مـه‌رگـی ســوور                   نووسینی: مامۆستا مه‌لا خدر عابباسیی

 

تــێــپـــه‌ڕی‌‌‌ تــیــن‌‌‌ تـــه‌وژمــی‌‌ جـسـتــــان
هــــاتــــه‌وه‌ جـێـژنـی گــه‌لی كــوردستان
هــــاتــــه‌وه‌‌‌‌ وه‌رزی‌‌‌ بـــــه‌هـــــاری‌‌ تــــــازه‌
بــلــبــلــه‌‌‌، ‌‌شــــۆقــــه‌‌‌، گـــوڵـــه‌‌‌، ‌‌ئــــاوازه‌
شــه‌ونــمــه‌‌، ‌‌خــۆره‌‌، خــونـاوكـه‌ی ‌‌بـاران
مــه‌ســتــه‌ بـلـبـل بـه‌ گــوڵــی ‌گـــوڵـزاران
نـیـشـتـمــان‌‌، بـووكـی‌‌ ژیـــان‌‌، خــه‌مـڵیـوه‌
بــه‌رگــی شـــایــی ‌و ‌خــه‌فــه‌تـی‌‌ پـۆشیـوه‌
سـوور و شین بوونـه‌ چیا و ده‌شت و بنار
ئـــاشـقـی‌ وین‌ نــه‌‌ دڵێك‌‌ بـه‌ڵـكـوو هه‌زار
شـــنــــه‌بــــا‌،‌ ســــه‌وزه‌‌گـــیــــا‌‌ ده‌دوێــنــێ
ســووره‌‌گـوڵ‌‌، ‌ڕه‌نـگـی‌ شــه‌هـیـد‌‌ ده‌نوێنـێ
تـێـكـه‌ڵـن مـل بــه‌ هــه‌ش و تــارا ســوور
ئاڵ و گه‌ش زه‌رد و ڕه‌ش‌ و نه‌رم‌ و زوور
بـــوونـــه‌وه‌‌‌ دۆڵ‌ و‌ ده‌ر‌ و‌ كــێــو و ده‌شــت
هـــاتــه‌وه‌‌ ‌ڕۆژی‌ سـه‌فـه‌ر، كـاتی گـه‌شت
هــاتــه‌ كــوڵ ‌هـه‌سـتـی لـه‌یــار‌ تــاراوان
تــــــه‌مـــڕه‌‌وێــــنــــی ‌دڵـــی‌ دژ‌‌دامــــــاوان
كــاكــه‌ "‌وریـــا‌" كـوڕی ‌‌‌‌چـالاكی‌ خه‌بـات
كــه‌وتـــه‌وه‌‌‌ بـیـری ‌‌گــوڵاڵــه‌‌‌‌ و ئـــــــاوات
كــورتــیــی ‌ســاڵـێـكـه‌‌ لــه‌ مــاڵـێ‌ دووره‌
دڵ ‌لـــه‌ســه‌ر‌‌ دیـتـنــی‌‌ خــێـــزان‌‌ ســـووره‌
كــه‌وتــه‌‌خـۆ‌ ‌زوو‌ جـل‌ ‌و‌ ‌سـه‌و‌قـاتی‌ كـڕی
بـــۆ‌ گـــوڵاڵــه‌ی‌ ژنـی ‌‌و ئـــاواتـی ‌كــوڕی
ئـــه‌و‌‌‌ ژنــه‌ی ‌‌ژانـــی‌‌ لـــه‌‌‌ دووریی ‌‌‌دیـــوه‌
ئــه‌و‌ ‌‌كــوڕه‌ی‌‌ ‌هـێـشـتـه‌‌‌‌ لـه‌‌‌ ڕوو‌ نه‌یدیوه‌
وه‌نـــه‌بــێ‌‌ هـه‌ر‌‌‌ بـه‌تــه‌نـێ‌‌‌ ئـــه‌و وابــێ
شـۆرشــه‌‌‌،‌‌ جـه‌نـگـه‌‌‌، ‌ده‌بـێ هـه‌ر وا‌ بـێ
بـــه‌‌ ســـه‌دان‌ ‌لاوی ‌‌فــیــداكــــاری‌‌‌‌ وه‌ڵات
ژیـــانـی ‌دانـــاوه‌‌ لـه‌‌پـێـنـــاوی‌‌‌ خـه‌بـات
ژیـنـی دژواری ‌لـــه‌نــاو سـه‌نـگــه‌ر‌ بـوو
بــوو بـه‌ ئـــاگـرێك و لـه‌ دژمن بـه‌ربوو
كــاكـه‌ وریـــای بـــه‌ وره‌ و شـۆرشـگـــێـڕ
زوو بــڕی ده‌شــت و چــیـــا و كــێـو ‌‌‌لـێـڕ
ڕوو‌ بـه‌‌ مـاڵ،‌ دڵ ‌بـه‌ ئـه‌ویـن‌ تـامـه‌زرۆ
چه‌کله‌‌شان،كـه‌مخه‌و‌ ‌و ماندوو‌ و‌مجرۆ
كــاتـی ئـه‌نـگــۆرێ گــه‌یشتـه‌ سه‌ر كـه‌ل
لـێـكـدران ڕه‌نـگـی گـوڵ و ده‌نـگــی‌ مـه‌ل
ئـه‌و كــه‌لـه‌ی سـه‌نـگـه‌ری جــارانی ‌بـوو
جـێ كــه‌مـیـنـی شــه‌و‌ و شـه‌وگـاری بـوو
هــاتـه‌‌ نــاو‌ سـه‌نـگــه‌ره‌كــه‌ی ‌جــارانــی
بـــۆ پــشـــوودان‌ و‌ ‌لـــه‌نــــاو دێ‌ ڕوانـــی
كـێـو و كــه‌ژ،‌ پــاڵ‌‌ و‌ ‌نـواڵ ‌‌نه‌خشــا بـوو
گـــیــا ‌‌و گــژ ‌خــۆر و مــژی‌ لـێـكـدا ‌بــــوو
دڵــگـــره‌ دیــمــــه‌نـــی ئـــه‌م‌ ‌كــــۆســـــاره‌
بـــاشـتـریـش‌‌‌ گــونـده‌كــه‌شــی‌‌ لـێ‌‌ دیــاره‌
هــه‌رچـی‌‌‌ چــوو‌‌ هــاتـه‌وه‌ بیری‌‌ "وریــــا"
هــه‌ر ‌ده‌ڵـێـی‌ ‌نـوقـمـه‌‌ له‌‌ نــاخی ‌ده‌ریــا
ئـه‌و لـه‌نـاو بیر بوو‌‌ ‌له‌پڕ ده‌نگێك‌ هــات
ده‌نگی نــامۆ بـوو لـه‌بن سه‌نگێك‌ هــات
ســه‌یــری‌ كــد ‌دژمــنــه‌ ‌‌‌‌‌لـــه‌ چـــوار‌ لاوه‌
هـــێـــزی‌‌ هــێــنـــاوه‌‌ گـــــه‌مــــارۆی‌‌‌ داوه‌
بـــه‌م سـڵـه‌‌ شــه‌قـڵـی‌ شـكــا ‌بـێده‌نگـیی
مۆنجی‌ دا‌ ده‌نگی‌ كــه‌ره‌سته‌ی جه‌نگـی
ڕاپـــــه‌ڕی‌‌‌ شـــێـره‌كــــوڕی‌‌‌ مـــه‌یـــدانـــێ
وه‌ك ‌‌هــه‌ڵــۆی ‌‌تـیـژ ‌و ‌‌پـڵـیـنـگــی‌ لانـــێ
سـه‌نـگـه‌ری گرت و گـوڕاندی وه‌ك‌‌ شێـر
نــه‌بــه‌ز ‌و ‌فــێــر ‌و بـــوێــــرم‌‌ نــه‌بــوێــر
ئـــاگــری ‌شــۆرش ‌و‌ گــولــلــه‌ی‌‌ تـۆڵــه‌م
بـه‌وری ‌ئـه‌م‌ كـێـوه‌‌، كـوڕی‌ ئـه‌و‌ دۆڵــه‌م
ڕۆڵــه‌ ‌كــوردێــكــی‌ بــه‌‌ گــورد‌ و پــاكــم
گــیــان چ نـرخــێــكــه‌ لــه‌پێنــاو خـاكـم
وه‌ی گــوت و نـێــوی‌ خــودای لــێ‌هـێـنـــا
ده‌سـتـی ‌برد‌ قــامـكـی بـه‌ چه‌کدا هێنــا
لـــووزه‌وی‌‌ تـیــری‌ بـــه‌ســــه‌ر‌دا‌ ‌ڕشــتـــن
دۆزه‌خـی ‌مــه‌رگــــی‌ لــه‌بـــۆ ‌داخـســتــن
دژمــنــی ‌قــیــن ‌لــــه‌دڵــی‌ داگــیــر‌كــــه‌ر
ئـۆغـڵـه‌مـه‌ی‌ كرد ‌لـه‌ ‌‌هـه‌مـوو‌ ده‌وروبـه‌ر
چــه‌کـوچــۆڵ گـشـتـیی ‌هه‌نـایه‌ سه‌ركــار
تــۆپ و خــۆمـپـــاره‌‌، تـفـه‌نـگ و تـیـربــار
لـــه‌و چــڕه‌‌ ده‌نـــگـــی ده‌داوه‌ بـــه‌ جــیـــا
نــــه‌عــره‌تـــه‌ و ده‌نــگـی تفـه‌نگـی وریـــا
ســـووری‌‌ كـد ‌ڕه‌نـگــی‌ زه‌وی‌ خوێنی‌ ڕژاو
ســواغی دا شـاخ و كـه‌نه‌ك مێشكی پژاو
تــاق ‌و ‌تــه‌نـیــا‌‌ بــوو لـه‌‌نـێـو‌‌ سـه‌نگه‌ردا
ئــــاگـــری مـــه‌رگــی لــــه‌ دژمــن بــه‌ردا
چۆن ده‌شێ خوێڕی لـه‌ جه‌نگـی مێران؟
ڕێــوی چـیـداوه ‌‌لــه‌ ڕاوگــــه‌ی شــێـران؟
داسـی ئـه‌جه‌ل بوو لـه‌ نه‌یـار ده‌خـولاوه‌
هــه‌رده‌مـه‌ی تــه‌رمـی یــه‌كـێـك ده‌تـلاوه‌
تـێـكـتــه‌پـی پـشـتــی وره‌ی داگــیــركـــه‌ر
كـــه‌وتـــه‌ ‌سـه‌ر ‌بـیـری هـه‌ڵاتـن‌ یه‌كسـه‌ر
لــه‌نـه‌كــاو‌، كــه‌وتــه‌ تــه‌كـی‌، خـومپـاره‌
دای لــه‌ ‌خــۆی‌ و لـه‌ چـه‌كی‌، ‌‌چـه‌نـپــاره‌
زامــه‌كــه‌ی زۆر كــه‌لــه‌لا و‌ كــاریی بـوو
لووزه‌وی‌ خـوێنی‌ لـه‌ لـه‌ش‌ جــاریـی بوو
داخـــه‌كــه‌م‌‌ كـــاری‌‌ كــرا‌‌ پـێـشــمـــه‌رگــه‌
ســـه‌ره‌تــــای ‌‌كـــاتـــی ‌‌خــه‌ڵاتــی‌ مه‌رگـه‌
لــه‌ كــونـێـك گــه‌وره‌ نـه‌یــار چـاوی كـد
لــه‌ نــه‌كــاو‌‌ بــه‌رزه‌وه‌‌‌ بــوو قــــاوی ‌كــد
وه‌رنـــه‌ ده‌ر!‌ مــژده‌ بـــێ ‌‌‌‌‌وریـــــا پـێـكــــا
گــورگ و سـه‌گ گه‌یـنـه‌ سه‌ری ‌‌له‌ پڕێكـا
گـــازی كـد ‌‌خـــایـیـنـی‌ ‌خــاوه‌ن فـه‌رمــان
تۆ نـه‌بووی توونیی به‌ ‌‌خوێنی سه‌رمـان؟
لـــه‌سـه‌ری داوی هــه‌وای سـه‌ربـه‌ستیـی؟
بــه‌ گــڕووی‌‌ بـــادی هـــه‌وایــی ‌‌‌مه‌ستـی؟
چــــاره‌نـــووسـت ئــــه‌وه‌یــــه‌ بـــیـچــێــژه‌
هـــه‌رچــی‌‌ ئــــاواتـت ‌هــه‌یـــه‌ بـــیـنـێــژه‌
چـــاره‌ڕه‌ش چـیـتـــه‌؟ لــه ‌چی ڕامـاوی؟
ڕه‌نـگ ‌و‌ ڕووت ‌‌‌‌زه‌رده‌‌‌ ده‌ڵـێـی‌‌ تـرسـاوی!
ڕاچـــه‌نــی ‌بـــه‌وری‌‌ بــریــنـــداری چـیــــا
وای ‌‌وه‌ڵام‌‌ دایــــــه‌وه‌‌ كــــاكــــی وریــــــــا
خـوێــڕی! ‌مـن لاوی خــه‌بـــات ‌‌و خـوێنم
داری‌ ئــــازادیــی‌ بـــه‌ خــوێـن ده‌ڕوێنـم
خـوێـنـه‌كـه‌م ‌‌نووسیی ‌‌وشــه‌ی‌‌ ئــازادیـی
گـولـلـه‌كـه‌م‌ داویـــه‌‌‌ بـڵـێـســه‌ی شـادیـی
مـه‌رگــی ســوور‌‌ بـــوو‌ لــه‌‌ ژیـان‌ ئـاواتم
خــوا شـوكـور‌ وا ‌لــه‌‌ كـڵـیـش ده‌رهـاتــم
شــووره‌یــی‌ و‌ شــه‌رمـه‌‌ لــه‌جـێـدا مــردن
بـــۆ ژیــــان‌‌ نـه‌نـــگـــه‌‌‌ مــه‌رایــی‌‌ كـــردن
تــرســی چـی‌؟ ‌‌ژیـنـی مـنـه‌‌ ئـه‌م مه‌رگــه‌
بــه‌رگــی ‌پـیـرۆزی‌‌ خــه‌بــات‌‌ و‌ جـه‌نـگــه‌
تـــووڕه‌‌ بـــوو‌ ده‌سـتــی لـه‌‌ زامـی‌‌ ڕاكــرد
لالــه‌وێـچـێـكــی‌‌ لـــه‌ ‌‌خــوێـنــی‌‌‌ پـــڕكــرد
ســـووری‌ كــرد ڕه‌نــگــی‌‌ پـه‌ڕیــو ‌‌و ‌‌زه‌ردی
ڕووم ده‌بێ‌ سوور بێ‌ لـه‌ ‌ڕوو‌‌ نـامه‌ردیـی
ئـــــــاوڕی‌‌ دایـــــــه‌وه‌‌‌ نــــــاو ئــــــاوایـــــی
ده‌ســتــی ‌هــه‌ڵـهـێـنــــا‌ ‌بــه‌ مـاڵ‌ ئـاوایـی
خــوێـن ‌‌ده‌چـــۆڕاوه‌ ‌‌لــــه‌ ‌‌دوو‌ لای‌ گــۆنـــا
چـــاوی ‌‌یـه‌كـجـــاریـی لـه‌سه‌ریه‌ك ڕۆنــا
واقــــی ‌وڕمــــــا‌ لـــــــــه‌ وره‌ی وی دژمـــن
لای ئــــه‌وی ســـامــی‌ نـــه‌مــا‌بـــوو‌‌ مــردن
ئــه‌و بـــه‌ نــاو مـردوو بــه‌ڵام هـه‌ر مــاوه‌
هـــێــز‌ و‌‌ هــیـــوایـــه‌‌‌ گــلــێــنـــه‌ی چــــاوه‌

له‌ هۆنراوه‌کانی مامۆستای شه‌هید، مامۆستا خدر عه‌بباسیی،

به‌بۆنه‌ی شه‌هیدبوونی مامۆستا وریا و شه‌ش هاوبیری له‌ گوندی ”یه‌کشه‌وه‌“ی ناوچه‌ی بۆکان

 

 

 

www.yekshewe.net    

 © 2008 Peshraw Maarifati. All Rights Reserved.