ئه‌ی پێشمه‌رگه‌ی
کوردستان!
سـه‌رقـافڵه‌ی رێی نه‌وه‌ستان!
رێبه‌ری ژیر و زانـا
شۆرشگێڕی به‌توانا
هــه‌تــوانــی زامــی دڵان
بولبولی باخچه‌ی گوڵان
هه‌ڵۆ سووره‌که‌ی کوێستان
تــاقـه هـیـوای
بـنـده‌سـتـان
رێبواری رێـی ئــازادیـی
موژده‌هـێـنـه‌ری شـادیـی
بـه‌یـانییه و دنیـا مـاتـه
چاوه‌ڕێی ده‌ققه و ساته
دڵ به خوێن، چاو به ئه‌سرین
بـێـزار لـــه گــیــان و
لــه ژیــن
وه‌سـتــاویـن لــه‌ده‌وری
تـۆ
پرسیـاران ده‌کـه‌ین له خۆ
ده‌نـگـت بـۆ نـایه‌ته گـوێ؟
پێم بڵێ، ده‌چـی بـۆ کـوێ؟
کـاروانت بـه‌ره‌و کـوێیه؟
دوامـه‌نزڵت کـام جـێیـه؟
هه‌رچه‌ند به رواڵه‌ت مردووی
لــه نـوێـنـی گـڵـدا
خـه‌وتووی
بـه‌ڵام رێـبـازی زیـنـدووت
زیندووییت ده‌کــا سـبووت
تـۆ شــاهۆ و هـه‌ندرێنی
بـــه‌رزتـر لــه شــه‌هێنی
تۆی بـازی دوندی کـوێستـان
چـیــای سـه‌ختی کـوردستـان
نـووسـه‌ری خـامـه تێژی
بـــیـــره‌وه‌ر و
بــــوێـــــژی
ورشه‌ی جوانیی لـه شیعرت
ده‌ڕژێـتـه کــاســه‌ی
مـیـهرت
لـه کـانیی بیرت یـه‌کـسـه‌ر
دوڕ و گــه‌وهــه‌ر
دێــنــه‌ده‌ر
روونـه ئـاسـۆی (خـه‌بـات)ت
تــرووســکـــه‌ی دێ
ئــــاواتـت
|