|
کۆنگره‌ی چوار، ده‌رووی ره‌واییدان به ده‌نگی
خوشکان
مریه‌م سلێمانیی

کۆنگره‌ی چواره‌می رێکخراوی خه‌بات،ی نه‌ته‌وایه‌تیی و ئیسلامیی کوردستان
له‌کاتێکدا به‌سترا، که ئه‌م ڕێکخراوه‌یه پێی ده‌نایه-٢٩ ساڵه‌ی
دامه‌زرانی خۆیه‌وه، هه‌ر بۆیه سه‌رکه‌وتنی کۆنگره‌ی چوار و ساڵیادی
-٥ی
خه‌رمانانی -١٣٥٩له هه‌موو خه‌ڵکی کوردستان،
به‌تایبه‌ت له بنه‌ماڵه‌ی سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان، تێکۆشه‌رانی دووره‌وڵات،
خه‌باتییانی تاراوگه و به‌ندکراوانی سیاسیی پیرۆز ده‌که‌م. به هیوای
ئه‌وه‌ی ئه‌م سه‌رکه‌وتنه گه‌وره‌یه و ئه‌م یاده پیرۆزه ببنه
مینبه‌رێك بۆ گه‌یاندنی ده‌نگی ڕه‌وای خوشکان به مه‌به‌ستی گرنگییدان به
مافه‌کانیان له‌ژێر دروشمی(ره‌سه‌نایه‌تیی و نوێخوازیی)دا و، هاوکات
پێداگریی هه‌بێت له وه‌رێخستن و به‌هێزکردنی بزووتنه‌وه‌ی سیاسیی ژنان بۆ
دیاریکردنی ماف و چاره‌نووسه سیاسییه‌کانیان.
هه‌رچه‌نده به‌رچاوترین تایبه‌تمه‌ندیی له ماوه‌ی ساڵی رابروودا،
به‌تایبه‌ت له کۆنگره‌ی چواره‌مدا، به‌شداریی ره‌وای خوشکان به وه‌رگرتنی
متمانه و ده‌نگی ئه‌ندامان بوو بۆ هاتنه نێو کۆڕی رێبه‌رایه‌تیی، به‌ڵام
هاوکات هاندان و پشتگیریی و دان نان به لێهاتوویی توێژی ژنان و ئافره‌تان
له‌م کۆنگره‌یه‌دا وه‌رچه‌رخانێکی سه‌رده‌میانه بوو بۆ بووژانه‌وه‌ی هیوا
و هومێدی خوشکان له درێژه‌دان به خه‌بات و تێکۆشان شان به شانی
برایانمان. هیوادارم له‌مه به‌دواش برایان هه‌روا پاڵپشتمان بن بۆ
پاراستنی تایبه‌تمه‌ندییه‌کانی ژنان به گوێره‌ی باری ده‌روونیی و پێکهاته
و تایبه‌تمه‌ندییه‌کانمان و، داکۆکیی ته‌واو بکرێ له‌سه‌ر وێک‌چوونی ته‌واوی
مافی ژن و پیاو هه‌ر له‌نێو خێزانه‌وه بگره تا به‌شه‌کانی دیکه‌ی
کۆمه‌ڵگا. ئه‌وه‌ش به مه‌به‌ستی رێگه‌خۆشکردن و بوارڕه‌خساندن بۆ
به‌شدارییکردنی ژنان و کچان له هه‌موو به‌شه‌کانی کارکردن تا وه‌دیهاتنی
مافه رۆشنبیریی، کۆمه‌ڵایه‌تیی، سیاسیی و ئابوورییه‌کان به تایبه‌ت له
ڕوانگه‌ی ئیسلام و قورئانه‌وه. با خه‌مخۆریی و پشتگیریی هه‌بێت بۆ
گه‌شه‌پێدانی هۆشیاریی کۆمه‌ڵایه‌تیی و سیاسیی و، کار بکرێت بۆ
راستکردنه‌وه‌ی چه‌مکه هه‌ڵه‌کان به پێی بنه‌ما شه‌رعیی و
مرۆڤایه‌تییه‌کان.
خوشکان و برایانی به‌ڕێز!
ئه‌گه‌ر به وردیی سه‌رنج بده‌ینه تایبه‌تمه‌ندییه‌کانی نێوان ژن و
پیاو، به ڕاشکاویی ده‌رده‌که‌وێ که هه‌ردووك ره‌گه‌ز به‌یه‌که‌وه
میکانیزمێکی به‌هێزن بۆ ره‌نگدانه‌وه‌ی جوانییه‌کانی خه‌بات و ژیان. بۆ
نموونه ئه‌گه‌ر پیاوان خاوه‌ن تایبه‌تمه‌ندییه خوازراوه‌کانی وه‌ك.
.باوه‌ڕ، فیداکاریی، هێز، ده‌سه‌ڵات، قووڵ بیرکردنه‌وه، کۆڵنه‌ده‌ریی،
خۆڕاگریی و نیشتمانپه‌روه‌ریین، تایبه‌یمه‌ندییه خراپه‌کانیشیان ناکرێ
له‌به‌رچاو نه‌گرین. بۆ نموونه، قین له‌دڵیی، زۆرداریی، تووڕه‌یی،
هه‌ڵچوون، ماڵویستیی و بگره ترسنۆکیی، ئه‌وانه هه‌موویان تایبه‌تمه‌ندیی
و خه‌سڵه‌تی نه‌رێنیی و نه‌خوازراون که له پیاوان و ره‌گه‌زی نێر به
گشتیی‌دا زاڵ و دیارن.
دیاره هه‌ر به‌و چه‌شنه‌ی پیاوان، ژنانیش تایبه‌تمه‌ندیی باش و خراپی
خۆیان هه‌یه. نموونه‌ی باشیان وه‌ك دڵسۆزیی، مرۆڤدۆستی، پابه‌ندبوون،
پڕهیوایی، له‌سه‌رخۆیی، پاکداوێنیی، خۆشه‌ویستیی منداڵ، پشوودرێژیی،
ئازایه‌تیی و هه‌روه‌ها وردبینیی. له هه‌مان کاتدا خاڵه نه‌رێنییه‌کانیش
دیارن، وه‌ك دژایه‌تییکردنی به‌بێ هۆ، گوێنه‌دان، هاتوهاوارکردن،
له‌قاودان، نێوزڕاندن، قسه‌هێنان و بردن و تووك و دوعا لێکردن. ئه‌گه‌ر
پیاوان له زانست و زانیاریی و پیاوه‌تیی و خه‌بات و جوانمێریی و
سه‌ربه‌خۆیی و هاوڕێیه‌تیی و دامه‌زراوییدا له‌سه‌رترن، ئه‌وا ژنانیش له
ره‌وشتبه‌رزیی و به‌زه‌یی و جوانیی و لێبوورده‌ییدا هه‌ستیار و له‌پێشترن.
هیوادارم هه‌ردوولا، واته ژن و پیاو، به بایه‌خ و رێزدانان بۆ به‌هره و
تایبه‌تمه‌ندییه‌کانی یه‌کتری، ڕیشه‌ی جیاوازییه‌کان کاڵ و کاڵتر
بکه‌نه‌وه تا بتوانین به یه‌که‌وه سه‌نگه‌ری خه‌بات و ژیان قایمتر
رابگرین . به‌شداریی به‌رچاوی ژنان و ئافره‌تان له کۆنگره‌ی چواره‌می
رێکخراوی خه‌بات،ی شۆرشگێری کوردستان و متمانه‌ی ئه‌ندامانی ئه‌و
کۆنگره‌یه به خوشکان، به تایبه‌ت له ریزی سه‌رکردایه‌تییدا، ئه‌و
هیوایه‌مان به‌هێزده‌کا که سه‌رله‌نوێ پێداگریی بکه‌مه‌وه له ویستی
خوشکان به داڕشتنی سیسته‌م و میکانیزمێکی په‌روه‌رده‌یی گونجاو و لوا‌و،
هه‌روه‌ها له گه‌ڵاڵه‌کردنی هه‌موو داوا و ویسته ره‌واکانمان سه‌باره‌ت
به هۆشیاریی و ئاماده‌یی له کاروباری سیاسیی و کۆمه‌ڵایه‌تییدا.
به هیوای ده‌سته‌به‌رکردن و گه‌یشتن به ئامانجه به‌رزه‌کانی کۆنگره‌ی
چواره‌می رێکخراوی خه‌بات،ی شۆڕشگێڕی کوردستان.
|