|
به‌نێوی خودای به‌خشنده‌ی میهره‌بان
خه‌ڵکی
خۆڕاگر و خه‌باتگێڕی کوردستان!
هێز
و رێکخراوه‌شۆڕشگێڕه‌کان!
ئه‌ندامان،
لایه‌نگران و دۆستانی رێکخراوه‌که‌مان!
بنه‌ماڵه‌ی
سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان!.JPG)
به‌خۆشییه‌وه راده‌گه‌یه‌نین که رێکخراوه‌که‌مان، رێکخراوی
خه‌بات،ی شۆڕشگێڕی کوردستان، رۆژی-8-ی
گه‌لاوێژی-1387-،
له‌ژێر دروشمی (ره‌سه‌نایه‌تیی و نوێخوازیی)دا چواره‌مین
کۆنگره‌ی خۆی ده‌ستپێکرد و ئێواره‌ی
-10ی گه‌لاوێژ به سه‌رکه‌وتنه‌وه کۆتایی به کاره‌کانی
هێنا.
گۆنگره‌ی چواره‌می رێکخراوه‌که‌مان که بۆ ماوه‌ی-3-رۆژ
کار و چالاکيی، به‌رده‌وام بوو، پڕ بوو له بابه‌ت و باس و
لێکدانه‌وه‌ی گرینگ و هه‌نووکه‌یی، له‌وانه: خوێندنه‌وه،
تاووتوێکردن و شیکردنه‌وه‌ی راپۆرتی کومیته‌ی ناوه‌نديی بۆ
کۆنگره که بریتیی بوو له لێکدانه‌وه‌یه‌کی زانستییانه بۆ
بارودۆخی سیاسیی ئێستای جیهان و ناوچه‌که و کوردستان و،
هه‌ڵسه‌نگاندنی هه‌موو ئه‌و گۆڕانکارییه سیاسیی، ئابووريی و
کۆمه‌ڵایه‌تییه به‌رچاوانه‌ی له رابردوو و ئه‌مڕۆدا جیهان،
ده‌ڤه‌ره‌که، وڵاته‌که‌مان و رێکخراوه‌که‌مانی گرتۆته‌وه.
به‌شێکی
دیکه‌ی کاری کۆنگره‌ی چوار ئاوڕدانه‌وه‌بوو له مێژووی کاری
رێکخراوه‌که‌مان، به‌تایبه‌تییش له‌ماوه‌ی نێوان دوو کۆنگره‌دا.
له‌م به‌شه‌دا ئه‌ندامانی کۆنگره به باوه‌ڕی قووڵ به رێبازی
پیرۆزی خه‌بات، به ره‌خنه‌ی دڵسۆزانه و لێکدانه‌وه‌ی
بنیاتنه‌رانه، خاڵه لاواز و به‌هێزه‌کانی رابردووی "خه‌بات،ی
شۆڕشگێڕ"یان خسته‌به‌رباس و لێکۆڵینه‌وه. له‌م
په‌یوه‌ندییه‌دا، به‌له‌به‌رچاوگرتنی که‌شی سه‌رده‌م و
پێویستییه‌کانی خه‌بات و تێکۆشان و، بۆ گوڕبه‌خشینی زیاتر به
کاری رێکخراوه‌یی و پته‌وترکردنی ریزه‌کان و کۆکردنه‌وه و
رێکخستنی تواناکانی خه‌بات و له‌وێشه‌وه به‌هێزکردنی به‌ره‌ی
بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازانه‌ی کورد، به‌شداران به‌رنامه و
میکانیزمی شیاو و گونجاویان بۆ کار و چالاکییه‌کانی داهاتوو
داڕشت.
خوێندنه‌وه و شیکردنه‌وه‌ی په‌یڕه و پرۆگرامی رێکخراوی
خه‌بات،ی شۆڕشگێڕی کوردستان و به‌راوردکردنی له‌گه‌ڵ ویسته‌کانی
نه‌ته‌وه‌که‌مان و که‌ش و پێویستییه‌کانی سه‌رده‌م و سه‌رله‌نوێ
داڕشتنه‌وه‌ی ئه‌و به‌رنامه‌یه، بڕگه‌یه‌کی دیکه له‌کاره‌کانی
کۆنگره‌بوو. له‌و به‌شه‌ی کاردا، ئه‌ندامان به‌دڵسۆزیی و
خه‌مخۆریی و به‌هه‌ستی به‌رپرسیارێتیی و به‌هێندگرتنی توانا‌کان،
به‌شێوه‌یه‌کی زانستییانه بڕگه و به‌شه‌کانی په‌یڕه‌و و
پڕۆگرامیان شیکرده‌وه و گۆڕانکاریی شیاو و پێویستیان تێدا
پێکهێنا. له‌م باره‌وه، به‌پێداگریی له‌سه‌ر ره‌سه‌نایه‌تیی
بیروباوه‌ڕی خه‌بات و به‌سووربوون له‌سه‌ر پێویستبوونی نوێخوازیی
و نوێبوونه‌وه، کۆنگره چه‌ندین ئاڵوگۆڕی پێویست و گونجاوی
پێکهێنان که به‌رچاوترینیان دیارییکردنی دروشمی (دابینکردنی
مافی بڕیاردان له‌سه‌ر چاره‌نووسی گه‌لی کوردستان بۆ
نه‌ته‌وه‌که‌مان) وه‌ك دروشمی سه‌ره‌کیی رێکخراوه‌که‌مان بوو.
له به‌شی کۆتایی کاره‌کانیدا، کۆنگره هاته‌سه‌ر باسکردن له
چۆنیه‌تیی داڕشتنه‌وه‌ی قه‌واره‌ی سه‌رکردایه‌تی خه‌بات. له‌و
بڕگه‌یه‌شدا، وه‌ك هه‌موو بڕگه‌کانی دیکه، ئه‌ندامانی کۆنگره
به‌وپه‌ڕی دڵسۆزیی و به‌ئاماده‌یی ته‌واوه‌وه به‌شدارییان کرد
و له ده‌نگدانێکی ئازادانه و نهێنییدا، سه‌رکردایه‌تییه‌کی
نوێیان بۆ راپه‌ڕاندنی کاره‌کانی رێکخراوه‌که‌مان هه‌ڵبژارد.
جێگه‌ی ئاماژه‌یه له پێکهاته‌ی کومیته‌ی ناوه‌ندیی نوێ‌دا،
بوونی دیار و به‌رجه‌سته‌ی خوشکان و لاوان به‌رچاو ده‌که‌وێ که
ئه‌وه‌ش به یه‌کێك له سه‌رکه‌وتنه گه‌وره‌کانی کاره‌کانی
کۆنگره‌ی چوار ده‌ژمێردرێ.
سه‌ره‌نجام دوای-3-رۆژ
کاری به‌رده‌وام، کاتژمێر-8-ی
ئێواره‌ی رۆژی-10-ی
گه‌لاوێژ کۆنگره‌ی چواره‌می رێکخراوی خه‌بات،ی شۆڕشگێڕی کوردستان
به سه‌رکه‌وتنه‌وه کۆتایی به کاره‌کانی هێنا.
گرتن و سه‌رخستنی کۆنگره‌ی چوار له کاتێکی زۆر هه‌ستیار و
چاره‌نووسسازدا که بزووتنه‌وه‌ی کورد و رێکخراوه‌که‌مانی پێدا
تێده‌په‌ڕێ، له‌خۆیدا کارێکی پیرۆز و گه‌وره و سه‌رکه‌وتنێکی
حاشاهه‌ڵنه‌گره. هاوکات ئه‌و گۆڕانکاریی و ئاڵوگۆڕانه‌ش که
به‌سه‌ر شێوه‌ی کار و پڕۆگرام و دروشمی سه‌ره‌کییدا هاتوون،
سه‌رکه‌وتنێکی دیکه‌ی کۆنگره‌که‌مان بوو.
خاڵێکی دیکه‌ی جێی سه‌رنج و دڵخۆشیی، به‌شداریی کارا و
چالاکانه‌ی خوشکان و توێژی لاوان بوو له ئاماده‌کردن،
راپه‌ڕاندن و به‌سه‌رکه‌وتنگه‌یاندنی کاره‌کانی کۆنگره‌ی
چواره‌می رێکخراوه‌که‌مان.
یه‌کێك له داهێنانه گه‌وره‌کانی دیکه‌ی رێکخراوه‌که‌مان له
کۆنگره‌ی چواردا سوودوه‌رگرتن بوو له زۆرترین و جۆراوجۆرترین
را و بۆچوون له‌سه‌ر بابه‌ته په‌یوه‌ندییداره‌کان. ئه‌وه‌ش
له‌ڕێی به‌شدارییپێکردنی ئه‌ندامان، دۆستان و ته‌نانه‌ت که‌سانی
رۆشنبیر و خاوه‌نڕا له ده‌ره‌وه‌ی ریزه‌کانی رێکخراوی خه‌بات،ی
شۆڕشگێڕ و وه‌رگرتنی تێڕوانین و تێبینییه‌کانیان له‌سه‌ر چه‌ندین
پرس و بابه‌تی گرنگ بوو، که له دووتوێی نامیلکه‌یه‌كدا
به‌ناوی"به‌رچاوڕوونییه‌ك و چه‌ند پرسیارێك" ئاڕاسته‌یان کرابوو
و داوایان لێکرابوو رێنوێنیی و ئامۆژگاریی و تێگه‌یشتن و
بۆچوونه‌کانیان بۆ کۆنگره بنێرن.
به‌بۆنه‌ی کۆتاییهاتنی سه‌رکه‌وتووانه و پڕده‌ستکه‌وتی
کۆنگره‌ی چواره‌می رێکخراوه خۆشه‌ویسته‌که‌مان، پڕ به‌دڵ
پیرۆزبایی گه‌رم له خۆمان و هه‌موو ئه‌ندامان، لایه‌نگران و
دۆستانی رێکخراوه‌که‌مان و خه‌مخۆرانی رێبازه پیرۆزه‌که‌ی، له
بنه‌ماڵه‌ی سه‌ربه‌رزی شه‌هیدانمان، له زیندانییانی سیاسیی، له
ئاواره و تاراو و په‌ڕیوه‌کان، له تێکڕای خه‌ڵکی شۆڕشگێڕی
کوردستان و له بزوتنه‌وه‌ی مافخوازانه‌ی نه‌ته‌وه‌که‌مان
ده‌که‌ین.
هه‌ر لێره‌وه ماندوونه‌بوونیی و ده‌ستخۆشیی به هه‌موو ئه‌و
دڵسۆزانه ده‌ڵێین که له ئاماده‌کردن و راپه‌ڕاندنی کاره‌کانی
کۆنگره‌دا، به جۆرێك له جۆره‌کان، خه‌باتیان کرد و ماندوو بوون
و ئه‌رکیان کێشا.
به‌ناوی "لیژنه‌ی ئاماده‌کاریی و به‌رێوه‌به‌ریی کۆنگره‌ی
چوار"ی رێکخراوی خه‌بات،ی شۆڕشگێڕی کوردستانه‌وه سوپاس و
پێزانینی زۆری خۆمان پێشکه‌ش ده‌که‌ین به تێکڕای ئه‌و حیزب و
رێکخراو و ده‌سته سیاسیی، رۆشنبیریی و مه‌ده‌نیانه و به هه‌موو
ئه‌و که‌سایه‌تییه به‌ڕێزانه‌ی له ناوخۆی کوردستان، له
باشووری کوردستان یان له ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌وه به
به‌شدارییکردنی راسته‌وخۆ، په‌یوه‌ندییگرتن، ناردنی په‌یام، یان
به‌هه‌ر شێوه‌یه‌کی دیکه، به رێنوێنیی و په‌یڤ و ئامۆژگارییه
دڵسۆزانه‌کانیان به‌شدارییان له‌گه‌ڵ کردین و کۆنگره‌که‌یان
ده‌وڵه‌مه‌ند و به‌پێز کردین و به‌وه‌ش هانیان داین به گوڕ و
تینێکی زیاتره‌وه کۆنگره‌که‌مان به‌ره‌و سه‌رکه‌وتن به‌رین.
له خودای گه‌وره داواکارین سه‌رکردایه‌تیی نوێ و هه‌موو
ئه‌ندامانی رێکخراوه‌که‌مان له ئاستی به‌رپرسیارێتیی ئه‌رکی
شۆڕش و خه‌بات دابن و له به‌ئه‌نجامگه‌یاندنی بڕیار و راسپارده
و په‌یڤ و په‌یام و دروشمه‌کانی کۆنگره‌دا سه‌رکه‌وتوو و
سه‌رفراز بن.
سڵاو
له هه‌موو ئه‌وانه‌ی له سه‌رخستنی کۆنگره‌دا هانده‌ر و هاوسۆز
و هاوکارمان بوون.
سڵاو
له ئه‌ندامانی رێکخراوه‌که‌مان به‌گشتیی و به‌تایبه‌تییش
ئه‌وانه‌ی به‌به‌شداریی کارا و دڵسۆزانه‌یان نیشانیاندا که
خه‌مخۆر و وه‌فاداری راسته‌قینه‌ی رێبازی ره‌سه‌نی خه‌باتن.
سه‌رکه‌وتن و به‌رده‌وامیی بۆ رێکخراوه خۆشه‌ویسته‌که‌ی
خه‌ڵکی کوردستان و رێبازه نه‌ته‌وایه‌تیی و ئیسلامییه‌که‌ی.
سه‌رکه‌وێ
بزووتنه‌وه‌ی حه‌قخوازانه‌ی خه‌ڵکی کوردستان.
رێکخراوی خه‌بات،ی شۆڕشگێڕی نه‌ته‌وایه‌تیی و ئیسلامیی کوردستان-
ئێران
لیژنه‌ی ئاماده‌کاریی و به‌ڕێوه‌به‌ریی کۆنگره‌ی چوار
-11-ی
گه‌لاوێژی-1387-ی
کۆچیی هه‌تاویی
به‌رامبه‌ر به-31-ی
جولای-2008-ی
زایینیی
وێنه‌که له ماڵپه‌ڕی بێستان وه‌رگیراوه! (یه‌کشه‌وه)
|