|
شه‌هید كاك عه‌لی چه‌مه‌نگوڵیی
ساڵی-١٣٣٣(١٩٥٤)
له بنه‌ماڵه‌یه‌كی شاری سه‌قز له‌دایك بوو. بۆ خوێندن ڕووی كرده مه‌كته‌ب
و ده‌وره‌ی سه‌ره‌تایی ته‌واو كرد، به‌ڵام نه‌یتوانی زیاتر درێژه به
خوێندن بدات و بۆ په‌یداكردنی بژیوی ژیان قۆڵی له
كار و كاسبی هه‌ڵماڵی. له ڕاپه‌ڕینی گه‌لانی ئێران له‌دژی رژیم
و داروده‌سته‌ی شا كاك علی وه‌ك لاوێكی دڵسۆزی كورد به‌شداریی
فیداكارانه‌ی له‌و راپه‌ڕینه‌دا كرد.
كاك علی له
به‌هاری-١٣٦٤(١٩٨٥)
دا هاته نێو ڕیزی پێشمه‌رگه‌كانی رێكخراوه‌كه‌مان، رێكخراوی(خه‌بات)،ه‌وه
كه تێیدا به‌وپه‌ڕی دڵسۆزیی و فیداكاریی و له‌خۆبردوویی‌یه‌وه
ئه‌ركه پێسپێردراوه‌كانی خۆی ئه‌نجام ده‌دا.
كاك عه‌لی ئینسانێكی ئازا و رووحسووك و ماندوویینه‌ناس
و لێزان و ده‌ستڕه‌نگین بوو. ڕۆژی-٣١/٥/١٣٦٤(١٠/٨/١٩٨٥)
شه‌هید كاك عه‌لی چه‌مه‌نگوڵیی له حاڵێكدا كه
بۆخۆی لێخوڕی ماشێنێكی له‌نده‌وێر بوو و به‌پێی ئه‌ركێكی پێسپێردراو
كۆمه‌ڵێك له هاوبیرانی خۆی ده‌گواسته‌وه بۆ شوێنێكی دیاریكراو، له
رێگه‌ی گه‌ڕانه‌وه‌یدا، مینێك كه به ده‌ستی خائینان و خۆفرۆشانی
به‌كرێگیراوی رژیمی خومه‌ینی دانرابۆوه، له‌ژێر ماشێنه‌كه‌یدا
ده‌ته‌قێته‌وه و له‌ئه‌نجامدا كاك علی شه‌هید
ده‌بێ و گیانی پاكی به‌ره‌و به‌هه‌شتی شه‌هیدان
له شه‌قه‌یباڵ
ده‌دا.
|