|
په‌یامی
کومیته‌ی ناوه‌ندیی به‌بۆنه‌ی جێژنی پیرۆزی ره‌مه‌زانه‌وه
الله اکبر، الله اکبر، الله اکبر، لا اله الا
الله و الله اکبر، الله اکبر و لله الحمد
باوه‌ڕداران! سه‌روه‌ران! خه‌ڵکی
موسڵمانی کوردستان!
مانگی ره‌مه‌زان ده‌روازه‌یه‌کی کراوه
بوو له رووی هه‌مووماندا، بۆوه‌ی به قۆستنه‌وه‌ی ئه‌م
هه‌له زێڕینه بگه‌ڕێینه‌وه به‌ر ساباتی به‌رینی روحمی خودا
و ده‌ست له سه‌ره‌ڕۆیی و لاساریی هه‌ڵگرین و سنوورێك بۆ
حه‌زه‌کانمان دابنێین و له خه‌باتی دژی هه‌ڵپه‌ی نه‌وسدا، که به
"تێکۆشانی مه‌زن" ده‌ناسرێ، تا راده‌یه‌ك سه‌رکه‌وتین. ئێستا که ئه‌م
مه‌ودا به‌رینه‌ی ره‌مه‌زان له رووماندا نامێنێ و جێژنی گه‌ڕانه‌وه بۆ
سه‌ر رێگای راست، جێژنی پاکبوونه‌وه له تاوان و جێژنی سه‌رکه‌وتنی
ئیراده‌ی جه‌سته‌ی لاواز ده‌گرین له بڕگه‌ی کۆتاییدا خاڵی ده‌سپێك
ده‌بینین و له جێژن‌دا خاڵه لاوازه‌کانی پێوه‌ندییه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان
زه‌ق و زیندوو ده‌که‌ینه‌وه و هه‌ر به‌و ئیراده به‌هێزه‌وه، که
ململانێی ناو مانگی ره‌مه‌زانمان پێ برده‌وه، بۆ دانانی ده‌سکه‌گوڵی
پیرۆزبایی له‌سه‌ر خه‌رمانی ده‌سکه‌وته‌کان ئه‌و ئه‌رکه‌ی جێژن پێمان
ده‌سپێرێ، که بریتییه له قایمکردنه‌وه‌ی پێوه‌ندییه لاوازه‌کان، به
گیان و دڵ جێبه‌جێ بکه‌ین و به سڵاوه‌تێك و تۆقه‌یه‌ك گرێ
ده‌روونییه‌کانمان بکه‌ینه‌وه و خه‌تاباران ته‌حویلی خودا بده‌ین و
مه‌زڵوومانیش له مێز بگرین و به سۆزه‌وه له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌وانه‌ی
پێوه‌ندییان پێمانه‌وه هه‌یه، هه‌ڵسوکه‌وت بکه‌ین. با ره‌مه‌زان بکه‌ینه
سه‌رمه‌شقی ژیان و خه‌باتمان. با به‌رده‌وام بین له سه‌ر ده‌مپاکیی و
دڵپاکیی و نه‌هێڵین دڵمان ببێته‌وه هێلانه‌ی رق و ته‌ماع و گومان.
ئه‌ی هاووڵاتیانی به‌ئیمان! جێژنی ره‌مه‌زان جیا له‌وه‌ی که دروشمێکی
ئایینیی به‌رزه، بۆته بۆنه‌یه‌کی نه‌ته‌وه‌یی و هێمای ئاشته‌وایی و
کۆبوونه‌وه‌یه‌کی به‌رینی خێزانیی که هه‌موو تاکه‌کانی کۆمه‌ڵگه‌یه‌ك،
بچووك یان گه‌وره، به جۆرێك لێکداڵێن. به‌ڵام به‌داخه‌وه له ژێر
سێبه‌ری کۆماری به‌نێو ئییسلامییدا نزیك به سێ ده‌یه‌یه که به هه‌زاران
بنه‌ماڵه له پێشوازیی جێژن‌دا ده‌بێ به تاسه‌ی ئازیز و بێسه‌روشوێن و
شه‌هید و ته‌ره‌بوو و حه‌بسییه‌کان، فرمێسك هه‌ڵوه‌رێنن و هه‌ناسه‌سارد و
چاوله‌ڕێ بناڵێنن و دۆژدامێنن.
ئه‌مساڵ و ئه‌م جێژنه‌شمان وه‌ك هه‌موو جێژنه‌کانی رابردوو، بگره
زیاتریش، ده‌بێ له یادی ئه‌و ئازیزانه‌ی له زیندانه‌کانی کۆماری به‌نێو
ئیسلامییدا چاوه‌ڕوانی مه‌رگن، جێژنێکی تاڵ بگرین و هه‌واڵی تاڵ بچێژین و
له پرسه‌ی رۆڵه دڵسۆزه‌کانی نه‌ته‌وه‌که‌ماندا، مات بین و ماته‌م بگێڕین.
ئه‌ی ئه‌وانه‌ی قه‌دری شه‌وانی قه‌درتان گرت! له خوا بپاڕێنه‌وه هه‌وری
ره‌شی ده‌سه‌ڵاتی زاڵم له ئاسمانی وڵات راماڵ. دیله‌کانمان، که به
هه‌زاران مرۆڤی بێ‌تاوانن، بۆ بگێڕێته‌وه ناو کۆشی خێزان. هه‌ژاره‌کانمان
که به ملوێنانن، بۆ تێر و پۆشته کاته‌وه. هه‌تیوه‌کانمان که پارچه‌ی
جه‌رگی هه‌موومانن، بۆ سوکنایی و دڵنه‌وایی داته‌وه.
بڵێن (( ربی لا تذر علی الارض من الکافرین دیارا)).
له جێژنی ره‌مه‌زاندا،
پیرۆزبایی پێشکه‌ش به هه‌موو کوردێکی باوه‌ڕدار ده‌که‌ین.
اللهم صل علی سیدنا محمد!
رێکخراوی خه‌بات،ی شۆرشگێڕی کوردستان
کومیته‌ی ناوه‌ندیی
-٩-ی
ره‌زبه‌ری -١٣٨٧-
ی هه‌تاویی ( ٣٠⁄٩⁄٢٠٠٨-ی
زایینیی)
|