|
به نێوی خودای به‌خشنده‌ی میهره‌بان
جه‌ماوه‌ری خۆڕاگری کوردستان!
هێز و لایه‌نه سیاسییه تێکۆشه‌ره‌کان!
ئه‌ندامان و رێبوارانی رێبازی ره‌سه‌نی خه‌بات!
.JPG)
دوابه‌دوای
کۆتاییهاتنی سه‌رکه‌وتووانه‌ی کۆنگره‌ی چواره‌می رێکخراوه‌که‌مان و به
ئاکامگه‌یشتنی کار و چالاکییه‌کانی له ئێواره‌ی-10/5/1387ی کۆچیی
هه‌تاوییدا، کومیته‌ی ناوه‌ندیی تازه‌هه‌ڵبژێراوی کۆنگره‌ی چواره‌م،
یه‌که‌مین پلێنۆمی خۆی له ئێواره‌ی رۆژی هه‌ینیی -11/5/1387 به‌رامبه‌ر
به-1/8/2008ی زایینیی،
پێکهێنا و به به‌شداریی تێکڕای ئه‌ندامه‌کانی ده‌ستی به
کاره‌کانی کرد.
سه‌ره‌تای کۆبوونه‌وه‌ی کومیته‌ی ناوه‌ندیی به ناوی خودا
و به سڵاو و سوپاس ناردن بۆ خه‌ڵکی کوردستان، بنه‌ماڵه‌ی سه‌ربه‌رزی
شه‌هیدان، حیزب و لایه‌ن و که‌سایه‌تییه‌کانی کوردستان، ئه‌ندامان و
دۆستانی خه‌بات و هه‌موو ئه‌وانه‌ی له راپه‌ڕاندن و به
سه‌رکه‌وتنگه‌یاندنی کۆنگره‌ی چواردا به‌شدارییان کرد، ده‌ستی پێ‌کرد. پاشان
گه‌ڵاڵه‌ی کاری یه‌که‌مین پلێنۆمی کومیته‌ی ناوه‌ندیی به به‌شداران
راگه‌یه‌ندرا. دوای په‌سه‌ندکرانی گه‌ڵاڵه‌ی کار له‌لایه‌ن تێکڕای
ئه‌ندامانه‌وه، به‌شداران هاتنه سه‌ر باس و لێکدانه‌وه‌ی بڕگه و
به‌شه‌کانی کۆبوونه‌وه‌که.
به‌شدارانی کۆبوونه‌وه‌ی کومیته‌ی ناوه‌ندیی به گیانی
خوشك و برایانه و له که‌شێکی ئازاد و پڕخۆشه‌ویستییدا و به‌وپه‌ڕی
هه‌ستکردن به به‌رپرسیارییه‌وه، بڕیار و راسپارده‌کانی کۆنگره‌یان
تاووتوێ کرد و به‌رنامه‌ی به‌ڕێوه‌بردنیان خسته‌به‌رباس و لێکدانه‌وه و
میکانیزمی جێبه‌جێکردنیان ده‌ستنیشان کرد.
بڕگه‌یه‌کی گرینگی دیکه له کاره‌کانی کۆبوونه‌وه‌ی
کومیته‌ی ناوه‌ندیی شیکردنه‌وه و لێکدانه‌وه و ته‌واوکردنی ئه‌و خاڵ و
به‌ش و راسپاردانه بوون که به پێی بڕیاره‌کانی کۆنگره ته‌واوکردنیان
له لایه‌ن کۆنگره‌وه به کومیته‌ی ناوه‌ندیی سپێردرابوون.
له به‌شێکی دیکه‌ی پلێنۆمدا، کومیته‌ی ناوه‌ندیی، وه‌ك ئه‌رکی سروشتیی
سه‌ر شانی خۆی، پێکهاته‌ی سه‌رکردایه‌تیی نوێی رێکخراوی خه‌بات،ی شۆرشگێڕی
کوردستانی به گوێره‌ی په‌یڕه‌وی نێوخۆی رێکخراوه‌که‌مان که له کۆنگره‌ی
چواردا په‌سه‌ندکرابوو، دیاریی کرد و کار و ئه‌رکه جۆراوجۆره‌کانی
کومیته‌ی ناوه‌ندیی له چوارچێوه‌ی چه‌ند به‌شی جیاوازدا که ئه‌وانیش له
کۆنگره‌دا ئاماژه‌یان پێکرابوو، دابه‌ش کرد و به‌رپرس و ئه‌ندامانی هه‌ر
به‌شێکیان ده‌سنیشانکرد.
هه‌ر له‌و به‌شه‌ی کار‌دا، پلێنۆم به تێکڕای ده‌نگی
ئه‌ندامانی، به‌رپرسی یه‌که‌می رێکخراوی خه‌بات،ی شۆڕشگێڕی کوردستانی
هه‌ڵبژارد. دوابه‌دوای ئه‌وه، کومیته‌ی ناوه‌ندیی تازه‌هه‌ڵبژێراو، به
ره‌چاوکردنی په‌یڕه‌وی نێوخۆ، چه‌ند راوێژکارێکی بۆخۆی ده‌ستنیشانکرد.
سه‌ره‌نجام، کاتژمێر -1ی به‌ره‌به‌یانیی رۆژی
یه‌کشه‌ممه-13ی گه‌لاوێژ ( به‌رامبه‌ر به-3ی ئوت) پاش چه‌ندین دانیشتن و
کۆبوونه‌وه‌ی به‌رده‌وام و چڕ و پڕ، کۆمیته‌ی ناوه‌ندیی له که‌شێکی پڕ له
خۆشه‌ویستیی و سه‌رڕێژ له باوه‌ڕ و متمانه‌دا سه‌رکه‌وتووانه کۆتایی به
کاره‌کانی یه‌که‌مین پلێنۆمی خۆی هێنا.
له کۆتایی کۆبوونه‌وه‌که‌دا ئه‌ندامانی رێبه‌رایه‌تیی
نوێی رێکخراوه‌که‌مان به‌ڵێنیان دا به‌وپه‌ڕی توانا‌و دڵسۆزیی و
لێهاتووییه‌وه راسپارده و ئه‌رکه پێسپێراوه‌کانیان راپه‌ڕێنن و له
خزمه‌تکردن به ئامانجه پیرۆزه‌کانی خه‌بات درێغیی و که‌مته‌رخه‌میی
نه‌که‌ن.
سه‌رکه‌وێ بزووتنه‌وه‌ی مافخوازانه‌ی نه‌ته‌وه‌که‌مان!
کومیته‌ی ناوه‌ندیی رێکخراوی خه‌بات،ی شۆرشگێڕی کوردستان
-14/5/1387ی کۆچیی-هه‌تاویی
-4/8/2008ی زایینیی
|