|
راپۆرتێك
له‌مه‌ڕ کۆبوونه‌وه‌ی خوشکان
ئاماده‌کردنی:
بوڵفه‌ت

به‌ده‌ستهێنانى كه‌سایه‌تیى بۆ خوشكان ده‌توانێ
وه‌ڵامده‌رى زۆربه‌ى كێشه‌كان له‌نێو خه‌بات و تیكۆشاندا بێ. گرنگترین
ئه‌ركى خوشكان ئه‌وه‌یه به كار و خه‌باتى بێ‌وچان هه‌وڵبده‌ن چیدیكه
بێده‌نگ نه‌بن سه‌باره‌ت به هه‌موو ئه‌و ده‌رفه‌تانه‌ى له ده‌ستیان داون
یا بۆ خۆیان وه پشت گوێیان داون و چاوپۆشی‌یان لێكردوه، ئه‌گه‌ر چه‌ند
ساتێك بیربكه‌نه‌وه له‌وه‌ى كه ئایا له‌مه‌و به‌دواش خوازیارى ئه‌وه‌ن
هه‌روه‌ك رابردوو
درێژه به‌و بێده‌نگییه بده‌ن، هه‌روه‌ها دڵى خۆیان توندكه‌ن له‌وه‌ى كه
بۆچى ئه‌و هه‌موو سه‌ركه‌وتنانه كه بێشك مافى ره‌وای ئه‌وان بووه،
ده‌ستیان نه‌كه‌وتووه. بێگومان هه‌ركات خوشكان بڕیاربده‌ن هه‌موو هزر و
بیریان بكه‌نه هه‌وڵ و خه‌بات تا گه‌یشتن و، له‌و پێناوه‌دا گوێبیستى
ترپه‌ى دڵه‌كان بن و حه‌زى سه‌ركه‌وتن له خۆیاندا گه‌شه پێبده‌ن و
گه‌یشتن به‌و ئامانجانه وه‌ك پێویست ته‌ماشا بكه‌ن. بڕواتان هه‌بێ به
لێهاتوویی خۆتان و قۆڵى هیممه‌تى لێ هه‌ڵماڵن و شوناس و ژیانى فه‌وتاوتان
گه‌شه پێبده‌نه‌وه، له‌وه‌ش گرنگتر نابێ به‌هیچ بڕوبیانوویه‌ك چه‌مكى
خۆرۆشه‌نبیركردن و خۆپه‌روه‌رده‌كردن پشتگوێخه‌ن، چونكه ئێوه‌ى خوشكان له
بازنه‌یه‌كى هزرى تایبه‌ت تێپه‌ڕیوون، به‌ڵام ئێستاش شاره‌زایى خه‌بات و
تێكۆشانى سه‌ربه‌خۆتان وه‌ك پێویست گه‌شه‌ى نه‌بووه، هه‌ر بۆیه
پێویستییتان به داڕشتنى پرۆگرامێکی رێکخستنى خوشكانه كه تێیدا ره‌چاوى
خاڵه هاوبه‌شه‌كانتان بۆ دروستبوونى ئه‌و ئیراده و هه‌وڵدانانه بكرێت
كه پێویسته له خه‌بات و تێكۆشاندا به‌كاریانبێنن.
له راسانێکی كرده‌وه‌یى خوشكانى رێکخراوى خه‌بات،ى
شۆڕشگێڕی کوردستاندا، به مه‌به‌ستى دابینكردنى میكانزمى پێویست بۆ
سه‌ركه‌وتنى خوشكان له كارى خه‌بات و تیكۆشانیاندا له رێکه‌وتى
-١٢⁄٩⁄٢٠٠٨-کاتژمێر
سێی پاشنیوه‌ڕۆ له بنکه‌ی سه‌رکردایه‌تیی رێکخراوی خه‌بات،ی شۆڕشگێڕ له
"کانی قه‌رژاڵه"ی نزیك هه‌ولێر، به‌شێك له خوشکانی خه‌بات،ی شۆڕشگێڕ به
به‌شداریی به‌ڕێزان مامۆستا حامید مه‌عروفیی، مامۆستا عه‌بدوڕڕه‌حیم
مه‌عریفه‌تیی و کاك عه‌بدوڵڵا عومه‌رنژاد، ئه‌ندامانی رێبه‌رایه‌تیی،
کۆبوونه‌وه‌یه‌کیان پێکهێنا.
کۆبوونه‌وه‌که به ناوی خودا و چه‌ند ئایه‌تێكی قورئانی
پیرۆز کرایه‌وه. پاشان خوشکه " سوێسنه دوستیی" له وته‌یه‌كدا ئاماژه‌ی
به ره‌سه‌نایه‌تیی به‌شداریی خوشکان له خه‌بات و تێکۆشان‌دا کرد و داوای
رێنوێنیی و شاره‌زایی له‌وانه کرد که له‌و بواره‌دا خاوه‌ن ئه‌زموونن و
ده‌توانن وه‌ك مامۆستایه‌ك ئه‌رکی په‌رورده‌کردنی خوشکان وه‌ك اوتابییه‌ك
وه‌ئه‌ستۆبگرن، به‌ڵکو ئه‌و وانانه‌ش تێکه‌ڵ ده‌بن به‌و متمانه‌یه‌ی له
کۆنگره‌ی چواری خه‌بات،ی شۆڕشگێڕ‌دا به خوشکان ره‌وابینراوه و وره‌ی
سه‌رکه‌وتنی زیاتر ده‌به‌خشێته خوشکان.
پاشان مامۆستا حامید مه‌عروفیی به ده‌ربڕینی
چه‌رده‌باسێك سه‌باره‌ت به رابردوو و کوشتوبڕی گه‌لی کورد و گه‌شه‌ی
نه‌ته‌وایه‌تیی و به ره‌وازانینی داوای زیندانییانی سیاسیی و چالاکوانانی
خه‌بات مه‌ده‌نیی کورد و دواهاته‌کانی رووداوی یازده‌ی سێپتمبه‌ر و گرینگیى
به‌شداربوونى خه‌باتى خوشكان، به چڕ و پڕیی دواو. له درێژه‌ی قسه‌كانیدا،
ناوبراو چه‌ند روونكردنه‌وه‌یه‌كى پێویستى دا‌و و وتى: ئێمه لێره له
كۆنگره‌دا پێكه‌وه بڕیارماندا كه كار بكه‌ین. داواى له خوشكان كرد هه‌ر
له ئێستاوه نابێ هیچ شتێك به‌كه‌مبگرن. سه‌باره‌ت به گرفت و لاوازىی و
ئیراده و توانا و گرێدانه‌وه‌یان به لاوازیی قه‌ناعه‌ت و به‌كارهێنای
ئه‌و جۆره تێگه‌یشتنه‌ی وه‌ك میكانیزمێك بۆ سستكردنى جووڵه و هه‌وڵدان
زانى و له‌و بواره‌دا روونكردنه‌وه و نمونه‌ى زۆرى هێنایه‌وه. دواى
ئه‌وه به پوختیى پێناسه‌ى نه‌ته‌وه‌یی شیكرده‌وه و هه‌ستیاربوونى
سه‌باره‌ت به پاراستنى ره‌سه‌نایه‌تییه‌كانى هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌ك به مافى
ره‌واى هه‌ر مرۆڤێك زانى. به ئاوڕدانه‌وه‌یه‌ك له رابردووى قه‌یرانى
گه‌له‌كه‌مان و بڕوابوونى ته‌واو به خه‌بات و تێكۆشان به مه‌به‌ستى
رزگاریى، ئاماژه‌ی به چه‌ند نموونه‌یه‌كى ره‌وا و سه‌ركه‌وتووى نه‌ته‌وه
چه‌وساوه‌كان كرد، كه هه‌مان گرفتى نه‌ته‌وه‌یى و نیشتمانیى ئێمه‌یان
هه‌بووه و به خه‌بات و تێكۆشان و راپه‌ڕینی لێبڕاوانه به هه‌موو چین
و توێژه‌كانیان هه‌وڵیانداوه تا سه‌ركه‌وتوون. هه‌ر له‌و به‌شه‌ى
لێدوانه‌كه‌ىدا به‌ڕێزی سه‌ركه‌وتنى چه‌ند نه‌ته‌وه‌یه‌كى بچووكى ئیشاره
پێكرد كه سه‌ره‌ڕاى بچووكییان له‌م دواییانه‌دا توانیویانه سه‌ربه‌خۆیى
خۆیان رابگه‌یه‌نن و، هه‌موو ئه‌و نموونانه‌ى به خاڵى هیوابه‌خش بۆ
راپه‌ڕینى نه‌ته‌وه‌كه‌مان زانى كه به پاڵپشتیى یه‌كتر و شاره‌زایى زیاتر
له ره‌سه‌نایه‌تییه‌كانمان ده‌كرێ ره‌چاوى خه‌بات و تێكۆشانى ئه‌م
گه‌لانه بكه‌ین. له به‌شێكى دیكه‌ى لێدوانه‌كه‌ىدا باسى فتواكه‌ى -٢٨-ی
گه‌لاوێژی ساڵی -١٣٥٨-ی کرد،
ئه‌و رۆژه‌ی خومه‌ینیی وه‌ك رێبه‌ر و موجته‌هید و باوه‌ڕپێکراوی مه‌زه‌بی
شیعه و له پله‌ی رابه‌ر و فه‌رمانده‌ی هه‌موو هێزه چه‌کداره‌کانی ئێران
فتوای جیهادی دژ به گه‌لی کورد راگه‌یاند. ئه‌وه‌ش له کاتێکدا بوو که
خه‌ڵکێکی زۆری ئێران و باوه‌ڕدارانی مه‌زه‌بی شیعه فتوا و رێنوێنیی
خومه‌ینییان به‌لاوه گرنگ بوو. پاشان به‌راوردێکی له‌نێوان فتوا و یاسادا
کرد و روونیکرده‌وه که گوێڕایه‌ڵیی و به‌رپرسیاریی له به‌رابه‌ر فتوادا
گرنگیی زیاتری هه‌یه، له جێبه‌جێکردن یا سه‌رپێچییکردنی یاسادا. به
راشکاویی ئه‌و راستییه‌ی روونکرده‌وه که ئه‌و فتوایه له هه‌موو هه‌ڵه
و تاوانه‌کانی ئه‌و رژیمه زه‌قتر و گه‌وره‌تر بوو، به‌رپرسیارێتیی ئه‌و
تاوانه بۆ هه‌تا هه‌تایه له مێژووی مه‌زه‌بی شیعه‌دا ناسڕدێته‌وه و
تاوان له هه‌ر به‌رگ و ره‌نگێکدا بکرێت، میژوو به تاوان تۆماری ده‌کا.
پاشان به‌ڕیزیان باسی شه‌ڕی هه‌شتساڵه‌ی نیوان هه‌ردوو
ده‌وڵه‌تی ئێران و عێراقی کرد و له‌گه‌ڵ لێکدانه‌وه‌ی زیانه‌کان تا قۆناغی
کۆتایی شه‌ڕه‌که له ساڵی -١٣٦٧-و
شکستهێنانی
ئه‌و رژیمه تا ئه‌و راده‌یه‌ى كه خومه‌ینیى ئه‌و شكسته‌ى به
خواردنه‌وه‌ى جامى ژه‌هر ناو برد ، هه‌ر بۆیه تاوانبارانى رژیم له ترسى
كاردانه‌وه‌ى نێوخۆیى و راپه‌ڕینى جه‌ماوه‌ریی دواى ئه‌و شكسته ، راسان
به پاكتاوكردنێكى سه‌رتاسه‌ریی به‌ندییه سیاسییه‌كانى دژ به كرده‌وه
نامرۆڤانه‌كانیان! ئه‌و جاره‌یان له رووبه‌رێکی به‌ریندا و به فه‌رمانى
خومه‌ینیى له ماوه‌یه‌كى زۆر كه‌مدا نزیكه‌ى پێنج هه‌زار مرۆڤیان به
ئیعترافى زۆره‌ملێ و وه‌پاڵخستنى بڕوبیانووی جیاواز، ده‌ستیان كرد
به‌ئیعدامی به‌كۆمه‌ڵى به‌ندییه سیاسییه‌كان و ئه‌وه‌شى به تاوانێکی
دیكه‌ى دژ به مرۆڤایه‌تى له‌قه‌ڵه‌مدا و وتى: مێژوو ئه‌و تاوانانه پشتگوێ
ناخات. سه‌ددام ته‌نیا له سه‌ر یه‌کێك له تاوانه‌كانى كه دژى دانیشتوانى
"دوجه‌یل" ئه‌نجامى دابوو له هه‌ڵمه‌تێکی مرۆڤكوژییدا-١٤٨که‌سیی
ئیعدام كرد، تووشى چ چاره‌نووسێك هات؟ سه‌رانى ئه‌و تاوانانه‌شى
دڵنیاكرده‌وه که رۆژێك عه‌داڵه‌ت یه‌خه‌یان ده‌گرێ و وه‌ك سه‌ددام
به‌وه راناگه‌ن سزاى هه‌موو تاوانه‌كانیان له‌و دنیایه لێ
بستێندرێته‌وه. به ئاوڕدانه‌وه‌یه‌كى دیكه‌ى ئیعدامه
سه‌رتاسه‌رییه‌كانی به‌ندییه سیاسییه‌كانى گه‌لى كورد و شه‌هیدبوونى
كۆمه‌لێك پێشمه‌رگه‌ى رێكخراوه‌كه‌مان، كه له‌و شه‌پۆله تاوانه‌ى رژیمدا
بوونه قوربانیی، باسى له خۆڕاگریی و به‌رده‌وامیى له خه‌بات و تێكۆشاندا
كرد و گوتى: ئاواره‌بوونى ئێمه قوربانییه‌كى زۆر بچووكتره له‌و
قوربانییانه‌ى كه گیانى خۆیان له‌و پێناوه‌دا فیداكردووه، چونكه به
ئیعدامكردنى هه‌ر تاكێك له‌وانه دڵی مرۆڤێكیان له لێدان نه‌خست، به‌ڵكو
چه‌ندین مرۆڤى دیكه كه به هه‌ر جۆرێك وابه‌سته‌ییان به‌و دڵانه‌وه
هه‌بووه دووچارى هه‌ڵوه‌دایى و سه‌رلێشێواویی بوون.
به گێڕانه‌وه‌ی كاره‌ساتى "قاڕنێ" په‌رده‌ى له سه‌ر
جینایه‌تێكى دیكه‌ى رژیم هه‌ڵدایه‌وه و وتى: دژه‌مرۆڤانى به‌ناو
موجاهیدانى ئیسلام ده‌ستیان له كوشتنى منداڵ و پیر و شوان نه‌پاراست،
ته‌نانه‌ت مامۆستاى پێشنوێژی مزگه‌وته‌كه‌ش له كاتێكدا به قورئانه‌وه
هاتبوو بۆ تكا لێییان كه ئه‌و خه‌ڵكه هیچ تاوانى نییه، به دڕندانه‌ترین
شێوه سه‌ریان بڕی و شه‌هیدیان كرد و دواتریش جه‌نازه‌كه‌یان هه‌ر بێ سه‌ر
شارده‌وه. سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ش خه‌ڵكى گونده‌كه‌یان به دیوارى مزگه‌وته‌وه
ئیعدام كرد و جه‌سته‌ى شه‌هیده‌كانیان له پشت ماشێنه‌كانیان خست و بۆ
چاوترسێنكردنى خه‌ڵكى به شار و گونده‌كانى ئه‌و ناوچانه‌یاندا ده‌گێڕان و
دواتر لاشه هه‌پرون به هه‌پرون بووه‌كانیان فڕیداوه‌ته نێو زبڵ و
پیساییه‌كان و خه‌ڵك به ترسه‌وه چوون وه‌بن گڵیان داون. ئه‌و جینایه‌ته‌ی
"قاڕنێ" و گونده‌کانیده‌وروبه‌ری که هه‌رکام به نۆبه‌ی خۆیان کوشتاری
به‌کۆمه‌ڵیان لێکراوه، ئه‌و فایلانه‌ن که نابێ به هیچ جۆرێك
له‌بیربکرێنو ده‌بێ هه‌میشه به زیندوویی رابگیرێن. بێگومان رۆژێك دادێ
دۆسیه‌ی ئه‌و تاوانانه زیندوو ده‌کرێنه‌وه و تاوانباران دادگایی ده‌کرێن.
له به‌شێکی دیکه‌ی وته‌کانیدا به‌ڕێزی ئاماژه‌ى به
داواى ره‌واى ئه‌و سه‌د به‌ندیته سیاسیته كورده كرد كه به مانگرتنى
ئه‌و دواییانه‌ى خۆیان داواى ئه‌وه ده‌كه‌ن وه‌ك مرۆڤ هه‌ڵسوكه‌وتیان
له‌گه‌ڵ بكرێ و مافه‌كانى مرۆڤبوونیان بۆ بپارێزن و...... دواى روون
كردنه‌وه و لێكدانه‌وه‌ى هه‌موو داواكانیان، وتى: له‌نێو گیراوه‌كاندا دوو
كه‌سى به‌رچاویان ئافره‌تن، هه‌روه‌ها دوازده كه‌س له‌وانه حوكمى
ئیعدامیان به‌سه‌ردا سه‌پاوه. ئه‌و حوكمه‌ى وه‌ك سه‌ره‌ڕۆیى و
له‌به‌رچاونه‌گرتنى هیچ چه‌شنه مافێك بۆ مرۆڤ وه‌سفكرد و، هه‌ر سه‌باره‌ت
به‌وه و به له‌به‌رچاوگرتنى رابردووى پڕ له تاوانى ئه‌و رژیمه باسى
له‌وه كرد كه نابێ گومانمان له‌وه هه‌بێت که درێژه‌دان به‌و تاوانانه
له داهاتووش شتێكى چاوه‌ڕوانكراون. دواتر داوای له ئاماده‌بووان کرد به
هه‌ر جۆرێك که له توانایاندایه پشتگیریی له داوای به‌ندییه
سیاسییه‌کانی بکه‌ن و ئه‌و داوایانه‌یان بگه‌یه‌ننه نێو هه‌موو کۆڕ و
کۆمه‌ڵه به‌شه‌ردۆسته‌کان.
خاڵیکی دیکه‌ی باسه‌که‌ی به‌ڕێز مامۆستا حامید،
وه‌بیرهێنانه‌وه‌ی رووداوی -١١-ی
سێپتامبری ساڵی - ٢٠٠١- بوو.
پاش گێڕانه‌وه‌ى چۆنیه‌تیى رووداوه‌كه به خۆپێداکێشانی
چه‌ند فڕۆكه‌یه‌ك به جووته باڵاخانه جمكه بازرگانییه‌که‌ی ئه‌مریكا،
كه بوو به هۆى قوربانییدانێکی زۆرى مرۆڤایه‌تیی و هه‌زاران كه‌سى تێدا
بوو به قوربانیى ، رووداوێكى گرینك و گه‌وره بوو له مێژوودا، بوو به
بیانوویه‌ك بۆ گۆڕینى ته‌رازووى هێز له‌نێوان روسییه و ئه‌مریكادا و، به‌و
بیانووه ئه‌مریكا خۆى گه‌یانده زۆر وڵاتى جیهان به تایبه‌ت له ناوچه‌ى
رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌راست و، ئاماژه‌ى به‌وه‌ش كرد كه زۆر كه‌س و كوردیش له‌و
گۆڕانه كه‌ڵكى وه‌رگرت. پاشان ئه‌و راستییه‌ی باس کرد که ئه‌و تاوانه
هه‌رکه‌س ئه‌نجامیدابێ، موسڵمان یا غه‌یره، تاوانێکی دژیئینسانییه،
به‌ڵام ئه‌و ره‌فتاره‌شی به ناڕه‌وا دانا که بکرێته به‌هانه بۆ
گیرۆده‌کردنی خه‌ڵکی تریش، هه‌ر بۆیه هه‌وڵدانی بۆ تێگه‌یشتنی زیاتر
به‌پێویست زانی.
له به‌شێكى گرنگى لێدوانه‌كه‌ىدا باسى به‌شداریى
ئه‌كتیڤى خوشكانى خه‌بات بوو له گۆنگره‌ى چوادا، كه له‌و كۆنگره‌دا
بڕیارى به‌شدارییان دا و، گوتى: ئه‌و بڕیاره مه‌ترسیى و قورسایی خۆى
هه‌یه، به‌ڵام له هه‌مان كاتدا بڕیارێكى گه‌وره و پیرۆز و به‌جێ بوو و،
گوتى: ئه‌نجامدانى ئه‌و ئه‌ركه له‌م قۆناغه‌دا زۆرى كه‌م نیه له
تێکۆشانى ئافره‌تانى تێکۆشه‌رى چاخى سه‌ره‌تای ئیسلام. هه‌روه‌ها مه‌رجى
سه‌ركه‌وتنى له‌و خه‌باته‌یدا گرێدایه‌وه به‌وه‌ى كه ده‌بێ ئێمه لێبڕاو
بین و گوێ به وه‌سوه‌سه و دوودڵیان نه‌ده‌ین و ئه‌و راستییه‌ى باسكرد
كه ده‌بێ خوشكانى ئێمه باوه‌ڕیان به‌وه هه‌بێ كه چه‌كى به‌رگریى خوشكان
(دایكه‌ڕۆ و باوكه‌ڕۆ و گریان نیه) به‌ڵكو ده‌بێ هه‌وڵبدرێ له هه‌موو
بواره‌كاندا چالاكیى هه‌بێت.
خاڵى هه‌ره گرنگى باسه‌كه ئاماژه بوو به‌وه‌ى كه ده‌بێ
چۆن و له كوێوه ده‌ست به كار و چالاكییه‌كان بكه‌ین؟ یه‌كه‌م كار
ئه‌وه‌یه له ده‌روونى خۆمانه‌وه ده‌ست پێبكه‌ین و زاڵبین به‌سه‌ر قسه‌و
قسه‌ڵۆكدا و، خوشكان وێڕای به‌شدارىی خۆیان، ده‌بێ هانده‌ر و پاڵپشتى برا و
هاوسه‌ره‌كانیان بن، ده‌بێ په‌یام و راستیى و زانیارییه‌كان بۆ یه‌كتر
وه‌گوێزن. هه‌روه‌ها باسى جیاوازیى هه‌ردوو چه‌مكى خه‌بات و تێكۆشانى كرد و
وتى: (خه‌بات) ململانه‌یه له به‌رامبه‌ر رقێکدا، به‌ڵام تێكۆشان
هه‌وڵدانه بۆ ئامانجه‌كان. به‌و مه‌به‌سته ده‌بێ به‌ر له هه‌موو شتێك
گرینگیى به فێربوون و قه‌ڵه‌م بده‌ین. هه‌نگاوهه‌ڵێنانه‌وه و
چه‌كه‌ره‌كردنى ئه‌و هه‌سته‌ى له خوشكان به پێویستى زانى بۆ ئه‌وه‌ى
بتوانن شان به شانى هاوبیرانی تریان روویه‌كى گه‌شاوه به ئافره‌تى كورد
بده‌ن و، داواى كرد خوشكان له هه‌موو به‌شه‌كاندا رۆڵی کارا ببینن و
ئاماژه‌ى به چه‌ند ئافره‌تێكى سه‌ركه‌وتووى خه‌باتى مه‌ده‌نیى كرد و وه‌ك
نموونه تواناى ئه‌وانى به‌رز نرخاند و هیواى خواست به به‌رده‌وامیى زیاتر
و وریایى زیاتر قۆناغه كرده‌ییه‌كانى تریش به سه‌ركه‌وتویى ببڕن. به
ئاماژه‌کردن به‌وه که هه‌ندێك که‌س به له‌قاودانی کێشه‌ی "فیمینزم"، یا
ئه‌وه‌ی ئه‌و دواییانه ناویان نا "جه‌نده‌ریزم"، جیاوازیی نیوان ژن و پیاو
که باس له چه‌وساندنه‌وه‌ی ئافره‌تان ده‌که‌ن لا حاڵیکدا له مه‌یدانی
کرده‌وه‌دا بۆ چاره‌سه‌رکردنی ئه‌و کێشه‌یه پڕۆژه‌یه‌کی جێگیر نابینرێ،
هه‌ر بۆیه له کۆتایی قسه‌کانیدا داوای له خوشکان کرد زیاتر هه‌وڵبده‌ن
تا بگه‌نه جێگای شیاوی خۆیان و خاوه‌ندارێتیی مافه‌کانی خۆیان بکه‌ن.
دوا به دواى ئه‌و لێدوانه، مامۆستا عه‌بدوڕڕه‌حیم
مه‌عریفه‌تیى له په‌یڤێكى كورتدا پێزانینى خۆى ده‌ربڕى سه‌باره‌ت به
لێدوانه به‌نرخه‌كه‌ى مامۆستا حامید مه‌عروفیى و، وتى: هیواخوازم ئه‌و
دانیشتنه‌ى ئێستا ببێته خاڵى وه‌رچه‌رخانى ره‌وتى خوشكان له مێژووى
رێكخراوه‌كه‌ماندا، پاراستنى ئه‌و ده‌سكه‌وت و ئه‌زموونانه‌ى لێره‌دا
باسكران ده‌بێته به‌شێك له ئه‌ركى خوشكانمان و، داواى كرد كه خوشكان
هه‌روا لێبڕاوانه هه‌وڵبده‌ن ئه‌و كه‌لێنانه‌ى كه به نه‌بوونى ئه‌وان
په‌یدابوون پڕبکرێنه‌وه. به‌ڕێزیان ئیراده و تواناى خوشكانى خه‌باتیى بۆ
ئه‌وه به‌رز نرخاند و داواى كرد له راهاتن و گواستنه‌وه‌ى زانیارییه‌كان
سه‌باره‌ت به كار و هه‌وڵه‌كان بۆ خه‌بات و تێكۆشان یارمه‌تیده‌رى یه‌كترى
بن و ئه‌وانه‌ى توانایان زیاتره وه‌ك مامۆستایه‌ك ئه‌ركى ئه‌و
به‌رپرسیاریه‌تییه قبوڵ بكه‌ن و درێغى تێدا نه‌كه‌ن. هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى
به به‌شێك له كار و جێبه‌جێكردنى ئه‌ركه‌كانى خوشكان كرد. له كۆتایى
لێدوانه‌كه‌یدا وتى: ئێمه ته‌نیا ئاواره‌نین، ئێمه ته‌نیا دراوسێ و
هاوبیرنین، ئێمه ته‌نیا خوشك و برا و پێكهاته‌ى خێزانێك نین، ئێمه
كۆمه‌ڵێك ئینسانین كه ده‌بێ بایه‌خى ئینسانبوونى خۆمان لێ دیاربێت و
هه‌موو ئه‌و خاڵه هاوبه‌شانه‌ى كه له نێوان ئینسانه‌كان واڵان، ده‌بێ
بتوانین به شێوه‌یه‌كى دروست له‌گه‌ڵیان هه‌ڵسوكه‌وت بكه‌ین و خاڵه
لاوازه‌كان نه‌كه‌ینه گرێ و، ده‌بێ پشوودرێژییمان هه‌بێ و چاوپۆشیى له
قسه و قسه‌ڵۆكان بكه‌ین و ره‌چاوى راده‌ى تێگه‌یشتن له بابه‌ته‌كان
بكه‌ین.
له كۆتایى دانیشتنه‌كه‌دا خوشكه مریه‌م سلێمانیى به
نوێنه‌رایه‌تى خوشكانى رێکخراوى خه‌بات،ی شۆڕشگێڕ سوپاس و پێزانینى
ئاراسته‌ى ئاماده‌بوونى ئه‌ندامانى رێبه‌رایه‌تیى كرد و لێدوانى هه‌ردوو
مامۆستاى گرنگ و به‌رز نرخاند و، وتی: ئێمه به دڵنیایی ته‌واوه‌وه
هاتووین که له داهاتووشدا چالاکانه به‌شداریی ده‌که‌ین و له‌و پێناوه‌دا
له هیچ جۆره فیداکارییه‌ك درێغیی ناکه‌ین و ئێمه به وره‌ی به‌رز و
ئیراده‌ی ته‌واوه‌وه هاتووین خه‌بات بکه‌ین تا له نیشاندانی روخساری
راسته‌قینه‌ی ئافره‌تی کورد پشکێکمان به‌رکه‌وێ.
|