|
په‌یامی کومیته‌ی ناوه‌ندیی به‌بۆنه‌ی یازده‌ساڵه‌ی
کۆچی رابه‌ر و سه‌رکرده مامۆستا خدر عه‌بباسیی
رێکخراوی خه‌بات،ی شۆڕشگێڕی
کوردستان
به
نێوی خودای به‌خشنده‌ی میهره‌بان
سڵاو
له گیانی به‌رز و پیرۆزی شه‌هیدان!
سڵاو له‌و مرۆڤه به‌رزانه‌ی که به سه‌خاوه‌ته‌وه له پێناوی ئامانجی
به‌رزی گه‌له‌که‌یاندا گیانی شیرینیان کرده قوربانیی.
سڵاو
له‌و دایك وباوك و بنه‌ماڵانه‌ی ئیبراهیم ئاسا له پێناوی ئامانجی
پیرۆزیاندا قوربانییان دا.
ئاماده‌بووانی کۆڕیادی ساڵیادی کۆچی دوایی رێبه‌ری شه‌هید مامۆستا خدری
عه‌بباسی!
سڵاوی
خودا له ئێوه و رێبوارانی رێبازی پێرۆزی شه‌هیدان.
به‌ڕێزان!
مرۆڤ وه‌ك بوونه‌وه‌رێکی خاوه‌ن هه‌ست و هۆش که ئه‌رك و به‌رپرسیاریی
ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ی زه‌وی پێسپێراوه، هه‌ر له سه‌ره‌تای پیاده‌کردن و
جێبه‌جێکردنی ئه‌و ئه‌رکه گرینگه‌ی سه‌ر شانیه‌وه، له ململانێ و
که‌ڵه‌وه‌کێشیی و دژوارییدا ژیاوه. له هه‌موو سه‌رده‌م و قۆناغێکدا چینێك،
گرووپێك، نه‌ته‌وه‌یه‌ك، یان که‌سانێكی خۆپه‌رست و دیکتاتۆر و
چه‌وسێنه‌رهه‌بوون که له پێناوی دابینکردنی به‌رژه‌وه‌ندییه
تایبه‌تییه‌کانی خۆیاندا له هیچ تاوانێك سڵیان نه‌کردووه و له هیچ
دڕنده‌ییه‌ك نه‌پرینگاونه‌وه. له به‌رامبه‌ریشدا مرۆڤگه‌لێکی بوێر و
خه‌باتگێڕ و تێکۆشه‌ر لێبڕاوانه هاتوونه مه‌یدان و، به هه‌موو توانای
خۆیان تێکۆشاون و، ئازایانه به گژ دیکتاتۆر و چه‌وسێنه‌راندا چوونه‌وه
و، به بایی به‌نرخترین سه‌رمایه‌ی ژیانیان، که گیانی شیرینیانه، دژی
سته‌م و سته‌مکاران خه‌باتیان کردووه و، بۆ رزگاریی و سه‌ربه‌ستیی
مافخوراو و چه‌وساوان هه‌وڵیان داوه.
کوردیش وه‌ك نه‌ته‌وه‌یه‌کی مافخوراو و نیشتمان داگیرکراو، که له‌لایه‌ن
ده‌سه‌ڵاته دیکتاتۆره‌کانه‌وه نیشتمانی داگیر و دابه‌ش کراوه و، کۆت و
به‌ندی دیلیی له ده‌ست و پێ کراوه ،و له هه‌موو مافه نه‌ته‌وییه‌کانی
خۆی بێبه‌ش کراوه و، له ماڵ و لانه‌ی خۆی ده‌رکراوه و، په‌ڕیوه‌ی
هه‌نده‌ران کراوه و، گوند و شاری وێرانکراوه و، ره‌ز و باغ و به‌ری
ره‌نجی سووتێنراوه، رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی سته‌مکار و ده‌ستدرێژکارانی به
ئه‌رکی سه‌ر شانی خۆی داناوه و، جه‌سوورانه هاتۆته سه‌ر گۆڕه‌پانی
به‌ربه‌ره‌کانیی و به‌رخودان و، به‌رپه‌رچی داگیرکه‌رانی داوه‌ته‌وه و،
له هه‌ر قۆناغێکی مێژوودا به گوێره‌ی توانا‌و ده‌رفه‌تی خۆی، بۆ
ستاندنه‌وه‌ی مافه نه‌ته‌وه‌ییه‌کانی خۆی هه‌وڵی داوه.
له مه‌ودای مێژووی ئه‌و زێف و چه‌وساندنه‌وه‌دا، نه‌ته‌وه‌که‌مان
چه‌ندین شۆرش و راپه‌ڕینی وه‌ڕێخستووه و، له ژێر رێنوێنیی و
رێبه‌رایه‌تیی که‌سایه‌تییه زانا و سیاسیی و
نیشتمانپه‌روه‌ره‌کانیدارێگه‌ی پڕ هه‌وراز و نشێوی خه‌باتی گرتۆته‌به‌ر و،
به‌ره‌و دابینکردنی ئامانج و مه‌به‌سته نه‌ته‌وه‌ییه‌کانی لێبڕاوانه
هه‌نگاوی ناوه.
بێگومان زانا و رووناکبیرانی ئایینیی گه‌له‌که‌مان سه‌رقافڵه و پێشه‌نگی
ئه‌و که‌سایه‌تییه مه‌زن و پێشڕه‌وانه بوون که بوونه چراوگی خه‌بات و
تیکۆشان و، به رۆشنایی رێنمایی و بیری به‌رینیان دڕیان به شه‌وه‌زه‌نگی
سته‌م و نه‌زانیی داوه و، رێی راست و بیری پاك و کاری چاکیان بۆ
ده‌ستنیشان کردووین و، دڵسۆزانه ئه‌رکی رێبه‌رایه‌تیی و خه‌مخۆریی خه‌باتی
رزگاریخوازانه‌ی کوردیان وه‌ئه‌ستۆ گرتووه و، له‌م پێناوه‌دا فیداکارییان
کردووه و قوربانییان داوه.
شه‌هید مامۆستا مه‌لا خدر عه‌بباسیی یه‌كێك له‌و زانا و که‌سایه‌تییه
رووناک‌بیر و تێکۆشه‌رانه‌ی گه‌له‌که‌مان بوو که هه‌ر له سه‌ره‌تای
ته‌مه‌نی لاویی و، دوای ته‌واوکردنی قۆناغه‌کانی خوێندنی ئایینیی و،
سه‌رکه‌وتن به په‌یژه‌کانی زانسته جۆراوجۆره‌کاندا و، گوڵ‌چنین له
باخچه‌ی گوڵستانی زانایان له ناوچه جیاجیاکان له هه‌ردوو به‌شی
کوردستانی رۆژهه‌ڵات و باشوور، له زۆربه‌ی ئه‌و زانستانه‌دا گه‌یشته
ئاستی پسپۆڕیی و وانه‌بێژیی و، وێڕای ئه‌رکی مامۆستایه‌تیی و رێنوێنیی و
ئامۆژگاریی خه‌ڵك، له حوجره‌ی تایبه‌تیی خۆیدا ده‌ستیکرد به وانه‌وتنه‌وه
و په‌روه‌رده و پێگه‌یاندنی لاوانی کورد و، هاوکات له گه‌ڵ په‌ره‌پێدان
و خزمه‌تی خوێندن و رۆشنبیریی ئایینیی هه‌وڵیده‌دا قوتابیه‌کانی و چین و
توێژه‌کانی کۆمه‌ڵگای کورده‌واریی هۆشیار بکاته‌وه، هه‌ست و سۆزی
نه‌ته‌وه‌یی تێدا ده‌گوراندن، له ئازار و مه‌ینه‌تییه‌کانی ئه‌و گه‌له
ده‌دوا، ئه‌رکی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانیی پێده‌ناساندن و تێده‌کۆشا له‌و
ئه‌رك و به‌رپرسیارییه‌ی خۆیان تێبگه‌ن، هانی ده‌دان به گیانی کوردایه‌تیی
و نیشیمانپه‌روه‌ریی دژی ده‌ستدرێژیی و زۆر و زێف خه‌بات بکه‌ن و بۆ ویستی
په‌ستی داگیرکه‌ر پێبه‌مل نه‌بن.
حوجره‌ی مامۆستا مه‌کۆی خه‌باتگێڕانی کوردپه‌روه‌ر و لانه‌ی حه‌وانه‌وه‌ی
لاوانی لێزانی تێکۆشه‌ر و بنکه و بناغه‌ی شۆرش و شۆرشگێڕان بوو. هه‌ر ئه‌و
هه‌ڵوێسته نیشتمانیی و کوردانه‌ش بوون که بوونه گرێی سه‌ر دڵی دوژمنی
داگیرکه‌ر و دڕندانه دژی ئه‌و مرۆڤه مه‌زنه هه‌ڵوێستیان گرت و،
سه‌ره‌ڕای چاودێریی وردیی کاره‌کانی، سه‌ره‌نجام ده‌ستگیریان کرد و، ماوه‌ی
سێ ساڵ له به‌ندیخانه‌کانی رژیمی پاشایه‌تییدا به‌ندیان کرد و، به هه‌موو
چه‌شنێك ئازار و جه‌زره‌به‌یان دا و، بێبه‌زه‌ییانه ره‌فتاریان له گه‌ڵ
کرد. به‌ڵام له کۆتاییدا ته‌واوی هه‌وڵ و پیلانه‌کانیان بێ‌ئاکام مانه‌وه
و، نه‌یانتوانی به سه‌ر وره‌ی به‌رزیدا زاڵ بن و، بۆیان نه‌لوا ببنه
به‌ربه‌ست له به‌رامبه‌ر وره‌ی پۆڵایین و بیر‌و باوه‌ڕی ره‌سه‌ن و
پیرۆزیدا. بگره له زیندانیش‌دا سه‌نگه‌ری به‌ربه‌ره‌کانی پته‌وتر کرد و،
به هه‌ڵوێسته نه‌ته‌وه‌یی و وته به نرخه‌کانی وره‌ی هاوبه‌ندییه‌کانیشی
به‌رز کرده‌وه و، قه‌ڵایه‌کی قایمی له ئیراده‌ی به‌هێزیان پێکهێنا، که
بوو به قه‌ڵای له گیراننه‌هاتوو. سه‌ره‌نجام دوژمن به چۆکداهات و بۆی
ده‌رکه‌وت که سزا و تۆڵه و توندوتیژییش کارناکه‌نه سه‌ر ئیراده و
باوه‌ڕی مامۆستا و، نه‌کرا دڵیان به‌و هه‌ڵوێسته‌شیان خۆش بکه‌ن.
مامۆستای شه‌هید درێژه‌ی به خه‌باتی شیلگیرانه‌ی خۆی دا و، له
به‌ره‌به‌ری شۆرشی گه‌لانی ئێران دژی رژیمی دیکتاتۆری پاشایه‌تییدا بوو به
پێشه‌نگ و پێشه‌وای کۆمه‌ڵانی راپه‌ڕیو و، گه‌لی کوردستانی هان ده‌دا دژی
سته‌می نیزامی دووهه‌زار و پێنجسه‌د ساڵه‌ی شایه‌تیی راپه‌ڕن و، به وتار و
میتینگ و کۆبوونه‌وه‌کانی و به‌شداریی به‌کرده‌وه‌ی خۆی پشکۆی ئاگری
خه‌باتی نه‌ته‌وه‌یی گه‌شاندبۆوه و، گڕی مه‌شخه‌ڵی شۆرشی کوردی
بڵێسه‌دارتر کردبوو.
دوا
به‌دوای هه‌ره‌سهێنانی کۆشکی سته‌می رژیمی شا و ده‌ستپێکردنی قۆناغێکی نوێی
خه‌بات، مامۆستا وه‌ك که‌سایه‌تییه‌کی سیاسیی و رووناکبیرێکی ئایینیی،
هاوڕێ له گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك زانا و که‌سایه‌تیی دیکه‌ی گه‌له‌که‌مان، رێکخراوی
خه‌باتی نه‌ته‌وایه‌تیی و ئیسلامیی کوردستانی ئێران یان دامه‌زراند.
مامۆستای شه‌هید له‌و هه‌وڵ و هه‌نگاوه‌شدا رۆڵێکی سه‌ره‌کیی و
پێشه‌نگانه‌ی هه‌بوو و، به نووسین و گه‌ڵاڵه‌کردنی په‌یڕه‌و و پڕۆگرامی
رێکخراوی خه‌بات، هێڵه سه‌ره‌کییه‌کانی بیری ره‌سه‌نی خه‌باتی
نه‌ته‌وایه‌تیی و ئیسلامیی ده‌ستنیشان کردن و، ئاراسته‌ی راست و دروستی
ره‌وتی جووڵه‌ی رێکخراوه‌که‌ی خسته به‌ر زه‌ین و چاوی رێبواران و
په‌یڕه‌وانی ئه‌و بیروباوه‌ڕه و، له راستییدا به‌ردی بناغه‌ی
رێکخراوه‌که‌ی دانا.
مامۆستای شه‌هید له مه‌ودای ته‌مه‌نی پڕ تێکۆشانی خۆی له ریزی ئه‌و
رێکخراوه‌دا گه‌لێك خزمه‌تی دیار و گه‌وره‌ی پێشکه‌شی خه‌بات و گه‌له‌که‌ی
کردوون و، له ژێر سایه‌ی رێنوینیی و سیاسه‌ته دروسته‌کانیدا، قافڵه‌ی
کاروانی کوڕانی رێڕه‌وی رێبازی (خه‌بات)ی به راسته‌ڕێدا رێبه‌ریی کردووه
و، ده‌سکه‌وتی به‌رچاو و به‌رهه‌می بایه‌خداری بۆ خه‌بات ده‌سته‌به‌ر
کردوون و، له‌م پێناوه‌شدا ده‌ستی له به‌رژه‌وه‌ندییه فه‌ردیی و
تایبه‌تییه‌کانی هه‌ڵگرتووه و، فیداکاریی کردووه و، به پێشکه‌شکردنی
جگه‌رگۆشه‌ی خۆی قوربانیی داوه.
مامۆستا وێڕای رێبه‌رایه‌تیی و به‌شداریی به‌رچاو له راپه‌ڕاندنی کاره
ئیدارییه‌کانی خه‌بات، به پێنووسی راستیینووسی خۆی ئه‌رشیفێکی ئه‌وه‌نده
ده‌وڵه‌مه‌ندی له دوای خۆی به‌جێ هێشتووه که شیاوی ئه‌وه‌یه بکرێته
سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌کیی وێژه و نووسین و ئه‌ده‌بیاتی خه‌بات و، بگره
شێوازێکی هه‌ره به‌رز و جوانی نووسینی کوردی به گشتیی.
مامۆستای رێبه‌ر هه‌ر وه‌ك یه‌که‌م نووسه‌ری یه‌که‌مین په‌یڕه‌و و پرۆگرامی
خه‌بات بوو و راسته شه‌قامی بزاڤی نه‌ته‌وایه‌تیی بۆ ده‌ستنیشان کردین،
دوا وته و ئامۆژگاریی به‌ر له ماڵاوایی ئه‌وه بوو که هه‌وێن و
جه‌وهه‌ری بوونی رێکخراوی خه‌بات ی شۆرشگێڕ، ئیسلامه و لادان له‌و
به‌رنامه، سه‌ره‌نگرێ بوون و هه‌ڵدێرانه.
سڵاو و ره‌حمه‌تی خودا له گیانی مامۆستا و تێکڕای شه‌هیدانی رێگای
رزگاریی کوردستان.
کومیته‌ی ناوه‌ندیی رێکخراوی خه‌بات،ی شۆرشگێڕی کوردستان
- ١٣⁄٨⁄١٣٨٧-
(٤⁄١١⁄٢٠٠٨ )
|