|

شه‌هید مامۆستا سه‌ید عه‌بدوڵڵا ئارام، ناسراو به مامۆستا وریا. کوڕی
مامۆستا سه‌ید حه‌سه‌نی باخچه‌یی. له بنه‌ماڵه‌یه‌کی ئاینیی کوردستان له
گوندی(باخچه)ی ناوچه‌ی ته‌ره‌غه‌ی بۆکان له دایک بووه. له ته‌مه‌نی
منداڵییدا چۆته حوجره‌ی فه‌قێیان. به‌ده‌م خوێندنی دینییه‌وه چۆته
قوتابخانه و پله‌کانی خویندنی ئاسایی به سه‌رکه‌وتنه‌وه بڕیون تا
دیپڵۆمی ئه‌ده‌بیی وه‌رگرتووه. پاشان چۆته زانکۆ و له زانکۆی
”ئازه‌رئابادگان“ی شاری ته‌ورێز ماوه‌ی سێ ساڵ خوێندوویه‌تی.
مامۆستا وریا له شۆڕشی دژی رژیمی شایه‌تییدا وه‌ک لاوێکی به‌هه‌ست و
نیشتمانپه‌روه‌ر چالاکانه به‌شداریی کردووه. له‌گه‌ڵ دروستبوونی رێکخراوی
خه‌بات،ی نه‌ته‌وایه‌تیی و ئیسلامیی کوردستان و ده‌سپێکردنی هێرشی سوپای
رژیمی خومه‌ینی بۆ سه‌ر کوردستان، مامۆستا هاته نێو ریزه‌کانی خه‌بات.
له‌به‌ر زیره‌کیی و دڵسۆزیی و لێوه‌شاوه‌یی پاش ماوه‌یه‌کی که‌م کرا به
ئه‌ندامی شووڕای ناوه‌ندیی رێکخراوی خه‌بات و به‌رپرسی ته‌شکیلاتی
ناوچه‌ی بۆکان.
پایزی ساڵی-١٣٦٠-مامۆستا
وریای سه‌رکرده له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌کی زۆر پێشمه‌رگه بۆ گه‌ڕانێکی سیاسیی و
سه‌ربازیی چه‌ند مانگه‌ییی به‌ره‌و ناوچه‌کانی مهاباد و بۆکان وه‌ڕێکه‌وتن.
هه‌ر له درێژه‌ی ئه‌و گه‌ڕانه سیاسییه و رۆژی-١٦-١-١٣٦١-له
دێی ”یه‌کشه‌وه“ ی ناوچه‌ی بۆکان له شه‌ڕێکی قاره‌مانانه‌دا له‌گه‌ڵ شه‌ش
هاوبیری دیکه‌یدا شه‌هیدبوون و ره‌گه‌ڵ کاروانی نه‌پساوه‌ی شه‌هیدان
که‌وتن.
|