|
کۆبوونه‌وه‌ی
به‌رینی ئه‌ندامانی رێکخراوی خه‌بات،ی شۆڕشگێڕی کوردستان له سوئێد

رۆژی یه‌کشه‌ممه-٥⁄١٠⁄٢٠٠٨-له
یه‌کێك له ساڵۆنه‌کانی شاری "لینشۆپینگ"ی وڵاتی سوئێد کۆبوونه‌وه‌یه‌ك
له‌لایه‌ن کومیته‌ی سوئێدی رێکخراوی خه‌بات،ی شۆڕشگێڕی کوردستان، بۆ
ئه‌ندامانی رێکخراوه‌که‌مان له‌و وڵاته پێکهات.
ئه‌و کۆبوونه‌وه به‌رینه که به‌بۆنه‌ی
کۆتاییهاتنی سه‌رکه‌وتووانه‌ی کۆنگره‌ی چواره‌می رێکخراوی خه‌بات،ی
شۆڕشگێڕی کوردستان له مانگی گه‌لاوێژی ئه‌مساڵ و، هه‌روه‌ها بۆ رێزگرتن
له یادی-٥-ی
خه‌رمانانی-١٣٥٩-ی
هه‌تاویی، بیستوهه‌شته‌مین ساڵڕۆژی دامه‌زرانی رێکخراوی خه‌بات،ی شۆڕشگێڕی
کوردستان رێکخرابوو، ده‌یان که‌س له ئه‌ندامانی خه‌بات،ی شۆڕشگێڕ که له
شاره جیاجیاکانی سوئێده‌وه هاتبوون به‌شدارییان تێدا کرد.
کۆبوونه‌وه‌که کاتژمێر دووی پاشنیوه‌ڕۆ ده‌ستیپێکرد و ریزی به‌رنامه‌کانی
به‌م شێوه‌یه بوو:
-
خوێندنه‌وه‌ی چه‌ند ئایه‌تێك له قورئانی پیرۆز و خوێندنی فاتیحایه‌ك بۆ
گیانی پاکی شه‌هیدانی ڕێکخراوی خه‌بات،ی شۆڕشگێڕی کوردستان و تێکڕای
شه‌هیدانی رێگای رزگاریی کوردستان، له‌لایه‌ن به‌ڕێز مامۆستا حوسێن
حه‌سه‌ننژاد.
-
به‌خێرهێنانی به‌شدارانی کۆبوونه‌وه‌که و بابه‌تێك ده‌رباره‌ی بارودۆخی
کوردستان و کورد و رێکخراوی خه‌بات،ی شۆڕشگێڕ له‌لایه‌ن کاك "خه‌لیل
عه‌بباسیی"ه‌وه. به‌ڕێزیان له وته‌کانیدا ئاماژه‌یان به کۆنگره‌ی چوار و
ده‌ستکه‌وته‌کانی کرد، هه‌روه‌ها باسی له گرنگیی کاری رێکخراوه‌یی و
گه‌شه‌دان به چالاکییه‌کانی ئه‌ندامانی خه‌بات، به تایبه‌تیی له
ده‌ره‌وه‌ی وڵات، کرد. له به‌شێکی تری وته‌کانیدا کاک خه‌لیل باسی له
گرنگیی یه‌کڕیزیی و ته‌بایی هێز و رێکخراوه سیاسییه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی
کوردستان کرد و روونیکرده‌وه که پێکهێنانی به‌ره یان هه‌ر
هاوپه‌یمانییه‌کی کوردستانیی، له‌م بارودۆخه‌ی ئێستادا، چه‌نده گرنگه.
-
خوێندنه‌وه‌ی په‌یامی کومیته‌ی ناوه‌ندیی رێکخراوی خه‌بات،ی شۆڕسگێڕی
کوردستان بۆ کۆبوونه‌وه‌که، له‌لایه‌ن خوشکه په‌ریزاد خۆشکه‌لام، یه‌کێك
له به‌ڕێوه‌به‌رانی کۆڕه‌که.
-
بابه‌تێك له‌لایه‌ن کاك عه‌زیز سوله‌یمانپوور له‌سه‌ر کۆنگره‌ی چواره‌می
رێکخراوی خه‌بات،ی شۆڕشگێڕی کوردستان و ده‌ستکه‌وت و سه‌رکه‌وتنه‌کانی ئه‌و
کۆنگره‌یه. به‌ڕێزیان له وته‌کانیدا باسی له چه‌ندین
گۆڕانکاریی و نوێکاریی به‌رچاو له به‌رنامه و شێوه‌ی کاری خه‌بات،ی
شۆڕشگێڕ کرد که له کۆنگره‌ی چواردا بڕیاریان له‌سه‌ر دراوه. له
پێوه‌ندییه‌دا ناوبراو به تایبه‌تی باسی له رۆڵی خوشکان له کۆنگره‌دا و
بوارکردنه‌وه و ئاسانکاریی بۆ ئه‌و چینه تا بتوانن شانبه‌شانی برایانیان
له هه‌ڵگرتنی ئه‌رك و به‌رپرسیارێتییه‌کاندا به‌شداربن، کرد. هه‌روه‌ها
ئاماژه‌ی به به‌شداریی لاوان و گه‌نجان له بواره جیاجیاکانی خه‌باتدا
کرد. له به‌شێکی دیکه‌دا کاك عه‌زیز وتی: دیاریکردنی دروشمی دابینکردنی
مافی بڕیاردان بۆ گه‌لی کوردستان له‌سه‌ر چاره‌نووسی خۆی، وه‌ك دروشمی
سه‌ره‌کیی رێکخراوه‌که‌مان، سه‌رکه‌وتنێکی گه‌وره‌ی کۆنگره‌که‌مان بوو.
پێداگریی له‌سه‌ر بیروباوه‌ڕی ره‌سه‌نی خه‌باتیش یه‌کێکی دیکه له‌و
خاڵانه بوو که به‌ڕێزیان له وته‌کانیدا ئاماژه‌یان پێ‌کرد.
-
وته‌یه‌ك له‌لایه‌ن کاك سه‌لاحه‌ددین عه‌باسیی له‌سه‌ر چه‌ند بابه‌تێکی
گشتیی. به‌ڕێزیان له وته‌کانیاندا ئامژه‌ی به چه‌ند خاڵ کرد که پێویسته
ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی رێکخراوی خه‌بات،ی شۆڕشگێڕی کوردستان په‌یڕه‌وییان
لێبکه‌ن. ناوبراو له چوار خاڵی گشتیی و سه‌ره‌کییدا ئاماژه‌ی به چه‌ند
تایبه‌تمه‌ندیی کرد که ده‌بێ ببنه ناسنامه و تایبه‌تمه‌ندیی هه‌ر
ئه‌ندامێکی خه‌بات له هه‌ر شوێنێك بێ.
-
پشوویه‌ك.
-
ده‌ستپێکردنه‌وه‌ی به‌شی دووه‌می به‌رنامه‌کان به په‌یامێكی راسته‌وخۆی
ته‌له‌فوونیی که له سه‌رکردایه‌تی خه‌بات،ی شۆڕشگێڕ له شاری هه‌ولێری
باشووری کوردستانه‌وه ئاڕاسته‌ی ئه‌ماده‌بووانی کۆبوونه‌وه‌که کرا.
-
بابه‌تێك له‌سه‌ر لاوان و ئه‌رکی لاوانی خه‌باتیی له ئوروپا له‌لایه‌ن
به‌ڕێز کاك شۆڕش سلێمانپووره‌وه. به‌ڕێزیان له وته‌کانیدا چه‌ند خاڵی
گرنگ و په‌یوه‌دنییداریان به ژیانی لاوان کرد، له‌وانه گرنگییدان به
خوێندن و خۆپێگه‌یاندن له بواره جۆراوجۆره‌کانی کار و هونه‌ر و پیشه‌یی و
فیربوونی زمانه بێگانه‌کان و به‌هێزکردنی زمانی زگماکیی کوردیی و چه‌ند
خاڵی دیکه کرد.
-
چه‌ند وته‌یه‌ك له‌لایه‌ن خوشکه په‌ریزاد خۆشکه‌لام ه‌وه ده‌رباره‌ی
کۆنگره‌ی چوار و ده‌وری خوشکان له‌و کۆنگره‌یه و له پاش کۆنگره. خوشکه
په‌ریزاد له وته‌کانیدا له‌گه‌ڵ پیرۆزبایی گوتن به بۆنه‌ی سه‌رکه‌وتنی
کۆنگره‌ی چواره‌وه، ده‌ستخۆشیی له خوشکانی به‌شدار له کۆنگره‌دا کرد.
دواتر ناوبراو باسی له به‌رده‌وامیی به‌شداریی سه‌رکه‌وتووانه‌ی خوشکان
له بواره‌کانی خه‌باتدا کرد و هانی خوشکانی خه‌باتییدا که له هه‌ڵگرتنی
ئه‌رك و ستاندنه‌وه‌ی مافه‌کانیاندا له‌گه‌ڵ برایانیان هاوخه‌بات و هاوکار
بن.
-
چه‌ند وته و ره‌خنه و پێشنیارێك له‌لایه‌ن چه‌ند که‌س له به‌شدارانی
کۆبوونه‌وه‌که.
-
یه‌کێك له به‌شه گرنگه‌کانی کۆبوونه‌وه‌که هه‌ڵبژاردنی کومیته‌یه‌کی نوێ
بۆ ئه‌ندامانی رێکخراوی خه‌بات،ی شۆڕشگێڕی کوردستان له وڵاتی سوئێد بوو تا
جێگه‌ی کومیته‌ی پێشوو بگرێته‌وه. له‌و بڕگه‌یه‌دا هه‌موو ئه‌ندامانی
به‌شدار به دڵخۆشیی و دڵسۆزیی ته‌واوه‌وه ئاماده‌یی خۆیان بۆ هه‌ڵگرتنی
به‌رپرسیارێتیی و راپه‌راندنی کاره‌کان ده‌ربڕی. له ئه‌نجامدا
ده‌سته‌یه‌کی حه‌وت که‌سیی، که له پێنج ئه‌ندام و دوو جێگر پێکهاتبوون،
وه‌ك کومیته‌ی نوێی رێکخراوی خه‌بات،ی شۆڕشگێڕی کوردستان له وڵاتی سوئێد
هه‌ڵبژێردرا. ئه‌ندامانی کومیته‌که بریتی بوون له: خوشکه په‌ریزاد
خۆشکه‌لام، ، کاك عه‌زیز سلێمان‌پوور، کاك محه‌ممه‌د عه‌بباسیی، کاك که‌ماڵ
عه‌بدوڵڵاهیی، کاك جه‌ماڵ ئیبراهیمیی، خوشکه خونچه سلێمان‌پوور (جێگر) و
کاك فه‌تاح محه‌ممه‌دپوور (جێگر).
-
له به‌شی کۆتایی کۆبوونه‌وه‌که‌دا، وه‌ك هێمایه‌ك بۆ ئه‌مه‌گ و
وه‌فاداریی، به به‌خشینی چه‌پکه‌گوڵێك ریزگیرا له بنه‌ماڵه‌ی چه‌ند
شه‌هید، له‌وانه بنه‌ماڵه‌ی شه‌هیدی رابه‌ر و سه‌رکرده مامۆستا مه‌لا خدر
عه‌بباسیی و بنه‌ماڵه‌ی شه‌هیدی فه‌رمانده کاك خه‌لیل خۆشکه‌لام،
هه‌روه‌ها چه‌ند که‌مئه‌ندام که ئه‌ندامی جه‌سته‌یان له ریزه‌کانی شۆڕش
و رێکخراوی خه‌بات،ی شۆڕشگێڕی کوردستاندا کردۆته قوربانیی، هه‌روه‌ها له
هه‌وڵ و ماندووبوویی چه‌ند لاو و ئه‌ندامی رێخکراوه‌که‌مان که له
بواره‌کانی راگه‌یاندن به گشتیی و به‌ڕێوه‌بردنی ماڵپه‌ڕی ئینته‌رنێتییدا
ده‌وری چالاکانه‌یان هه‌بووه.
شایانی ئاماژه‌پێکردنه که ئه‌و کۆبوونه‌وه هه‌ر له ئاماده‌کردنه‌وه تا
به‌ڕێوه‌بردن و کۆتاییهاتنی زۆر به خۆشیی و له که‌شێکی پڕ له چالاکیی و
کار و تێکۆشان‌دا و سه‌رڕێژ له خۆشه‌ویستیی و هیوا و هومێد به خه‌بات،ی
شۆڕشگێڕ و به داهاتووی رێکخراوه‌که‌مان و به سه‌رکه‌وتنی
نه‌ته‌وه‌که‌مان، به‌ڕێوه‌چوو.
به ناوی کومیته‌ی سوئێدی رێکخراوی خه‌بات،ی شۆڕشگێڕی کوردستانه‌وه پڕ به
دڵ سوپاسی هه‌موو ئه‌و خوشك و برا خه‌باتییانه ده‌که‌ین که له
ئاماده‌کردن و به‌ڕێوه‌بردن و به‌شدارییکردنی ئه‌و کۆبوونه‌وه‌یه‌دا
له‌گه‌ڵمان بوون و هاوکارییان کردین. هیوای سه‌رکه‌وتنیان له ژیان و
خه‌باتدا بۆ ده‌خوازین.
سه‌رچاوه: کومیته‌ی
سوئێدی رێکخراوی خه‌بات،ی شۆڕشگێری کوردستان
|