|
کۆڕێکی تایبه‌تیی له
یادی یازده‌ساڵه‌ی کۆچی رابه‌ر و پێشه‌وامان، مامۆستا خدر عه‌بباسیی،دا
ماڵپه‌ڕی خه‌بات

کاتژمێر
پێنجی دوا نیوه‌ڕۆی رۆژی شه‌ممه-١٥⁄١١⁄٢٠٠٨-له
یه‌کێك له ساڵۆنه‌کانی شاری "لیلله‌ستڕۆم"ی وڵاتی نۆروێژ، له‌لایه‌ن
کومیته‌ی ئوروپای رێکخراوه‌که‌مان، رێکخراوی خه‌بات،ی شۆڕشگێڕی
کوردستانه‌وه کۆڕێكی پڕ شکۆی بیره‌وه‌ریی بۆ ڕێزگرتن له زیاتر له نیو
سه‌ده خه‌بات و تێکۆشانی رابه‌ر و سه‌رکرده‌مان، مامۆستا خدر عه‌بباسیی،
له یادی یازده‌ساڵه‌ی کۆچی ئه‌و سه‌رکرده‌یه‌دا به‌ڕێوه‌چوو.
به‌شدارانی رێزداری ئه‌و
کۆڕیاده، که ژماره‌یان له سه‌د که‌س تێده‌په‌ڕی، بریتیی بوون له
نوێنه‌ری چه‌ندین حیزب و رێکخراوی سیاسیی و مه‌ده‌نیی کوردستانیی و کوردیی،
چه‌ندین که‌سایه‌تیی سیاسیی و کۆمه‌ڵایه‌تیی کوردی دانیشتووی نۆروێژ و،
ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له ئه‌ندامان و لایه‌نگران و دۆستانی
رێکخراوه‌که‌مان، که بۆ به‌شدارییکردن له‌و کۆڕه‌که‌دا له وڵاتانی
نۆروێژ و سوئێده‌وه هاتبوون.
مه‌راسیمی
کۆڕه‌که له کاتی دیارییکراوی خۆیدا، واته کاتژمێر پێنجی پاشنیوه‌ڕۆ،
به خوێندنه‌وه‌ی چه‌ند ئایه‌تێك له قورئانی پیرۆز له‌لایه‌ن به‌ڕێز
مامۆستا حوسێن حه‌سه‌نژاده‌وه ده‌ستیپێکرد. پاشان بۆ ڕێزگرتن له هه‌موو
شه‌هیدانی رێگای رزگاریی کوردستان، تێکڕای ئاماده‌بووان هه‌ستانه سه‌ر پێ
و سووڕه‌تی فاتیحایان بۆ گیانی شه‌هیدان خوێند. دوای ئه‌وه له‌لایه‌ن
یه‌کێك له به‌ڕێوه‌به‌رانی کۆڕیاده‌که، کاك عه‌زیز سلێمان‌پوور،ه‌وه به
ناوی کومیته‌ی ئوروپای رێکخراوه‌که‌مان، ڕێکخراوی خه‌بات،ی شۆڕشگێڕی
کوردستان، پڕ به دڵ به‌خێرهاتنی میوانان و به‌شدارانی ئازیزی کۆڕیاده‌که،
به تایبه‌تییش نوێنه‌رانی حیزب و رێکخراوه‌کان و، که‌سایه‌تییه
به‌ڕێزه‌کان کرا.
دوای به‌خێرهێنانی
میوانه‌کان، په‌یامی کومیته‌ی ناوه‌ندیی رێکخراوی خه‌بات،ی شۆڕشگێڕی
کوردستان به بۆنه‌ی یادی یازده‌ساڵه‌ی کۆچی مامۆستا و رابه‌رمان، مامۆستا
مه‌لا خدر عه‌بباسیی، له‌لایه‌ن خوشکه گوڵاڵه عه‌بباسییه‌وه
خوێندرایه‌وه. له په‌یامی کومیته‌ی ناوه‌ندییدا هاتبوو که، مامۆستا خدر
عه‌بباسیی یه‌کێك له سه‌رکرده‌کانی بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازانه‌ی کوردستان
بوو که زیاتر له نیو سه‌ده له ژیانی خۆی بۆ خزمه‌تی پرسی ره‌وای
نه‌ته‌وه‌که‌مان و سه‌رخه‌ستنی شۆڕشی کوردستان ته‌رخان کردبوو. له کۆتایی
په‌یامه‌که‌دا هاتبوو که رێبوارانی رێبازی مامۆستای شه‌هید ئێستا له
هه‌موو کاتێك زیاتر له‌سه‌ر بیروباوه‌ڕی خۆیان و درێژه‌دان به رێباز و
ڕێڕه‌وی خه‌باتی مامۆستای رابه‌ر، سوورن.
پاش خوێندنه‌وه‌ی
په‌یامه‌که، ژیاننامه‌ی مامۆستای شه‌هید له‌لایه‌ن کاك شۆڕش
سلێمانپووره‌وه پێشکه‌ش به به‌شداران کرا. ئه‌وجار سروودی "ئاڵای
کوردستانه‌که‌م" له‌لایه‌ن چه‌ند قوتابییه‌کی ژیکه‌ڵه‌ی قوتابخانه‌ی کوردیی
"په‌یام"ه‌وه به ده‌نگێکی به‌سۆز و شێوه‌یه‌کی جوان و سه‌رنجڕاکێش
پێشکه‌ش به ئاماده‌بووان کرا، که بوو به‌هۆی سه‌رسامیی و جێی سه‌رنجی
هه‌موو لایه‌ك. دوای ئه‌وه یه‌کێك له هۆنراوه‌کانی مامۆستای سه‌رکرده
به ناوی "ده‌زانی چی؟ ده‌زانی کێم؟!" له‌لایه‌ن برای به‌ڕێز کاك قادر
ئه‌حمه‌دزاده‌وه خوێندرایه‌وه.
بڕگه‌ی دوای
ئه‌وه بریتیی بوو له وته‌یه‌کی هاوبیری به‌ڕێز و خه‌باتگێڕ مامۆستا حامید
مه‌عروفیی، یه‌کێك له قوتابیان و هاوبیرانی دێرینی مامۆستای شه‌هید، که
له بنکه‌ی سه‌رکردایه‌تیی رێکخراوی خه‌بات،ی شۆڕشگێڕی کوردستان له
هه‌ولێری باشووری کوردستانه‌وه راسته‌وخۆ و له رێگه‌ی ته‌له‌فوونه‌وه
پێشکه‌ش به میوانان و به‌شدارانی کۆڕیاده‌که‌ی کرد. به‌ڕێزیان له
وته‌که‌یاندا به کورتیی له ژیان و خه‌باتی مامۆستای رابه‌ر دوا و، ژیانی
ئه‌و سه‌رکرده‌یه‌ی له چه‌ند قۆناغدا به‌سه‌رکرده‌وه. مامۆستا حامید له‌و
باره‌وه گوتی که ژیانی مامۆستا خدر ده‌بێ له چه‌ند خاڵدا سه‌رنجی
بدرێتێ، له‌وانه:
- گوندی "سیسێر"
وه‌ك شوێنی له‌دایکبوون و پێگه‌یشتن و فێربوونی مامۆستا، که ئه‌و گونده
مێژوویه‌کی دیار و به‌رچاوی له فێرکردن و په‌روه‌رده‌کردنی مامۆستایانی
زۆر و به‌ناوبانگ هه‌بووه و هه‌یه.
- ئه‌و مامۆستا و
که‌سایه‌تییانه‌ی مامۆستای شه‌هید له‌لایان خوێندوویه‌تی و له‌سه‌ر
ده‌ستیان په‌روه‌رده بووه، له‌وانیش مامۆستا مه‌لا محه‌ممه‌دی بۆکانیی،
مامۆستا سه‌لامی سه‌لامیی و مامۆستا مه‌لا برایمی سیسێریی و ..
- سه‌رهه‌ڵدانی
کۆمار و دواتر رووخانی و شه‌هیدبوونی پێشه‌وا قازیی و هاوبیرانی له
سه‌رده‌مێکدابووه که مامۆستا خدری عه‌بباسیی له هه‌ڕه‌تی لاوه‌تیی و له
جه‌نگه‌ی گه‌شه‌ی بیر و هه‌ست و سۆزه‌کانیدا بووه، ئه‌وه‌ش کاریگه‌ریی
ئه‌رێنیی به‌رچاوی له‌سه‌ر گه‌شه‌ی بیر و ئه‌ندێشه‌ی مامۆستا خدر و
تێڕوانینی ئایینیی و نه‌ته‌وه‌یی ئه‌و هه‌بووه به جۆرێك که تا دوا
ساته‌کانی ژیان ئه‌و کاریگه‌رییه به‌سه‌ر ره‌وتی ژیان و خه‌باتی مامۆستای
رابه‌ره‌وه دیار بووه.
- تیکه‌ڵبوون و
په‌یوه‌ندییگرتنی راسته‌وخۆی مامۆستا له‌گه‌ڵ شۆڕشگێڕان و خه‌باتکارانی
رۆژهه‌ڵاتی کوردستان له خه‌بات له دژی رژیمی دیکتاتۆریی شایه‌تیی.
- زیندان و
زیندانییه‌کان و شێوه‌ی ژیانیان و جۆری تێڕوانین و بیرکردنه‌وه و بارودۆخی
زیندان و مامه‌ڵه و هه‌ڵسوکه‌وتی رژیم له‌گه‌ڵیان.
- ئاواره‌بوون
به‌ره‌و باشووری کوردستان و تێکه‌ڵبوون له‌گه‌ڵ شۆڕشی ئه‌و به‌شه‌ی
نیشتمان و، سوودوه‌رگرتن له که‌شوهه‌وای ئازادی ئه‌وکات.
- راپه‌ڕینی
گه‌لانی ئێران له دژی رژیمی شا و، سه‌رکردایه‌تییکردنی جه‌ماوه‌ری
راپه‌ڕیو له‌لایه‌ن مامۆستاوه یه‌کێكی دیکه له بڕگه دیار و
کاریگه‌ره‌کانی خه‌باتی مامۆستای شه‌هید بوو.
- دامه‌زراندنی
رێکخراوی خه‌بات،ی نه‌ته‌وایه‌تیی و ئیسلامیی کوردستان و
سه‌رکردایه‌تییکردنی ئه‌و رێکخراوه تا دوایین ساته‌کانی ژیان.
به‌ڕێز مامۆستا
حامید له کۆتایی وته‌کانیدا ئاماژه‌ی به‌وه کرد که هه‌رکه‌س و له هه‌ر
جێگه‌یه‌ك و به هه‌ر شێوه‌یه‌ك بۆی ده‌کرێ و بۆی ده‌لوێ، به کردار، به
وتار، به نووسراوه، به هونه‌ر، به دوعا و نزا، به هاندان، به
به‌شدارییکردن، به ڕینوێنییکردن و هه‌موو شێوه‌کانی دیکه ده‌توانێ یاد و
بیره‌وه‌ریی مامۆستا رێز لێبگرێ. دیاره ئه‌وه‌ش به‌جێهێنانی ئه‌رکێکی
نه‌ته‌وه‌یی و ئایینیی شۆڕشگێڕانه‌یه و ده‌بێ هه‌موومان تێیدا به‌شداربین.
به‌ڕێز مامۆستا
"مورشید خه‌زنه‌ویی" ، کوڕی مامۆستا و سه‌رکرده‌ی شه‌هید، مامۆستا "مه‌عشوق
خه‌زنه‌ویی" له رۆژئاوای کوردستان، یه‌کێك له میوانه به‌ڕێزه‌کانی
کۆڕیاده‌که بوو. به‌ڕێزیشیان به‌و بۆنه پیرۆزه‌وه و له‌سه‌ر داخوازیی
خۆی وته‌یه‌کی پڕ نێوه‌رۆك و هانده‌رانه‌ی پێشکه‌ش به ئاماده‌بووان کرد.
مامۆستا مورشید له سه‌ره‌تای وته‌کانیدا سڵاوی نارد بۆ گیانی شه‌هیدانی
کوردستان و به تایبه‌تییش بۆ گیانی مامۆستای شه‌هید، مامۆستا خدر
عه‌بباسیی. پاشان له بڕگه‌یه‌کی دیکه‌دا ئاماژه‌ی به فه‌رمووده‌یه‌کی
قورئانی پیرۆز کرد که تێێدا خودای گه‌وره که‌سه زۆر خۆشه‌ویسته‌کانی خۆی
هه‌ڵده‌بژێرێ و تاقییان ده‌کاته‌وه، مامۆستا خدری عه‌بباسییش یه‌کێك له‌و
مامۆستا و رابه‌ر‌انه بووه که خودای گه‌وره له ریزی ئه‌و هه‌ڵبژێراو و
تاقیکراوانه‌دا جێگه‌ی کردۆته‌وه، هه‌ر بۆیه، بێگومان، به یه‌کێك له
شه‌هیده سه‌رکرده‌کانی کورد ده‌ژمێردرێ. به‌ڕێزیان فه‌رموویان: پێغه‌مبه‌ر
ده‌فه‌رمووێ که کاتێك دوو ده‌سته له موسڵمانان ده‌بێته شه‌ڕیان، ده‌بێ
له نێوانیاندا نێوبژیی و ئاشتیی بکرێ، ئه‌گه‌ر ده‌سته‌یه‌کیان سه‌رپێچیی و
ملهوڕییان کرد و ملیان بۆ ئاشتیی نه‌دا، ئه‌وه له‌سه‌ر کۆمه‌ڵی موسڵمانان
پێویسته تێکڕا له دژی ملهوڕان و یاغییان راوه‌ستن، تا ئه‌و کاته‌ی ده‌ست
له سته‌م و سته‌مکاریی هه‌ڵده‌گرێ. مامۆستا مه‌لا خدری عه‌بباسیی یه‌کێك
له‌و سه‌رکرده و پێشه‌وایانه بووه که پێشڕه‌ویی به‌شێك له رۆڵه‌کانی
نه‌ته‌وه‌ی موسڵمانی کوردی کردووه له دژی ده‌سته‌یه‌كی زۆردار و زاڵمی
به‌ناو موسڵمان، واته رژیمی خومه‌ینیی، که له هیچ تاوان و ده‌ستدرێژیی و
خوێنڕێژییه‌ك له دژی ده‌سته‌یه‌ك موسڵمان، که نه‌ته‌وه‌ی کورده،
رانه‌وه‌ستاون. له کۆتایی وته‌کانیدا مامۆستا مورشید پیرۆزبایی
شه‌هیدبوونی له مامۆستا خدر کرد و گوتی: پیرۆزبێت مامۆستا خدر،
شه‌هیدبوونی ئێوه!
پاش وته‌کانی
مامۆستا مورشید خه‌زنه‌ویی، په‌یامی لیژنه‌ی ناوچه‌ی نۆروێژی پارتی
دێموکڕاتی کوردستان له‌لایه‌ن به‌ڕێز کاك ئیحسان خالیدیی خوێندرایه‌وه.
له په‌یامه‌که‌دا له‌گه‌ڵ رێزگرتن له یاد و بیره‌وه‌ریی یازده‌ساڵه‌ی
کۆچی دوایی مامۆستا خدر عه‌بباسیی، رێز له زیاتر له نیو سه‌ده خه‌باتی
ئه‌و سه‌رکرده‌ی بزووتنه‌وه‌ی کوردایه‌تیی کرابوو.
پاش ئه‌وه
په‌یامی کومیته‌ی نۆروێژی حیزبی دێموکڕاتی کوردستانی ئێران خوێندرایه‌وه.
له په‌یامه‌که‌ی حیزبی دێموکڕات‌دا، له‌گه‌ڵ رێزگرتن له خه‌بات و تێکۆشانی
مامۆستای رابه‌ر، ئاماژه به دۆستایه‌تیی و نزیکیی له‌مێژینه‌ی حیزبی
دێموکڕاتی کوردستانی ئێران و رێکخراوی خه‌بات،ی شۆڕشگێڕی کوردستان و، رۆلی
مامۆستا له‌و دۆستایه‌تییه‌دا، کرابوو.
دواتر به‌ڕێز کاك
جه‌عفه‌ر حامیدیی وته‌یه‌کی تایبه‌تیی به‌و بۆنه‌وه پێشکه‌ش کرد.
به‌ڕێزیان سه‌ره‌تا رێزیان له یاد و بیره‌وه‌ریی یازده‌ساڵه‌ی کۆچی دوایی
مامۆستا گرت، پاشان ئاماژه‌یان به‌وه کرد که ئه‌رکی مامۆستایان و
که‌سایه‌تییه ئاینییه‌کان له ئه‌رکی هه‌موو چین و توێژه‌کانی دیکه‌ی
کورده‌واریی گه‌وره‌تره، چونکه ئه‌و به‌شه له رۆڵه‌کانی کورد ده‌توانن
رووی جوان و راسته‌قینه‌ی ئیسلام نیشان بده‌ن و، هاوکاتیش په‌رده له‌سه‌ر
کرده‌وه دزێو و ناشیرینه‌کانی رژیمه داگیرکه‌ره‌کانی کوردستان، به
تایبه‌تیی رژیمی ئێران که به ناوی ئیسلامه‌وه حوکم ده‌کا،
هه‌ڵده‌نه‌وه. ئه‌مجار ناوبراو یه‌کێك له شێعره‌کانی مامۆستای شه‌هیدی
ئاماژه‌پێکرد و چه‌ند بڕگه‌یه‌کی لێ خوێنده‌وه و، دواتر ده‌ستنووسی ئه‌و
شێعره‌ی که یازده ساڵ له‌وه‌پێش و له رۆژی کۆچی دوایی مامۆستادا به
ده‌ستی خۆی نووسیبۆوه، وه‌ك دیارییه‌کی باییدار پێشکه‌ش به
به‌ڕێوه‌به‌رانی کۆڕه‌که کرد.
ئه‌مجار په‌یامی
کومیته‌ی نۆروێژی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان له‌لایه‌ن به‌ڕێز کاك که‌ریم
ئه‌ڵڵاوه‌یسیی ه‌وه خوێندرایه‌وه. له په‌یامی کومیته‌ی حیزبی دێموکڕات‌دا
رێز له خه‌باتی مامۆستای سه‌رکرده گیرابوو، هاوکات قۆناغه
پڕشنگداره‌کانی خه‌باتی ئه‌و سه‌رکرده‌یه باس کرابوون و خرابوونه
به‌رچاو.
دوا به دوای ئه‌و
په‌یامی کۆنگره‌ی نیشتمانیی کوردستان پێشکه‌ش کرا. له په‌یامی کۆنگره‌ی
نیشتمانییدا رێز له خه‌بات و تێکۆشانی زیاتر له په‌نجا ساڵی مامۆستا خدر
عه‌بباسیی وه‌ك سه‌رکرده‌یه‌کی بزووتنه‌وه‌ی رزگارییخوازیی نه‌ته‌وه‌که‌مان
گیرابوو.
دوای ئه‌و دوو په‌یامه بڕگه‌ی
یه‌که‌می کۆڕیاده‌که کۆتایی پێهات و پشوویه‌کی پانزه خوله‌کیی
راگه‌یه‌ندرا.
له ده‌ستپێکی
بڕگه‌ی دووه‌می کۆڕه‌که‌دا فیلمێکی به‌ڵگه‌نامه‌یی تایبه‌تیی، که نزیك به
بیست و پێنج خوله‌ك بوو، له‌سه‌ر په‌رده‌ی گه‌وره نیشانی به‌شداران و
میوانانی کۆبوونه‌وه‌که درا. شایانی باسه که تێکڕای به‌ش و بڕگه‌کانی
ئه‌و فیلمه به‌ڵگه‌نامه‌ییه سه‌رنجی سه‌رجه‌م به‌شدارانی بۆ لای خۆی
راکێشا و، زۆر دڵی خسته کوڵ و زۆر چاوی خسته گریان.
پاش فیلمه‌که
په‌یامی رێزلێنانی رێکخراوی دژی ره‌گه‌زپه‌رستی " سۆس راسیسمه" و دواتریش
په‌یامی رێکخستنی نه‌رویجی یه‌کگرتووی ئیسلامیی کوردستان پێشکه‌ش کران.
به‌ڕێز مامۆستا
عبدالرحیم مه‌عریفه‌تیی، یه‌کێك له قوتابیانی مامۆستای شه‌هید و به‌رپرسی
یه‌که‌می رێکخراوه‌که‌مان، راسته‌وخۆ و له رێگه‌ی ته‌له‌فوونه‌وه له
بنکه‌ی سه‌رکردایه‌تیی رێکخراوی خه‌بات،ی شۆڕشگێڕی کوردستان له هه‌ولێری
باشووری کوردستانه‌وه به وته‌یه‌ك به‌شداریی له کۆڕه‌که‌دا کرد.
به‌ڕێزیان وه‌ك قوتابییه‌کی مامۆستای رابه‌ر، له وته‌کانیاندا ئاماژه‌یان
به سه‌ره‌تای ناسینی خۆیان له‌گه‌ڵ مامۆستای شه‌هید کرد. پاشان ئاماژه‌ی
به چه‌ند خه‌سڵه‌ت و تایبه‌تمه‌ندیی به‌رچاوی مامۆستا خدر کرد، له‌وانه
پشوودرێژیی، خاکییبوون، لێزانیی، ئارامیی، لێهاتوویی، دڵپاکیی، دڵسۆزیی،
ماندوویینه‌ناسیی و زۆری دیکه له‌و خه‌سڵه‌ته به‌رز و ده‌گمه‌نانه.
دوای ئه‌وه، کاك
سه‌لاحه‌ددین عه‌بباسیی، وته‌یه‌کی ده‌رباره‌ی بیر و پێنووسی مامۆستا
پێشکه‌ش کرد. ناوبراو له قسه‌کانیدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا که نووسراوه‌کانی
مامۆستا هه‌موویان ده‌ربڕی بیر و تێڕوانینی ئه‌و سه‌رکرده‌یه بوون. بیری
مامۆستاش له‌سه‌ر چه‌ند بناغه‌یه‌ك دروستکرابوو، له‌وانه،
نه‌ته‌وه‌ییبوون، ئیسلامییبون، یه‌کڕیزیی نه‌ته‌وه‌ی کورد و یه‌کپارچه‌یی
خاکی کوردستان. ئه‌و بناغانه‌ش هه‌موویان له نووسراوه‌کانی مامۆستای
شه‌هیددا هه‌میشه ئاماژه‌یان پێکراوه و ره‌نگیان داوه‌ته‌وه.
دوا به دوای
ئه‌و، کاك سه‌لاحه‌ددین وه‌هابپوور (سامڕه‌ند) که یه‌کێك له به‌شدارانی
کۆڕه‌که بوو، وته‌یه‌کی پڕ نێوه‌رۆکی پێشکه‌ش کرد. ناوبراو له سه‌ره‌تادا
ئاماژه‌ی به رۆڵی مامۆستایانی ئایینیی له مێژووی هه‌ڵگیرسانی شۆڕشه کۆن
و نوێیه‌کانی کورددا کرد و، مامۆستای شه‌هیدیشی وه‌ك یه‌کێك له‌و سه‌رکرده
دیارانه‌ی کورد ناوبرد که له روانگه‌ی ئایینییه‌وه خه‌باتی کردووه و
ئه‌رکی پێشه‌وایه‌تیی رۆڵه‌کانی نه‌ته‌وه‌که‌ی خستۆته ئه‌ستۆی خۆی. ئه‌و
گوتی که حوجره و مزگه‌وته‌کانی کوردستان هه‌میشه لانکه و سه‌رچاوه‌ی
شۆڕش و راپه‌رین بوون و، مامۆستایانی ئایینییش پێشمه‌رگه و سه‌رکرده‌کانی
ئه‌و شۆڕشانه. له‌و په‌یوه‌ندییه‌دا ناوی چه‌ندین مامۆستا و که‌سایه‌تیی
ئیسلامیی هێنا که رۆلی سه‌ره‌کیی و به‌رچاویان له شۆڕشی نه‌ته‌وه‌ییدا
هه‌بووه و هه‌یه. کاك سامڕه‌ند گوتی: سێکیولار و مارکسیست و
کومونیسته‌کان ناتوانن شۆڕش بۆ رزگاریی نه‌ته‌وه‌یه‌ك بکه‌ن، به‌ڵکو ئه‌وه
هه‌میشه مامۆستایان و که‌سایه‌تییه ئایینییه‌کان بوون و ده‌بن که
ده‌بنه پێشه‌نگ و پێشڕه‌وی شۆڕشی نه‌ته‌وه‌یی و رزگاریی نیشتمانیی، چونکه
ئه‌وان ئه‌و شۆڕشه وه‌ك ئه‌رك چاولێده‌که‌ن. له‌و نێوه‌دا ناوبراو چه‌ند
نموونه‌ی زیندووی له قوربانییدان و له‌خۆبردوویی مامۆستایانی ئایینیی
کوردستان باس کرد که به گیانی خۆیان و رۆڵه‌کانیان، ئیبراهیم ئاسا،
قوربانییان داوه.
پاشان به‌ڕێز کاك
ئه‌حمه‌د جه‌هانگیریی وته‌یه‌کی پڕ له بیره‌وه‌ریی به‌بۆنه‌ی یازده‌ساڵه‌ی
کۆچی دوایی مامۆستای شه‌هیده‌وه پێشکه‌ش کرد. کاك ئه‌حمه‌د له قسه‌کانیدا
باسی له توانا و لێهاتوویی به‌رچاوی مامۆستا خدر عه‌بباسیی له زۆر بواری
زانستیی و سیاسیی کرد. ئه‌و گوتی: له سه‌ره‌تاکانی شۆڕشی گه‌لانی ئێران
دابوو که ئێمه و چه‌ند که‌سی دیکه له قۆناغی دواناوه‌ندیی له شاری
سه‌رده‌شت ده‌مانخوێند. مامۆستا خدر ئه‌و کات جار جار سه‌ردانی شاری ده‌کرد
و ئێمه‌ش له ده‌رفه‌ت که‌ڵکمان وه‌رده‌گرت و، له زانست و لێکدانه‌وه و
تێبینییه‌کانی مامۆستا سوودمان وه‌رده‌گرت. کاك ئه‌حمه‌د گوتی: سه‌رنجڕاکێش
ئه‌وه بوو که مامۆستا خدر هه‌رچه‌ند مامۆستای ئایینیی بوو و، له هیچ
زانکۆیه‌ك نه‌یخوێندبوو، به‌ڵام ئه‌و یه‌کێك له دوو که‌سی ئه‌و کاتی
ناوچه‌که بوو که شاره‌زاییه‌کی یه‌کجار زۆری له زانستی بیرکارییدا
هه‌بوو، به‌جۆرێك که ئێمه هه‌فتانه جارێك ده‌چووینه خزمه‌تیی و ئه‌و
شتانه‌ی له قوتابخانه تێی نه‌ده‌گه‌یشتین، له‌لای به‌ڕێزیان
ده‌مانخوێنده‌وه. جگه له‌وه مامۆستا ته‌نانه‌ت له زمانی ئینگلیزییشدا
زۆر شاره‌زا بوو و، ده‌رسی به ئێمه ده‌گوته‌وه. ناوبراو دواتر ئاماژه‌ی
به توانا و زیره‌کیی و بیرتیژیی مامۆستا کرد، به تایبه‌تیی له‌مه‌ڕ
پێشبینییه سیاسییه‌کان. ئه‌و گوتی: ئێمه تێبینییمان ده‌کرد که هه‌ر شتێك
یا رووداوێك یا گۆڕانکارییه‌کی سیاسیی مامۆستا پێشبینیی کردبایه، دروست
ده‌ر‌ده‌هات، به تایبه‌تییش پێشبینییه‌کانی به‌ره‌به‌ر و سه‌ره‌تای
سه‌رهه‌ڵدانی شۆڕشی خه‌ڵکی ئێران له دژی رژیمی شا.
دوای ئه‌وه،
مامۆستا ئه‌حمه‌د ئیسماعیلیی وته‌یه‌کی به‌و بۆنه‌وه پێشکه‌ش کرد.
ناوبراو له وته‌کانیدا باسی له ساته‌وه‌ختی بیستنی هه‌واڵی کۆچی دوایی
مامۆستا مه‌لا خدر عه‌بباسیی کرد که چۆن خه‌م و خه‌فه‌ت دایگرتووه و رۆژی
خۆش و رووناکی لێ کردۆته ته‌م و تاریکیی. پاشان له‌سه‌ر ده‌وری مامۆستایان
و پێشه‌وایانی ئیسلام له سه‌رکردایه‌تییکردنی بزووتنه‌وه رزگارییخوازیی و
نه‌ته‌وه‌ییه‌کاندا کرد، له‌وانه: شێخ سه‌عیدی پیران، قازیی موحه‌ممه‌د،
شێخ عه‌بدولقادری نه‌هریی، شێخ مه‌حموودی حه‌فید، مامۆستا خدر عه‌بباسیی و
زۆری دیکه.
دوای قسه‌کانی
ناوبراو، په‌یامی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان له‌لایه‌ن کاك هێمن ه‌وه
خوێندرایه‌وه. له په‌یامی پارتی سه‌ربه‌ستییدا، دوای ناردنی سڵاو و رێز بۆ
گیانی پاکی مامۆستا خدری سه‌رکرده، ئاماژه کرابوو که مامۆستا خدری
عه‌بباسیی به پێچه‌وانه‌ی زۆرێك له‌وانه‌ی پێیانوایه نابێ ئیسلام و
سیاسه‌ت تێکه‌ڵی یه‌ك بکرێن، ئه‌و سه‌رکرده‌یه هه‌ر له روانگه‌ی
ئیسلامه‌وه و هه‌ر به‌پێی رێنمایی و فه‌رمووده‌کانی قورئان له دژی
رژیمه زۆردار و دیکتاتۆره‌کان راپه‌ڕیوه و سه‌رکردایه‌تیی به‌شێك له
قۆناغێکی سه‌ختی بزووتنه‌وه‌ی رزگارییخوازیی نه‌ته‌وه‌یی کردووه، هه‌ر
بۆیه جێگه‌ی خۆیه‌تی رۆڵه‌کانی کورد رێز له خه‌بات و تێکۆشانی ئه‌و
رابه‌ره بگرن و یادی هه‌میشه له دڵان‌دا راگرن.
دوای ئه‌وه
هۆنراوه‌یه‌ك به ناوی "پاییز" خوێندرایه‌وه.
به‌ڕێز مامۆستا
حوسێن حه‌سه‌ننژاد وه‌ك یه‌كێك له قوتابییان و هاوسه‌نگه‌رانی له‌مێژینه‌ی
مامۆستای رابه‌رمان، وته‌یه‌کی رێزلێنان و پڕ له بیره‌وه‌ریی خۆش و به
ئه‌زموونی له سه‌رده‌می فه‌قێیه‌تیی و ئه‌و کاته‌ی که له‌لای مامۆستای
شه‌هید قوتابیی بووه، پێشکه‌ش کرد. هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به چه‌ند
بیره‌وه‌رییه‌کی سه‌رده‌می پێشمه‌رگایه‌تیی و خه‌باتی چه‌کدارییش کرد.
پاشان
هۆنراوه‌یه‌کی مامۆستای شه‌هید به ناوی " ده‌رسی نه‌وه‌ستیی و گیانبازیی"
له‌لایه‌ن خوشکه به‌یان عه‌بباسیی ه‌وه خوێندرایه‌وه. دوای ئه‌وه
له‌لایه‌ن خوشکه په‌روین عه‌بباسیی ه‌وه، به نوێنه‌رایه‌تیی بنه‌ماڵه‌ی
شه‌هیدی رابه‌ر و سه‌رکرده، سوپاس و پێزانینی خۆیان پێشکه‌ش به هه‌موو
به‌شدارانی ئه‌و کۆڕه و به تایبه‌تییش به نوێنه‌رانی حیزب و
رێکخراوه‌کان کرد. هه‌روه‌ها سوپاسی هه‌وڵ و ماندووبوونی هه‌ڵسووڕێنه‌رانی
ئه‌و کۆڕه، واته کومیته‌ی ئوروپای رێکخراوی خه‌بات،ی شۆڕشگێڕی کوردستان،
کرد.
له کۆتایی
کۆڕه‌که‌دا له‌لایه‌ن کومیته‌ی ئوروپای رێکخراوی خه‌بات،ی شۆڕشگێڕی
کوردستانه‌وه سوپاسی هه‌موو ئه‌و که‌سایه‌تیی و حیزب و رێکخراوه سیاسیی و
مه‌ده‌نییانه کرا که له‌و کۆڕیاده پیرۆزه‌دا به‌شداربوون و، به ناردنی
په‌یام و بروسکه و، پێشکه‌شکردنی وته‌کانیان جارێکی‌تر دۆستایه‌تیی و
هاوخه‌باتیی خۆیان له‌گه‌ڵ رێکخراوه‌که‌مان و مامۆستا خدر عه‌بباسیی و
رێبازه پیرۆزه‌که‌ی نوێ کرده‌وه. هه‌روه‌ها زۆر سوپاسی هه‌موو ئه‌ندامان
و لایه‌نگرانی رێکخراوه‌که‌مان کرا که له شوێنه دوور و نزیکه‌کانه‌وه
به ده‌نگ بانگه‌وازه‌که‌مانه‌وه هاتبوون و به گوڕ و تینێکی
تایبه‌تییه‌وه له پێکهێنان و رێکخستن و سه‌رخستنی ئه‌و کۆڕه پیرۆز و
مه‌زنه‌دا به‌شداریی چالاکانه‌یان کرد.
شایانی باسه که
له نێوان به‌شه‌کانی هه‌ردووك بڕگه‌که‌دا، ناوبه‌ناو، چه‌ند دێڕ و
بڕگه‌یه‌ك له هۆنراوه‌کانی مامۆستای شه‌هید له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رانی
کۆڕه‌که‌وه ده‌خوێندرانه‌وه.
کۆڕیادی
یازده‌ساڵه‌ی کۆچی مامۆستا و پێشه‌وای شه‌هیدمان، مامۆستا خدر عه‌بباسیی،
کاتژمێر نۆ و چل‌وپێنج خولکه‌ی ئێواره، واته پاش نزیکه‌ی چوار کاتژمێری پڕ
له وته و په‌یام و شێعر و بڕگه‌ی پڕبایه‌خ و گرنگ، کۆتایی پێهات.
خاڵی جێی سه‌رنج و
خۆسحاڵیی له‌و کۆڕه‌دا ئه‌وه بوو که هه‌موو به‌شدرانی کۆڕیاده‌که، به
تایبه‌تییش نوێنه‌ری حیزب و رێکخراوه‌کان و که‌سایه‌تییه‌کان به ئاشکرا
سه‌رنج و خۆشحاڵیی خۆیان له پڕنێوه‌رۆکیی و نموونه‌یی کۆڕیاده‌که و،
هه‌روه‌ها له شێوه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رییه‌که‌ی، ده‌رده‌بڕی.
جارێکی
دیکه به ناوی کومیته‌ی ئوروپای رێکخراوه‌که‌مان، ڕیکخراوی خه‌بات،ی
شۆڕشگێڕی کوردستانه‌وه، سوپاس و ده‌ستخۆشانه و ماندوونه‌بوونیی به تێکڕای
ئه‌ندامان و لایه‌نگران و هه‌موو ئه‌و که‌س و لایه‌نانه ده‌ڵێین که له
پێکهێنان، به‌ڕێوه‌بردن یا به‌شدارییکردنی ئه‌و کۆڕه‌دا هاوکار و
یارمه‌تییده‌رمان بوون.
تێبینیی/ وێنه‌که له ماڵپه‌ڕی بێستان وه‌رگیراوه (یه‌کشه‌وه)
|