|
په‌یڤێک بۆ فیستیڤاڵی گه‌لاوێژ
به نێوی خودای
به‌خشنده‌ی میهره‌بان
سڵاو له ئێوه
خه‌مخۆرانی ئه‌ده‌بی كورد
سڵاو له ئێوه
رووناكبیران، هه‌ڵگرانی په‌یامی یه‌كێتیی نه‌ته‌وه‌یی!
سڵاو له سلێمانی
كه ئاسمانه‌كه‌ی واڵا ده‌كات بۆ گه‌لاوێژ و، گه‌لاوێژیش چۆڕه چۆڕه‌ی
تیشكه‌كانی ده‌هاخنێته سه‌ر لێو و به‌ر چاو و ناو کڕکڕاگه‌ی گوێمانه‌وه.
ئازیزان! ده‌مه‌وێ
لاپه‌ڕه‌یه‌ك له په‌ڕتووكی مێژووی خاوێنی كه‌سێك هه‌ڵده‌مه‌وه و
راسپارده‌ی خزمه‌تكارێكی ئایین و ئه‌ده‌ب و سیاسه‌ت و شۆرشی كوردی به
ئێوه‌ی به‌ڕێز و هه‌موو ئه‌و كه‌سانه بگه‌یێنم كه قولینچكێكی دڵیان
ته‌رخان كردووه بۆ هه‌ڵگرتنی ناو و یادی هه‌ڵكه‌وته‌كانی نه‌ته‌وه‌كه‌یان.
لێره‌دا ده‌مه‌وێ باسێكی زۆر كورت له كه‌سایه‌تیی پێشمه‌رگه‌یه‌ك بكه‌م
كه خوتبه‌ی ئه‌دا و فه‌قێیه‌ك كه شیعری ده‌هۆنیه‌وه و زیندانییه‌ك كه
بیری گه‌لدۆستیی و نیشتمان خۆشه‌ویستیی ده‌گوته‌وه و ئاواره‌یه‌ك كه كۆڕی
ده‌رس و ده‌وری گه‌رم دادێنا, ئه‌و تێكۆشه‌ره "مامۆستا مه‌لا خدری
عه‌بباسی"یه كه زیاتر له نیو سه‌ده خزمه‌تی ئایین و زانست و رۆشنبیریی
و شۆرشی كوردی كرد.
خه‌زه‌ڵوه‌ری-1934-له
ناوچه‌ی گه‌وركایه‌تیی سه‌رده‌شت له گوندی سیسێر، یا بڵێم گوندی مامۆستا
مه‌لا سه‌ید حوسێنی گه‌وره، ماڵی مام مه‌ولانی كوڕێكیان بوو ناویان نا
خدر. له پێنج ساڵیی به كۆڵێ بردیانه هه‌یوانی مزگه‌وت به مه‌به‌ستی
خوێندنی (ئه‌لف و بێ) یان. قۆناغه‌كانی خوێندنی بڕی و ته‌ته‌ڵه و سیپاره
و جوزوه و قورئان و گولستان و بوستانی ته‌واو كردن. هێشتا سه‌ره‌تای
لاوه‌تیی بوو ده‌نگ و دۆری كۆماری كوردستانی بیست و به‌رامه‌ی ئازادیی به
به‌ردا هات. به‌و هه‌وایه و به‌و ته‌مایه كه رۆژێك له رۆژان ئه‌م
راستییه له سه‌ر ئه‌رزی واقیع ده‌بێ دووباره بكرێته‌وه و ئه‌م كۆماره
جاڕ بدرێته‌وه, كاڵه‌ی لێ هه‌ڵبه‌ست و هه‌گبه‌ی له شانی شه‌ته‌ك دا و بۆ
كۆكردنه‌وه و دابه‌شینی زانست گه‌رمێن و كوێستانان گه‌ڕا. له پیره‌ژن و
پیره‌پیاوان وێژه و بێژه‌ی ره‌سه‌ن و په‌تی فێر بوو. له مزگه‌وت و حوجره
و زیندان و دادگا و بنكه‌ی شۆرش, چه‌سپاندنی شه‌رع و قانوون فێر بوو. له
زرمه‌ی تۆپ و وشه‌ی كاتیۆشا و گرمه‌ی بۆمب و جریوه‌ی مه‌لان و خوڕه‌ی
قه‌ڵبه‌زان و شنه‌ی نسیمی به‌یان و جۆلانه‌ی تووله نه‌مامان شیعر و
په‌خشان و كێش و سه‌روا فێر بوو. له دیتن و بیستن و خوێندنی مێژووی
كوردستان و مرۆڤه مه‌زنه‌كانی ناو گۆڕه‌پانی تێكۆشان سیاسه‌ت و شۆرش و
خه‌بات و كۆڵنه‌دان و كه‌وتن و هه‌ستانه‌وه فێر بوو. مامۆستا وه‌ك
ئه‌وینداری په‌یڤ و رسته و به‌سته‌ی كوردیی په‌تیی له نووسراوه‌كانی دا:
خوێنی شه‌هید و هه‌ڵاڵه برایمه, ته‌قه‌ی تفه‌نگی پێشمه‌رگه و خرمژنی
بارانی شه‌سته‌باران, نازی شۆخان و نووزه‌ی لانه‌وازانی ئاوێته كرد و
ئاوازی به‌سته و هه‌ڵبه‌ستی پێ ده‌ڕازانده‌وه.
ئـه‌و هه‌نیسكه‌ی به‌ندی دڵی دایكی چڕی ئه‌و
هه‌ناسه‌ی جه‌رگی پیره‌باوكی بڕی
ئــــه‌و لالایــــه‌ی ســاوای سـڕی لاوانـــده‌وه
ئه‌و پڕشنگه‌ی گوڵی سیسی بووژانده‌وه
ئــه‌و شـه‌مـاڵـه‌ی ته‌می به‌سـام راده‌ماڵێ
ئه‌و شێره‌كوڕه‌ی كۆتی دیلیی داده‌ماڵێ
ئـه‌و گـوڵـخونچـه‌ی
بزه‌ی لێوی نیوه‌ڕێـیـه ئـه‌و گـزیـنـگـه‌ی مـزگـێـنـیـی بـه‌یـانی
پێیه
هه‌مووی تێکڕا نه‌خشی
تابلۆی نیشتمانن داسـتـانـێـكـی تـاڵ و شیرنـی كـوردسـتـانن
مامۆستا
شیعر ده‌كاته كوردستان، یا كوردستان ده‌كاته شیعر و پڕی ده‌كا له شه‌هید
و پێشمه‌رگه و رابه‌ر و سه‌ركرده و سه‌نگه‌ر و به‌ره و سروود و داستان و
راپه‌ڕین.
بزه‌ی سه‌ر لێوی
عیززه‌ت و ئیحسان ده‌یگـوت سروودی بژی كـوردستـان
لـه كـانـی سـانـان
قـاقـای شـه‌هیدان ده‌هـاتـه بـنـكـه‌ی دۆڵـی شـه‌هـیـدان
________________
قــه‌ڵای نه‌ڕووخـی
پێشمه‌رگـه‌ی به‌سـۆز
بێشكه‌ی سـانه‌وه‌ی سـاواكـانی هۆز
پێشمه‌رگه‌ی شه‌ره‌ف
چۆ ناو سه‌نگه‌رت سه‌ری له بـه‌رد دا داخوازی سه‌رت
مامۆستا شیعر
ده‌كاته جوغرافیا و نیشتمانێك ده‌نه‌خشێنێ پڕی چیای خاوه‌ن په‌یام و
خاوه‌ن سۆز و خاوه‌ن په‌ناگا و, رووبار و بنار و لاپاڵ.
زۆزك! هه‌ڵكه‌وتووی
نه‌ته‌وه‌ی زاگرۆس برای ئاگری دا‌غ و قه‌ندیل و ئاسۆس
هـــێـــز و
هــومــێـــدی جــــه‌رگـــبـــڕاوان
تـــۆڵــه‌هـــه‌سـتـێـنـی رۆڵــه كــوژراوان
لـه مـاڵـت بـێـمـاڵ
چــه‌ن حـه‌ســانـه‌وه بــه شـنـه‌ی شــه‌مـاڵ چـۆن
گـه‌شـانه‌وه
لاپــاڵـت پــه‌نــای
پـاڵـه و وه‌رزێـر بــوو كه‌ویه‌ت جێ راوگه‌ی پڵنگ و شێر بوو
مـن و ئـــــارارات
تــه‌ره‌غــه و شــــاهــۆ ئــاربــه‌بـا و جــوودی
بـه
شــان و بـاهـۆ
گـه‌ده و ئـاگـری
دا‌غ داغـتـر لـه ئــاگـر هـۆمـل و ســه‌فــیــن ئــه‌ڵـوه‌نـد
و گـــاکــڕ
كه‌پریی و كێوه‌ڕه‌ش,
خوار و سپی سه‌نگ بـه گیزه‌ی گولله‌ت گشتی هاته ده‌نگ
چــــاوی
هــیــوایـــان لــــه ئـــاسـۆت بــڕی گــوڵــی
ســه‌ربــه‌ســتــیــی كــراسـی دڕی
مامۆ ستا
شیعر ده‌كاته ئاڵای چه‌وساوان و جووتیاران و دروشمه‌كانی ره‌نج و به‌رهه‌م
و خه‌رمان و سامان و ده‌سخه‌رۆیی و ره‌نجه‌ڕۆیی, ده‌كاته بڕگه‌ی سروودی
ره‌نج و تێكۆشان:
بـه
قـه‌ڵـشـی لاقـی جـووتـیـاری مـانـدوو بـه بلۆقی ده‌ستی
پـاڵـه‌ی نه‌سره‌وتوو
بـه
تـیـتـۆڵـی جل, بـه چـڵـكـی سـه‌ر مل بـه لـێـزمـه‌ی ئـاره‌ق
له‌ژێـر كـۆڵـی زل
بـه
خـوێنی گـه‌شـی شـۆڕه‌سـواری كـورد بــه ره‌نـجـی زایـه‌ی
كـرێـكــاری كـــورد
بـه
لاقی پـێـخـواس بـه ســه‌ری قـۆتـیـن بـه هـه‌نـاسه‌ی سارد
به نزای غه‌مگین
بـه
پێوه‌ند و دا‌غ كـه‌لـه‌بچه و قـه‌مچی به ئه‌شكـه‌نجه‌ی زۆر
كـرا بـه هـه‌رچی
بــه
قــوڕگــی وشــك بـــه زگـــی بــرسـی بـــه
دڵــه‌تــه‌پــه‌ی رێـگــای مـه‌تـرسـیـی
بــه
چـه‌رمـی لـكـاو بـه‌سـه‌ر ئـێـسـكـانـا بــه ریــشـی شـه‌ڵاڵ
لـه فــرمـێـسـكــانـــا
كـوردستـان به گشت کـێـو و كـه‌ژه‌كـه‌ت بـه
چـه‌وسـانـه‌وه‌ی هـه‌مـوو گـه‌له‌كه‌ت
سوێند
ده‌خۆم, ده‌ڕۆم, نـاوه‌ستم ده‌ڕۆم لــه‌سـه‌ر رێــبــازی
مــه‌بــه‌ســتـم ده‌ڕۆم
مامۆستا شیعر ده‌كاته مێژوو و دێڕ به دێڕی پڕده‌كاته‌وه به تۆماری
رابردووی ره‌ش و ئاسۆی گه‌ش و سه‌ركه‌وتن و تێشكان:
گوێ رادێره! با بزانی كێم!
نه‌وه‌ی ره‌زا و شێخ سه‌عیدم, گۆڕی بێ‌بن, بۆ تاقمه‌كه‌ی ئه‌تاتورك
هه‌ڵده‌كه‌نم
له شینیاندا شایی ده‌كه‌م, له‌سه‌ر
گۆڕیان هه‌ڵده‌په‌ڕم, پێده‌كه‌نم.
رۆڵه‌ی قازیی و شێخ مه‌حموودم, په‌تی تۆڵه‌م
به ده‌سته‌وه, تۆڵه‌ی رۆژانی رابردوو
تۆڵه‌ی سووتا و, تۆڵه‌ی كوژراو, تۆڵه‌ی
رۆڵه‌ی له‌داردراو.
تۆڵه‌ی زیندوو, تۆڵه‌ی مردوو.
نه‌وه‌كانی ره‌زا و فه‌یسه‌ڵ راده‌كێشم بۆ ناو سه‌رانگوێلكی مێژوو.
ئه‌وسا ره‌گت هه‌ڵده‌كه‌نێ, مێژووش وه‌ك من پێده‌كه‌نێ.
مامۆستا شیعر ده‌كاته قوتابخانه‌ی فێربوونی كوردی په‌تیی
و پیت و په‌یڤ و وێژه
و بێژه‌ی نه‌رم و ناسك و پڕ و
پاراو و ته‌ڕ و تراو ده‌خاته نێو مه‌شته و
دێراو و بنج و بناوانی.. هه‌ڵبه‌سته‌كانی: ... ره‌نگی ئه‌و گوڵه‌ی له
خوێنی شه‌هید گووراوه له هه‌موو گوڵێك رازاوه‌تر و گه‌شتره, چیرۆكه‌كه‌ی
ده‌رسی خه‌باتمان فێر ده‌كا, دیمه‌نه‌كه‌ی دڵ و ده‌روونمان تێر ده‌كا,
داستانه‌كه‌ی مرۆڤسازه و هێز و باوه‌ڕ و توانایه, شه‌وچه‌له‌ی
كۆڕی شه‌وگه‌ڕان وه‌ك هه‌وێنی شۆرش وایه.
مامۆستا به هیواوه له ژیان راساوه و به غیره‌ته‌وه به گژ
نه‌هامه‌تییه‌كانیدا چۆته‌وه و به ئومێده‌وه هه‌نگاوی ناوه به جۆرێك
هه‌ركه‌س سه‌ر و بنی ژیانی بدۆزێ هیوا و هومێد ده‌ۆزێته‌وه. ئه‌مانه دوا
په‌نده‌كانی چه‌ند داستانه شێعرێكن كه
هانده‌رن بۆ داهاتوو و مژده‌ده‌رن به سه‌ركه‌وتن و هه‌ڵاتنی رۆژی گه‌ش له
ئاسۆی ژیانی كورده‌واریی.
له كۆتایی "سوێند و په‌یمان" سوێند ده‌خوا و
په‌یمان ده‌دا و ده‌ڵێ:
سوێند ده‌خۆم به‌دڵ په‌یمان ده‌بـه‌ستـم بۆ سه‌ربه‌ستیی گه‌ل گیان
له‌سه‌رده‌ستم
ده‌سـت لـه‌نـاو ده‌ستی لاوی ئـازا و ژیـر بــه هــاومــه‌بـه‌سـتـی
پیـری خـــاوه‌ن بـ‌یـ‌ر
بێوچــان ئــه‌بـڕم هــه‌ورازی خـــه‌بــــات ئـه‌ڕۆم تــا ده‌گــه‌م
بــه لـووتـكـه‌ی ئـــاوات
لـه ده‌سـتـی نــاده‌م قـه‌ت كات و هه‌لم تـــا رزگـــار
ئـــه‌كــه‌م لـــه دیـلـیـی گــه‌لــم
هه‌روه‌ك نـه‌سره‌وتووم ده‌بێ نـه‌سره‌وم تــا ده‌چــمـه نــاو گــۆڕ
یـــا ســه‌رده‌كــه‌وم
بــا ئێمـه‌ش وێـڕای گــه‌لان بــه شــادیی بــــه‌رز
كـــــه‌یـــنــــه‌وه ئــــاڵای ئــــازادیـــی
له دوادێڕه‌كانی "تابلۆی نیشتمان" دا ده‌نووسێ:
ئه‌و خوێنانه‌ی... ئه‌و نێوانه‌ی... ئه‌و خه‌باته‌ی... ئه‌و
هه‌ڵمه‌ته‌ی... ئه‌و فرمێسكه‌ی... ئه‌و هه‌نیسكه‌ی... ئه‌و هه‌ناسه‌ی...
ئه‌و پڕشنگه‌ی... ئه‌و لالایه‌ی... ئه‌و
گێژاوه‌ی... ئه‌و لافاوه‌ی... ئه‌و گڕكانه‌ی... ئه‌و شه‌ماڵه‌ی... ئه‌و
په‌پووله‌ی... ئه‌و
منداڵه‌ی... ئه‌و قاقایه‌ی... ئه‌و هاواره‌ی...
هه‌مووی تێكڕا نه‌خشی تابلۆی نیشتمانن داسـتــانێكـی تـاڵ و شـیـرنی
كـوردـستـانـن
هه‌ریه‌ك شـانۆی كـاره‌سـاتێك راده‌نـوێنێ به زمانی حاڵ روون و
ره‌وان ده‌ماندوێنێ
شـابه‌یتێكـه له هه‌ڵبه‌ستی راپـه‌ڕیـنـمـان
سـه‌ردێڕێـکـه لـه چیرۆكـی سه‌یری ژینمـان
پێمـان ده‌ڵێن ده‌رسی نه‌وه‌ستیی و گیانبازیی نیشان ده‌ده‌ن وێنه‌ی
سه‌ربه‌رزیی و شانازیی
بـانـگـاوازی كـۆچـی دوایـی شـه‌وی ره‌شـن هێز و تینی گـه‌لـی
چـه‌وسـاوه و بێبه‌شن
دیمانه‌ی دا دركه‌ی به‌یان شنه‌ی شـادیی پێمان
ده‌ده‌ن مژده‌ی بـه‌هـاری ئـازادیـی
دواچۆڕی میسكی مه‌شكه‌ی مێشكی له "وتووێژی زۆزك و سپیرێز"
دا ئاوا ده‌ڵژێنێ:
راســتـــه رێـبـــازی گـــه‌لان چـــه‌تـوونــه بـــه‌ڵام
زۆرداریــش وره‌ی زه‌بــــوونــــه
لـووتـكـه‌ی سـه‌ركـه‌وتـن گـه‌لێك دژواره ئــه‌نــجــام رووخـانـی
قـــه‌ڵای زۆرداره
خـه‌ڵاتـی خــه‌بــات جــزیــا و كـوشـتـنـه مه‌رجی سه‌ركـه‌وتن
قه‌ت نـه‌سره‌وتنـه
وره بــه‌رنــه‌ده‌ی گـــه‌ل نـــه‌وه‌سـتـێـنـی لاوی وام زۆره
تـــــۆڵــــه‌ت بــســتــێــنـی
ئـه‌و لاوه ژیـره‌ی بـه خوێـن پــێـگــه‌یــی
هــاكــا گـــوڕانــدی دنـــیـــــا تـێـگـــه‌یـی
ئـه‌وسـا بـه دوژمـن سـه‌ر نـه‌وی ده‌كـه‌م ئاڵای سه‌ربه‌ستیی بۆ
گه‌ل هه‌ڵده‌كه‌م
له به‌شی كۆتایی شاكاری "ده‌زانی چی؟ ده‌زانی كێم؟" نووكی پێنووس له
چاوی دوژمن راده‌كا و به گه‌مژه‌ی ده‌زانێ و پێی
پێده‌كه‌نێ و پێی
ده‌ڵێ:
دیسان مێژوو پێده‌كه‌نێ, به‌ڵام به‌كێ؟...
به‌وه‌ی پێی وابوو بێهێزم به تۆزه تینێك
رامده‌گرێ.
یان چۆڕه‌ئاوی جارانم, به تاوێك تاو وشك ده‌بم, به گڵمه‌تێك به‌رم
ده‌گرێ.
نانا دوژمن! وا تێنه‌گه‌ی, ده‌ریای بێ‌بنی خه‌باتم, هه‌ڵگری گه‌میه‌ی
نه‌جاتم, لافاوی تۆڵه‌ی بێ‌ماڵم, خشت و خاڵی سته‌می گه‌ل راده‌ماڵم.
كاتێك هاتم, بگره هاتم... بگره هاتم, تۆی هه‌ڵاتوو كه من هاتم.
ئه‌مجار مێژوو پێده‌كه‌نێ، به كێ؟ به چی؟
به‌و دیمه‌نه راسته‌قینه پێده‌كه‌نێ.
داخی داخانم دوایین شیعری مامۆستا بریتی بوو له سێ دێڕه شیعر كه به
كێشی كلاسیك نووسیبووی له شینی لاوی جوانه‌مه‌رگ كاك خالیدی كوڕی,
پارچه‌یه‌ك له جگه‌ری كه به به‌رچاوی دۆستانه‌وه و به رۆژی
رووناك و به ده‌ستی زۆڵه‌ك و له‌رزۆكان له نێو سه‌دان هاووڵاتیی كورد له
ناو جه‌رگه‌ی شاری سلێمانیدا له حه‌وزه وشكه‌كه رۆژی-6/6/1997-شه‌هید
كرا. شیعره‌كه ئه‌وانه‌ن له كێلی گۆڕه‌كه‌ی شه‌هید خالید له گۆڕستانی
دووكان نوسراون.
لاوی نـــاكـــامــی دڵ بـــه تـــاســـه و ســـۆز!
رۆڵـــه‌كـــه‌م! گـــۆڕی غــه‌ریـبـت پیـرۆز
كـــه‌س ئـه‌بـه‌د نــابـێ لــه‌سـه‌ر ئــه‌م ئـه‌رزه ته‌نها
شـه‌هـیـده نــه‌مـره و سـه‌ربــه‌رزه
سوێند به خوێنی گه‌شی تۆ و فرمێسكی من بـۆت وه‌كــه‌م تــۆڵــه
لــه زۆڵـی دوژمـن
مامۆستا خدری زانا و راڤه‌كار و شه‌رعزان و شاعیر و رامیار و
پێشمه‌رگه پاش
زیاتر له په‌نجا ساڵ خه‌بات و خزمه‌ت به
نه‌ته‌وه و وڵاته‌كه‌ی له كۆتایی ته‌مه‌نیدا له‌م شاره‌ی سلێمانی ئازاری
زۆر درا و نزیكه‌ی ساڵێك دوای ئه‌و دژوارییانه, خه‌مه‌كانی خه‌بات و كورد
و كوردستانی بۆ ئێمه به‌جێهێشت و وتی: ئێوه و ئه‌و گه‌ل و خاكه و، له-/11/1997-دا
كۆچی دوایی كرد.
سڵاو له چاكان و پاكان و سوپاس
بۆ ئێوه.
ئه‌م ده‌قه ئه‌ده‌بییه له فیستیڤاڵی
گه‌لاوێژی ساڵی-2008-له
شاری سلێمانیی، له‌ناو ژماره‌یه‌کی زۆر له رۆژنامه‌نووسان و ئه‌دیبان و
شاعیرانی هه‌موو پارچه‌کانی کوردستان، که له‌و ڤیستیڤاڵه‌دا به‌شداربوون،
بڵاوکرایه‌وه.
|