‌ڵام
به‌شێکی که‌میان ده‌رفه‌تی وه‌رگرتنیان هه‌بوو چونکه
که‌مده‌رامه‌تیی و قه‌واره‌ی گونده‌که هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ی
هه‌ڵده‌گرت ئه‌گینا ماڵم حه‌قه خه‌ڵکه‌که‌ی له
خزمه‌تدا بێ قسوور بوون. ماوه‌ی نزیک به-٣-ساڵ
وه‌ک مه‌لایه‌کی تازهکووره به‌گه‌رمی ته‌دریسم کرد و
تا ئاخرماددان و ئیجازه‌دان ڕۆیشتم. .....
پێم خۆش‌بوو جێگوڕکهی بکه‌م، بچمه
شارێک که هه‌م ژیانێکێ شارستانیانهم هه‌بێ و هه‌م
که‌ره‌سه‌ی ته‌دریسم به‌ته‌واوی ئاماده‌بێ، زۆر جاریش
داوام لێ ده‌کرا و پیاوماقووڵ و ده‌مڕاست به کۆمه‌ڵ
ده‌هاتنه ماڵێ و به تامه‌زرۆییه‌وه هه‌وڵیان ده‌دا
ببمه مه‌لای شاره‌که‌یان به‌ڵام به دوو ده‌لیل ملم
نه‌ده‌دا -١- تێکه‌ڵاویی
رژیمی شام به خۆرکه‌ی ویژدان ده‌زانی، له پێناوی
خۆدزینه‌وه له‌و ده‌زگایه ئاماده‌بووم ژیانی خۆش بکه‌م
به قوربانیی. به فکری خۆم بابایه‌کی وه‌کی من به‌و
سابیقهوه که هه‌مبوو خۆبواردن له‌و گۆمهقوڕاوه زۆر
حه‌سته‌م بوو. کوێره دێیه‌کی وه‌ک سارتکێ باشترین
په‌نای ئه‌و خۆدزینه‌وه بوو. -٢-
خه‌ڵکی سارتکێ، له‌و ماوه‌دا که من له گرتووخانه
بووم، جوانمێرانه و دڵسۆزانه خزمه‌تی ماڵ و منداڵیان
بۆ کردبووم. خۆم به قه‌رزدار ده‌زانیی، پێموابوو
به‌جێهێشتنیان بێئه‌مه‌گیی و ناسوپاسییه و له
بابایه‌کی وه‌ک من ناکاڵێته‌وه. له‌به‌ر ئه‌و دوو
شتانه بوو که ده‌ستم له زۆر قازانجی خۆم هه‌ڵگرت و
له‌وێ مامه‌وه و گه‌لێک سه‌ختیی و کهموکوڕییم
ته‌حه‌ممول کرد.
....... ساڵی-١٣٥٧-که
سه‌ره‌تای راپه‌ڕین له‌دژی رژیمی شایه‌تیی
ده‌رکه‌وت،.... کوردستانیش به‌نۆره‌ی خۆی بوو به گڕکانی
راپه‌ڕین. ئه‌من وه‌ک مه‌لایه‌کی باوه‌ڕپێکراو و وه‌ک
خه‌باتگێڕێکی ناسراو و جێگای متمانه‌ی جه‌ماوه‌ری
راپه‌ڕیو و ئازادییخوازانی ناوچه‌ی سه‌رده‌شت، بووم به
پێشڕه و هانده‌ری کۆمه‌ڵانی شار و دێ و ده‌گه‌ڵ گه‌لێ
مامۆستایان و تێکۆشه‌رانی ئه‌وکاته‌ی ناوچه‌که، له
راپه‌ڕیندا به‌شداریی بێقسوورمان کرد.
دوای سه‌رکه‌وتنی شۆڕشی مه‌زنی گه‌لانی
ئێران و رووخانی رژیمی تاغووتیی، له چه‌ند جه‌له‌سه‌ی
وتووێژ ده‌گه‌ڵ رژیمی تازه‌دا وه‌ک نوێنه‌ری ناوچه‌ی
سه‌رده‌شت به‌شدار بووم. له مه‌هاباد له یه‌که‌م
کۆبوونه‌وه‌دا و له ”بێورێی خوارێ“، دیسان له یه‌که‌م
کۆبوونه‌وه‌ی دوای شه‌ڕی-٣-مانگه‌دا.
دوای هه‌ڵگیرسانی قۆناغی دووهه‌می شه‌ڕی کوردستان ژیانی
مه‌لایه‌تیم بارگه و بنه‌ی پێچایه‌وه و ژیانێکی دیکه‌م
ده‌ستپێکرد که ئێستاش درێژه‌ی هه‌یه، به‌ته‌مای خودا
له پوخته‌ی ژیانی سیاسییمدا باده‌ده‌مه‌وه سه‌ری و
باسێکی لێ ده‌که‌م!.
(ژیانی ئه‌ده‌بیی)م
زۆر منداڵ بووم حه‌زم له به‌یتی
فۆلکلۆری کوردیی و چیرۆکی قافیه و وه‌زن بوو، له هه‌ر
ماڵه خزمێکمان شتێکی ئاوای لێبایه شه‌وێ خۆم
ده‌گه‌یاندێ و هه‌تا کاتی نووستن ده‌مامه‌وه. دوایه‌ش
که هه‌ڵمدا و فێری خوێندنه‌وه بووم زۆرم پێخۆش بوو شت
وه‌خوێنم و، تامی تایبه‌تیم له شێعر و په‌خشانی جوان
ده‌کرد. ئه‌من هه‌ر چه‌ند خۆم به ئه‌دیب نازانم و
قه‌تیش داوای شاعیرییم نه‌کردووه به‌ڵام ئه‌ده‌بیاتم
پێ خۆشه و تام له شێعری ناسک و کاکڵدار ده‌که‌م. له
مێرمنداڵیم ڕا شێعرم داناون. وابزانم یه‌که‌م هۆنراوه‌م
که وه‌ک شێعر بچێ هه‌ڵبه‌ستێکی هه‌جوو بوو .....
شێعره‌کانم زۆربه‌ی هه‌ره‌زۆریان
نیشتیمانیی و نه‌ته‌وه‌یین و هێندێکیشیان غهرامیین،
هه‌مووشیان به‌زمانی کوردین. جاروبارێک به‌زمانی فارسیش
شیعرم گوتووه. دیاره ئه‌من نه خۆم به شاعیر داناوه و
نه وه‌ک شاعیرێکی حیرفه‌یی کات و ساتم بۆ شێعردانان
ته‌رخانکردووه، به‌ڵکوو جاروبارێک له ئاکامی هه‌ژانی
ده‌روونم، به ڕووداوێکی خۆش یان ناخۆش، هه‌ستم جووڵاوه
و به‌ده‌ربڕینی چه‌ند هه‌ڵبه‌ستێک کوڵی دڵم دامرکاوه.
به‌و حاڵه‌شه‌وه شێعره‌کانم زۆربوون، به‌ڵام له به‌ختی
ڕه‌شم ڕه‌شه‌بای به‌سه‌رهاته‌کانم به‌شێکی زۆری لێ
ڕفاندم و به‌یه‌کجاری لێی فه‌وتاندم. بۆ نمونه پاییزی-١٣٣٨-کاتێک
له‌لایه‌ن ساواکه‌وه گیرام، هه‌موو شێعرهکانیشیان
له‌نێو کتێبه‌کانمدا دینه‌وه و بر‌دیانن و ئێستاش هه‌روا
شوێنهونن. له‌دوای هه‌ڵگیرسانی شه‌ڕی کوردستانیش که
بوو به هۆی ده‌ربه‌ده‌ریی و ماڵبهکۆڵییمان، زۆریان
به‌ده‌ستی دۆستانی ساکار زینده‌به‌چاڵ کران و تێداچوون و
به‌شێکیشیان به لهتوپهتیی مانه‌وه. دوایه‌ش که‌متر
خه‌ریکی شێعر دانان بووم.
(ژیانی سیاسیی)م
له-١١-ساڵ
ههڵنهبوردبووم بۆ یه‌که‌مجار گوێی منداڵییم به‌باسی
دامه‌زرانی کۆماری کورد له مه‌هاباد زرینگایه‌وه. باسی
کورد و کوردایه‌تیی بوو به شه‌وچه‌له‌ی شه‌وانی کۆڕ و
کۆمه‌ڵی کورده‌واریی. .... له‌و که‌ش و هه‌وا تازه‌دا
هه‌ستی ئازادیی و سه‌ربه‌ستیی وه‌ک دیارده‌یه‌کی پیرۆز و
ئامانجێکی سه‌ره‌کیی ژیان له مێشکمدا گه‌رای دانا،
دیارده‌ی ژێرچه‌پۆکه‌یی وه‌ک دێوه‌زمه‌یه‌کی دزێو
چنگوڕکی له هه‌ناوم نا.
ئه‌و بیروبۆچوون و هه‌سته‌م ده‌گه‌ڵ
هه‌ڵدانی جه‌سته‌م هه‌ڵی ده‌دا، بیری ئازادییخوازییم
به‌پێی پێگه‌یشتنی فام و تێگه‌یشتنم پێده‌گه‌یشت. ئێستا
هه‌ر به منداڵ حیساب بووم که تامه‌زرۆی باسی
کوردایه‌تیی بووم و تامم له خوێندنه‌وه‌ی مێژووی
خه‌باتی کورد و گه‌لانی دیکه‌ی ژێرچه‌پۆکه و تێکۆشانی
گه‌وره‌پیاوانی گه‌له‌که‌مان ده‌کرد.
به‌ره‌به‌ره هه‌ڵمده‌دا و به‌پێی بۆلوان
هه‌وڵم ده‌دا ئه‌و بیره له‌نێو هاواڵانی خۆم و
جه‌ماوه‌ری ده‌وروبه‌رم په‌ره‌پێبده‌م. هه‌ر که گه‌رای
شێعر و هه‌ڵبه‌ست له‌نێو هێلانه‌ی زه‌ینمدا جریوه‌ی هات
و دهخۆمڕادی ملوانکه‌یه‌ک "با لار و خێچ و خواریش بێ"
بۆ ملی زێدم بهۆنمه‌وه، لارییم نه‌کرد. دواتریش که
نه‌ختێک باشتر بووم، چیم له‌ده‌ست هات خۆم لێ نه‌بوارد.
با ئه‌وه‌شمان له‌بیر نه‌چێ، چونکه
بۆخۆم ئه‌و جیهانه له دیدگای ئیسلامه‌وه سه‌یر
ده‌که‌م، زۆربه‌ی نزیک به‌ته‌واوی گه‌لی کوردیش
موسڵمانه، زۆر ئاساییه که هه‌ستی نهتهوایهتییم
ده‌گه‌ڵ سۆزی ئیسلامه‌تیی ئاوێته بێ، بۆیه رێبازی
سیاسییم هه‌ر وا بووه و هه‌ر واش ده‌بێ. هه‌ر بۆیه‌شه
له ژیانی سیاسییمدا قه‌ت ئه‌ندامێکی ره‌سمیی حیزبێکی
نائیسلامیی نه‌بووم. هه‌موو ماوه‌ی فه‌قێیه‌تیی و
مهلایهتییم له ئه‌نجامدانی ئه‌و ئه‌رکه ئایینیی و
نه‌ته‌وه‌ییه له‌نێو توێژی رووناک‌بیر و هاوه‌ڵان و
جه‌ماوه‌ردا به‌پێی ده‌رفه‌ت، بێقسوور بووم. سوپاس بۆ
خودا له‌و ساتهڕا تاکو ئێستا له‌و هه‌موو قوڕاو و
چڵپاوه پڕیشکێکی پیس داوێنی پاکی نهنگاوتم.
ئێواره‌ی-١٠-ی
خه‌زه‌ڵوه‌ری-١٣٣٨-ی
کۆچیی- هه‌تاویی له‌نه‌کاوێک مه‌ئموورێکی ئیداره‌ی
ساواکی تاران..... به چه‌ند چه‌کداره‌وه به‌سه‌ریاندا
دام و له ماڵی خۆمدا گرتیانم و ژنێک و دوو کچی گچکه‌م،
که یه‌کێکیان تازه ببوو، به‌بێ سه‌رپه‌رست مانه‌وه،
به‌بێ ئه‌وه‌ی بزانم له‌سه‌ر چیی و بۆچیی؟. به‌ره‌و
سه‌رده‌شت و مه‌هاباد و دوایه ته‌ورێز به‌ڕێ کرام
له‌وێش دوای نزیکه‌ی مانگێک و پاش بیرازکردنێکی
ساواکییانه و ئه‌شکه‌نجه‌ی جۆراوجۆری دڕندانه ده‌گه‌ڵ
نزیکه‌ی-١٥٠-که‌سی
دیکه، که له ناوچه جیاجیاکانی کوردستان به‌شێوازی
گرتنی من و به‌و تاوانه گیرابوون، له به‌ندیخانه‌ی
به‌سامی (قزل قه‌لعه)ی تارانیان توند کردین. کورتی
وهبڕین پاش په‌روه‌نده‌سازیی به قه‌مچیی و شه‌ق و
که‌له‌پچه و ئه‌شکه‌نجه‌ی بێبه‌زه‌ییانه و دوور له
ویژدان، دوای-٦-٧-مانگ
دراین به گرتووخانه‌ی به‌نێوبانگی (قه‌سری قاجار).
هه‌ر له تاران ساڵێک دوای گرتنمان،
به‌و په‌روه‌نده ماشاالله راست و بێخهوشانهوه،
ته‌حویلی دادگای دادپه‌روه‌ریی-١١-ی
ئه‌رته‌شی شایان داین، به تاوانی
-١- فعالیت علیه رژیم
سلطنتی -٢- تجزیه طلبی
-٣- دارابودن مرام
اشتراکی، دادگایی کراین. دیاره سه‌باره‌ت به من هه‌ر
یه‌که‌میان "فعالیت علیه رژیم" راست بوو، زۆربه‌ی
گیراوه‌کانی دیکه‌ش وه‌ک من وابوون، هه‌شبوون
به‌تایبه‌تیی له شارییه‌کان "دانسته و ندانسته" به
بلوێری تودهییاندا دهتووراند و دهسرهیان بۆ
سۆسیالیزم و کۆمۆنیزم هه‌ڵده‌سووڕاند. خودا هه‌ڵناگرێ
ئه‌و پێڕه شۆڕشگێڕه له نانه‌وه‌ی دووبه‌ره‌کیی و
کێشه و گێره له زینداندا، بێقسوور نه‌بوون!.
دادگاکان ئه‌رته‌شیی بوون و حوکمه‌کان
به ربه‌ی ساواک ده‌پێوران. له ئیعدامه‌وه تا-٣-ساڵ
هه‌ر که‌سه به‌شی به‌رکه‌وت. ئه‌من-١٠-ساڵیان
پێ عه‌تا فه‌رمووم. دوای شۆڕشی-١٤-ی
ته‌ممووز له عێراقدا کهشهقڵی سینتۆی شکاند و دڵی
ئاغای شای له‌رزاند، به‌تایبه‌تی پاش سه‌رهه‌ڵدانی شۆڕشی
کوردستانی عێراق(شۆڕشی ئه‌یلول)، هه‌لومه‌رجێکی تایبه‌تی
ڕه‌خسا، ئاڵوگۆڕێکی ئه‌وتۆ به‌سه‌ر هاوکێشی هێزه‌کان
له‌ناوچه‌که‌دا هات، ڕژێمی شای هێنایه سه‌ر ئه‌و
باره‌وه که به سیاسه‌تی خۆی سه‌باره‌ت به کوردستاندا
بچێته‌وه و چاو به‌سه‌ر حوکمه‌کاندا بگێڕێته‌وه. بۆیه
ئیعدامه‌کان هه‌ڵوه‌شانه‌وه و حوکمه ئه‌به‌د و
زۆرماوهکان به‌ڕاده‌یه‌کی زۆر دابه‌زین به چه‌شنێک که-١٠-ساڵیی
و-١٥-ساڵیی
ساڵیی و ته‌نانه‌ت هێندێک ئه‌به‌دیش ڕۆژی-٢٣-ی
خاکه‌لێوه‌ی-١٣٤١-ئازادکران
که من یه‌کێک بووم له‌وان. دیاره-٦-مانگ
پێشتریش ده‌سته‌یه‌کی دیکه ئازاد کرابوون.
دوای ئازادبوونم له گرتووخانه، سه‌ر
له‌نوێ له سارتکێ ملم له ئیشی پێشووم (مه‌لایه‌تی)
نایه‌وه به‌ڵام ئه‌وجار له ژێر چاوه‌دێری نهێنی ساواکی
له‌عنه‌تیی دا. وێڕای ئه‌وه‌ش ئاگری خه‌بات و هه‌ستی
ئازادییخوازیی له‌ناخمدا به‌گڕتر و به‌تینتر بوو.
ده‌گه‌ڵ پێڕاگه‌یشتن به کاروباری جه‌ماوه‌ر و ده‌رس و
موتالا، کاری سیاسیشم ده‌کرد به‌ڵام ئه‌میان به‌نهێنی.
پێموایه که‌م فه‌قێ یان مه‌لای هاوڕێم هه‌بوون
به‌شێوه‌یه‌ک ئه‌و په‌یامه‌م پێ نه‌دابن و بگره زۆریان
بوونه ڕێبواری ئه‌و ڕێبازه که بۆخۆم ئێستاش شانازیی
پێوه‌ده‌که‌م . ساڵی-١٣٤٦-١٣٤٧-که
جموجۆڵی کوردایه‌تی له ئارادا بوو، پۆلێک ڕۆڵه‌ی کورد
ئاڵای دژایه‌تی شایان هه‌ڵکرد و تاڕاده‌یه‌ک جه‌ماوه‌ری
کوردیان خسته جووڵه و نووستووه‌کانیان له خه‌و ڕاکرد.
ئه‌وه‌ندی ڕێگادهستم بوو له ڕێنوێنی و پارێزگاری‌یان
لاریم نه‌کرد. کاتێک ڕژێم هاوینی-٤٧-.....
ژماره‌یه‌ک په‌لاماری گرتنی هێنایه سه‌ر ناوچه‌کانی
کوردستان ئه‌منیش وه‌ک نێچیرێکی سه‌ره‌کی به ته‌ماڵ
هه‌ڵنا و بانگیان کردم بۆ پایه‌گاکه‌ی پشت ماڵان که
به‌ڕێم بکه‌ن. خوڵا و ڕاستان کات مه‌یله‌و دره‌نگ بوو و
ماشین ناساز، خستیانه‌وه به‌یانی و له‌ژێر چاوه‌دێری
توندی ژاندارمه‌کاندا بووم. کوردی گوته‌نی دز و
خاوه‌نماڵ یه‌کبن.... شه‌وێ ده‌رفه‌تم هێنا و به‌ره‌و
چیا بۆی ده‌رچووم. شه‌وی دواتر له کێوه‌کانی ناوچه‌که
... ده‌گه‌ڵ دوومهلای دیکه‌ی ڕه‌فیقم بووینه هاوده‌م
و هاوسه‌فه‌ر. پاش دوو شه‌و شه‌وڕۆیی و خۆشارکهوێن له
سنووری ئێران تێپه‌ڕ بووین و خۆمان گه‌یانده سنووری
ده‌سه‌ڵاتی شۆرش له کوردستانی عێڕاق... له دێی
”بۆسکێن“ی نزیک رانیه بووم به مه‌لا و پۆلێک مه‌لا و
فه‌قێی هاوده‌ردم له ده‌ور کۆبوونه‌وه و کۆڕی ده‌رس و
موتالامان سه‌رله‌نوێ گه‌رم داهێنا، به ئاوێته‌ی
سیاسه‌ته‌وه. نێوه‌ڕاستی زستانی ئه‌و ساڵه زه‌مینه‌ی
گه‌ڕانه‌وه له‌بار بوو و هاتینه‌وه، هه‌ر له سارتکێ
درێژه‌م به مه‌لایه‌تیی دا و دژایه‌تیی رژیمیشم
به‌تینتر بوو، به‌ڵام بڕێک وه‌ستایانه‌تر چونکه
چاوه‌دێریی زیاتر ده‌کرام.
ده‌گه‌ڵ ده‌رکه‌وتنی سه‌ره‌تای
راپه‌ڕینی پڕشکۆی ساڵی-١٣٥٧-له
دژی رژیمی تاغووتیی، ئه‌و هه‌له‌م قۆسته‌وه و هه‌موو
توانای خۆم بۆ رێکخستن و هاندانی دۆستان و هاواڵان و
جه‌ماوه‌ری ناوچه‌ی سه‌رده‌شت وهکارخست و شانازیی
به‌شداریی چالاکانه‌م له‌و راپه‌ڕینه پیرۆزه‌دا
به‌رکه‌وت. سه‌رکه‌وتنی شۆرشی گه‌لانی موسڵمانی ئێران
له دژی سیسته‌می شایه‌تیی یه‌کێک بوو له ئاواته هه‌ر
پیرۆزه‌کانم له ژیانمدا. .... وه‌ک دیمان ده‌ستاوی
"خبرگان" ئه‌وه‌نده گیر و تفت ده‌رچوون که ته‌نیا
ته‌بیاتی که‌مینه‌یه‌ک ده‌یبرد، ئه‌و کۆرپه شیرینه‌ی
له هه‌ناوی شۆرشدا بوو و که کۆمه‌ڵانی موسڵمان
به‌ته‌مابوون بۆیان ببێ به داری به‌ری، به
شهپڕهلێدراویی له‌دایک بوو، واش وه‌ک کوێر به‌ته‌مای
دوو چاوی ساغ هه‌ر هێنامان، تا ئه‌و کاته‌ی هه‌موو
پرده‌کان لێک هه‌ڵته‌کان و گه‌رده‌لوولی شاڵاو ئاگری
هیوای چاکبوونی بارودۆخی کوژانده‌وه و بای ڕاستیی ته‌می
وه‌همی ره‌وانده‌وه.
دوای داسه‌پانی شه‌ڕ، که ئێستاش هه‌ر
درێژه‌ی هه‌یه، بۆ ماوه‌ی که‌متر له ساڵێک له
ده‌فته‌ری "شێخ"دا بووم و دوای ئه‌وه‌ی دیم ویستی ئێمه
و رێبازی وی به‌یه‌ک ناخۆن وه‌لامان نا و رێکخراوێکی
نه‌ته‌وایه‌تیی و ئیسلامییمان به‌نێوی (سازمانی خه‌بات،ی
نه‌ته‌وایه‌تیی و ئیسلامیی کوردستان) دروست کرد و ئێستاش
هه‌روا له گۆڕه‌پانی تێکۆشان دایه و به ئه‌رکی ئایینیی
و نه‌ته‌وه‌یی خۆمی ده‌زانم که هه‌موو توانای خۆم
له‌پێناو دابینکردنی مافی ره‌وای گه‌له‌که‌م له
چوارچێوه‌ی ئیسلامی راسته‌قینه دا وه‌کار بخه‌م، بۆیه
له‌و کاته‌وه هه‌موو کارێکم بۆ تێکۆشان له‌و رێبازه
پیرۆزه‌دا وه‌لاناوه و رۆژگاری ژیانم بۆ ئه‌و
مه‌به‌سته ته‌رخان کردووه.
سه‌رچاوه:
گۆڤاری تێکۆشان ...
ژماره (٩٤)
|