|
به‌ناوی خوای گه‌وره و میهره‌بان
هاووڵاتیانی هێژا!
دڵسۆزانی خاک و زێدی کوردان!
رێبوارانی رێبازی "خه‌بات،ی خوێناویی"!
رۆژی-١٦-ی
خاکه‌لێوه‌ی ئه‌مساڵ(١٣٨٧)-٢٦-ساڵ
به‌سه‌ر شه‌هیدبوونی مامۆستا سه‌ید عه‌بدوڵڵا ئارام (مامۆستا وریا) و شه‌ش
له هاوبیرانیدا، که له گوندی (یه‌کشه‌وه)ی ناوچه‌ی بۆکان شه‌هیدکران،
تێده‌په‌ڕێ. ئه‌و حه‌وت شه‌هیده به‌ڕێزه‌ی به به‌خشینی گیان و ژینیان
په‌یامی پیرۆزی (نه‌ته‌وایه‌تیی و ئیسلامیی)یان بڵند راگرت. هه‌ر بۆیه،
ئێمه‌ی وه‌فادار به رێبازی شه‌هیدانی ئه‌م (خه‌بات)ه، پێشڕه‌ویان مامۆستای
شه‌هید، حه‌وته‌وانه‌که‌ی یه‌کشه‌وه، پیاوه به‌رزه‌کانی (ساوان)،
شه‌هیدانی
پێنجی پووشپه‌ڕ، قاره‌مانانی ده‌شته‌تاڵ، سێ قاره‌مانه‌که‌ی
باشوور، سه‌ید خه‌لیلی مامۆستا، کاکه ته‌ها هه‌ڵۆ سوور و تیژباڵه‌که‌ی
شاری بانه، کاک مسته‌فای مه‌لا عه‌لی، کاکه خه‌لیلی خۆشکه‌لام، به‌چکه
شێران کاکه ئه‌میر مه‌ریوانیی، کاکه عه‌بدوڵڵای نانه‌وا، کاکه خه‌لیلی
پاشایی و، شه‌هیدی مزگه‌وت و میحڕاب کاکه جه‌لال سوله‌یمانیی و کاکه
جه‌لالی فاتمیی، شه‌هیدانی ده‌ستی غه‌در و خۆپه‌رستیی کاکه ره‌حمان و
عه‌بدوڵڵا، کاکه ناسری ره‌حیمیی، شه‌هیدی سنه‌ی خوێناویی کاکه رێبوار،
کاکه عه‌زیزی عه‌بباسیی و ده‌یان و سه‌دانی دیکه‌ی وه‌ک ئه‌مانه، به
ئه‌رکێکی ئایینیی و نیشتیمانیی خۆمان زانیی یادی ئه‌م که‌ڵه‌پیاوانه، ئه‌م
مرۆڤه چاک و پاک و دڵ پڕ وره و ئیمانانه، به کردنه‌وه‌ی ئه‌م هه‌واره
بکه‌ینه‌وه.
میوانانی به‌ڕێزی یه‌کشه‌وه!
هاوڕێیان و هاوبیرانی نه‌مرانی
(خه‌بات)!
ئه‌م هه‌واره نوێ هه‌واره، هه‌واری
یارانی تۆیه، جێی سانه‌وه‌ی رێبوارانی رێبازێکن ره‌سه‌نترین په‌یام و
ئاڵایان پێیه. ده‌سا دڵسۆزانی (خه‌بات)، هاوڕێ و هاوسه‌نگه‌ری یاران، به
ناردنی هۆنراوه، وێنه، ژیاننامه، په‌خشان، فیلم، به‌ڵگه‌نامه‌ی ئه‌و
پیاوانه دڵسۆزیی خۆتان بنوێنن. چاوه‌ڕێی هاوکارییتانین.
ماڵپه‌ڕی یه‌کشه‌وه
١٦-ی
خاکه‌لێوه‌ی-١٣٨٧
www.yekshewe.net
|