|
له سه‌نگه‌ری (بۆ
رۆژهه‌ڵات)ه‌وه،
دیسان سووکایه‌تیی به کادر و پێشمه‌رگه و
شه‌هیدانی رێکخراوی خه‌بات،ی شۆڕشگێڕ ده‌کرێ
قادر
خه‌بات

له‌م رۆژانه‌دا و له هه‌واڵێکی سایتی (بۆ رۆژهه‌ڵات)دا هاتبوو
که له میانه‌ی دانیشتنێكی تایبه‌تییدا که بەبۆنەی یەكەمین
ساڵی دەرچوونی حەوتوونامەی "ستاندەر" له شاری هه‌ولێر، بەڕێوە
چووه و تێیدا شاندێکی راگه‌یاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستان و
که‌سانی سه‌ر به کۆمه‌ڵی ئیسلامیش به‌شدار بوون، شانده‌که‌ی حدک
ناره‌زایه‌تی حیزبه‌که‌ی له هه‌مبه‌ر ته‌حویلدانه‌وه‌ی حه‌وت
ئه‌ندامی ئه‌و حیزبه له‌لایه‌ن بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامییه‌وه له
ساڵی-١٣٧٦-به
کۆماری ئیسلامیی ئێران ده‌ربڕیوه. هاوکات داوایان لێ ده‌کرێ که
هه‌ڵوێستی خۆیان به ئاشکرا ده‌رببڕن.
بێگومان تاوانی له‌و
شێوه، جا هه‌ر که‌س و لایه‌نێك و له به‌رامبه‌ر هه‌ر که‌س و
ده‌سته و گرووپێك ئه‌نجامی بدات، تاوانێکی نائیسلامیی و
نامرۆڤانه‌ی بێپاساوه و لای هه‌ر مرۆڤێکی خاوه‌نهه‌ست کارێکی
بێزراو و قێزه‌ونه. به‌ڵام سه‌مه‌ره لێره‌دایه که چۆنه
سه‌رکردایه‌تیی حیزبی دیموکرات، به‌سه‌ر تاوانی گرتن و کوشتن و
ته‌حویلدانه‌وه‌ی ده‌یان کادر و پێشمه‌رگه‌یان له‌لایه‌ن حیزب و
لایه‌نی دیکه‌وه باز ده‌دا و چاوپۆشیی له خوێنی ده‌یان شه‌هیدی
خۆی ده‌کا و ته‌نها رووداوی ته‌حویلدانه‌وه‌ی ئه‌و حه‌وت
پێشمه‌رگه‌یان دێننه گۆڕێ!!! ئه‌و کادر و لێپرسراوه
به‌جورئه‌تانه‌ی حیزبی دیموکرات (له ناویاندا به‌رپرسی بۆ
رۆژهه‌ڵات که هاوکات به‌رپرسی به‌شی پێوه‌ندییه‌کانی کومیته‌ی
فینلاندی ئه‌و حیزبه‌یه) له‌کوێ بوون کاتێك به پۆل لێره و
له‌وێ کادر و پیشمه‌رگه‌ی خاوه‌ن ئه‌زموونی ئه‌و حیزبه قرت و بڕ
ده‌کران؟!
لێره‌دا زیاتر له‌سه‌ر
ئه‌و باسه ناڕؤم، چوون هه‌رکه‌س له ئێمه شاهیدی رووداوێکی
له‌و شێوه‌یه و، بێده‌نگیی سه‌رکردایه‌تیی حیزب له‌ئاست کوشتن و
بڕینی ده‌یان کادر و پێشمه‌رگه‌ی خۆی (ئێستاشی له‌گه‌ڵبێ)، لای
هه‌موومان ئاشکرایه و نکووڵیی لێ ناکرێ. به‌ڵام ئه‌وه‌ی که
زیاتر منی هاندا ئه‌و چه‌ند دێڕانه بنووسم یه‌ك له‌و
بۆچوونانه بوو که به‌ناوێکی خوازراو و له‌ژێر هه‌واڵه‌که‌ی بۆ
رۆژهه‌ڵاتدا نووسرابوو. بێگومان نووسین و بڵاوکردنه‌وه‌ی هه‌ر
بۆچوونێكیش له سایتی بۆ رۆژهه‌ڵاتدا (وه‌ك به‌ڕێوه‌به‌رانی
سایته‌که ده‌ڵێن) دوای خوێندنه‌وه و هه‌ڵسه‌نگاندنیان و، پاشان
ره‌زامه‌ندیی له‌سه‌ریان ئه‌وکات بلاوده‌کرێنه‌وه، به‌وپێیه
هه‌ر بۆچوونێك که له سایته‌که‌یاندا بڵاوده‌کرێته‌وه به
ره‌زامه‌ندیی ئه‌وانه و کێشه‌یه‌کیان له‌گه‌ڵیدا نییه!.
یه‌کێك له‌و به‌ناو
بۆچوونانه‌ی (به ره‌زامه‌ندیی بۆ رۆژهه‌ڵات) به‌ناوی (برایه‌کی
شه‌هیدێکی خه‌بات) له‌ژێر هه‌واڵه‌که‌دا بڵاوبۆته‌وه، راسته‌وخۆ
سووکایه‌تیی به رێکخراوێکی کوردستانیی خاوه‌ن مێژووی وه‌ك
رێکخراوی خه‌بات،ی شۆڕشگێڕ و سه‌دان شه‌هید، کادر و پێشمه‌رگه‌ی
ده‌کرێ. سه‌ره‌تا ئه‌بێ ئه‌وه بڵێم که ناو و ناونیشانی ئه‌و
که‌سه، که خۆی به‌ناوی "برایه‌کی شه‌هیدێکی خه‌بات"
ناساندووه، لای من و زۆرێك له ئه‌ندامانی خه‌بات ئاشکرایه.
که به ئیزنی خوا ناوی دروستی ئه‌و که‌سه و هۆی ده‌رنه‌خستنی
ناوی ته‌واوی خۆی، له داهاتوودا و له کاتی دووباره‌بوونه‌وه‌ی
ئه‌و کاره‌دا، بۆ خوێنه‌رانی ئه‌م سایته (بێستان) ئاشکرا
ده‌که‌م تا چیتر نه‌توانێ به‌ناوی به‌ڕێزی بنه‌ماڵه‌ی شه‌هیدان
سووکایه‌تیی به شه‌هیدان و که‌سوکار و هاوبیرانیان بکا.
ناوبراو له
بۆچوونه‌که‌یدا باس له‌وه ده‌کا که به‌رپرسی خه‌بات،ی شۆڕشگێڕ،
به‌ڕێز (عبدالرحیم معرفتی)، له جێژنی پیرۆزی ره‌مه‌زاندا
سه‌ردانی بنکه‌کانی کۆمه‌ڵی ئیسلامیی و بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامیی
کردووه، که ئه‌وکاره به خیانه‌ت به خوێنی شه‌هیدان ئه‌زانێ.
له کاتێکدا ناوبراو بیری چۆته‌وه که هه‌م شێخی گه‌وره
(مامۆستا شێخ جه‌لال) و هه‌م شێخی بچووك (بابا شێخ) تامه‌زرۆی
دیداری ئه‌و "ئه‌میره خائین و تیرۆریست"ه بوون. وێنه و
هه‌واڵی پێشوازییکردنیان له ئه‌میری کۆمه‌ڵی ئیسلامیی له
بنکه‌که‌ی خۆیان و زیاره‌تی شێخی گه‌وره له‌و ئه‌میره،
به‌ڵگه‌ی حاشاهه‌ڵنه‌گری ئه‌و راستییه‌ن که شێخی سه‌رکرده له
ده‌ستتێکه‌ڵکردن له‌گه‌ڵ خائینان ده‌ستپێشخه‌ر بووه. وه
ئه‌گه‌ر کۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌میری کۆمه‌ڵ خیانه‌ت بێ ده‌بێ
بۆچوون نووسی ترسه‌نۆك شێخی گه‌وره‌ی چی ناوبنێ؟. وه‌ڵام بۆ
ئێوه جێ دێڵم.
ژیاننامه و چۆنیه‌تی
ده‌ستگیرکردن و ته‌حویلدانه‌وه‌ی ئه‌و پێنج شه‌هیده قاره‌مانه‌ی
ڕێکخراوی خه‌بات،ی شۆڕشگێڕی کوردستان، که
رۆژی-٥-ی
پووشپه‌ڕی ساڵی-١٣٦٥-ی
کۆچیی- هه‌تاویی به‌رامبه‌ر به-٢٦/٦/١٩٨٦-ی
زایینیی ((نه‌ك وه‌ك ئه‌و بۆچووننووسه ترسه‌نۆکه ده‌ڵێ له-٥-ی
خه‌رمانانی-١٩٨٥-(که
ئه‌گه‌ر به‌ڕاستیی برای یه‌کێك له‌و شه‌هیدانه‌یه چۆنه
به‌رواری ده‌ستگیرکردنی و شه‌هیدکردنی برا شه‌هیده‌که‌ی
نازانێ!!! -په‌تی درۆ کورته-)
) به‌ده‌ستی تاقمێك خۆفرۆش
ده‌ستگیرکران و ته‌سلیم به خوێنمژانی کۆماری نائیسلامیی ئێران
کرانه‌وه، له‌و لینکه‌ی خواره‌وه‌دا بخوێننه‌وه (قادر خه‌بات)
http://yekshewe.net/shehidani-penji-pwshper.htm
|