|

شه‌هیدی نه‌مر، پیری
سه‌نگه‌ر، موسڵمانی ده‌ست و دڵپاك و هه‌ستخاوێن، شه‌هید ئه‌حمه‌د ئاغای
ره‌سووڵیی له ساڵی-١٢٩٨-دا
له گوندی هه‌ورازه له‌دایک بوو و، له ساڵی-١٣٥٧-دا
چه‌کی پێشمه‌رگایه‌تیی له‌شان کرد و هاته نێو ریزی پێشمه‌رگه‌کانی
خه‌باته‌وه و له ته‌مه‌نی-٦٥-ساڵییه‌وه
له سه‌نگه‌ری ئازادیی و شه‌ره‌فدا دژی دژمنانی گه‌ل تێده‌کۆشا.
شه‌هید ئه‌حمه‌د ئاغا له
کاتێکدا که له‌گه‌ڵ خێزانداریی و هه‌ژاریی رووبه‌ڕوو بوو به‌خاتری رزگاریی
و ئازادیی گه‌له‌که‌یدا هه‌موو شتێکی خۆی وه‌لا نابوو.
له رۆژی-٥/٧/١٣٦١-دا
که بۆ به‌ڕێوه‌بردنی مه‌ڕاسیمی جێژنی قوربان و به‌رێکردنی ساتێکی خۆش
له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌که‌ی، چووبووه ناو ماڵ و منداڵه‌که‌ی له گوندی
هه‌ورازه، دژمنانی گه‌لی کورد و داگیرکه‌رانی کوردستان گه‌مارۆی ده‌ده‌ن و
به دیلی ده‌گرن و له‌گه‌ڵ خۆیان ده‌یبه‌ن و له رێگادا به‌وپه‌ڕی
بێشه‌رمییه‌وه و به‌شیوه‌یه‌کی قێزه‌ون، شه‌هیدی ده‌که‌ن.
هه‌زار سڵاو له گیانی پاکی
پیره‌شه‌هدی خه‌بات، شه‌هید ئه‌حمه‌د ئاغای ره‌سووڵیی بێ.
|