|
كاك عابید فه‌یزیان ساڵی-١٣٤٦-ی
كۆچیی - هه‌تاویی
له شاری بانه له بنه‌ماڵه‌یه‌كی هه‌ژاردا له‌دایك بوو. كاك عابید وه‌ك
هه‌موو كوڕه كوردێكی سه‌رده‌می خۆی ده‌وره‌ی سه‌ره‌تایی به زمانی بێگانه
و دوور له ئاین و فه‌رهه‌نگی راسته‌قینه‌ی خۆی له قو‌تابخانه‌كانی
بانه خوێند. به‌ڵام هه‌ژاریی و نه‌داریی ماوه‌ی پێ
نه‌دا درێژه به خوێندن بدات و ده‌ستی دایه كرێكاریی و
بژیو‌په‌یداكردن، تا ده‌ستپێکردنی
شۆڕشی سه‌رتاسه‌ریی ئێران.
كاتێك رێكخراوی خه‌بات،ی
نه‌ته‌وایه‌تیی و ئیسلامیی تێكۆشانی خۆی به ئاشكرا ده‌ستپێکرد
شه‌هیدی لاو كاك عابید له ساڵی-١٣٦٠-دا
هاته نێو ڕیزی پێشمه‌رگه‌كانی رێكخراوی خه‌بات و ڕیزی هاوبیرانی به
غیره‌تی پیاوانه‌ی خۆی پته‌وتر كرد و چه‌ندجار له چالاکییه
به‌رچاوه‌كانی پێشمه‌رگه‌كانی خه‌بات له دژی سوپای رژیمی
دژه ئینسانیی و ئیسلامیی ئێران به‌شداریی
كرد.
له كۆتایی ئه‌و ژیانه پڕ له ئیمان و شانازییه‌دا
ڕۆژی-١٤/٤/١٣٦٣-كه
بڕیاری گرتنی مۆڵگه‌ی دوژمن جێگیر له پشتی گوندی (سیچان) درا، شه‌هید كاك
عابید شۆڕه‌لاوی به‌هه‌ڵمه‌ت شێرانه ده‌ستی خۆی وه‌شاند. به‌ڵام هه‌ر له
گه‌رمه‌ی ئه‌و شه‌ڕه‌دا كاك عابید به گولله‌ی دژمن پێكرا و دڵی پڕ له
هه‌ست و باوه‌ڕی ئه‌و تازه لاوه له‌كار كه‌وت.
هه‌زاران سڵاو بۆ گیانی پاكی شه‌هید كاك عابید
فه‌یزیان و هه‌موو شه‌هیدانی ڕێگای ئیسلام و ئازادیی.

|