|

شه‌هیدی نه‌مر کاک
عه‌لی فه‌قێ عیسا، کوڕی سلێمان، ساڵی-١٣٤٢-له
گوندی ” کانیه‌ڕه‌ش“ی سه‌ر به ناوچه‌ی بۆکان، له بنه‌ماڵه‌یه‌کی هه‌ژار و
زه‌حمه‌تکێش له داوێنی پاکی دایکێکی ره‌نجبه‌ردا که‌وته باوه‌شی دایک و
نیشتمانی گه‌وره، کوردستان.
نه‌داریی
بنه‌ماڵه‌که‌یان و ژیانی کوڵه‌مه‌رگیی گوندنشینیی رێگه‌یان نه‌دا کاکه
عه‌لی بچێته خوێندنگه، هه‌ر بۆیه وه‌ک زۆربه‌ی کیژ و کوڕانی
نیشتمانه‌که‌مان له نیعمه‌تی خوێندن بێبه‌ش بوو. کاک عه‌لی ته‌مه‌نی
منداڵیی و مێرمنداڵیی خۆی به کاری وه‌رزێریی و یارمه‌تیدانی بنه‌ماڵه‌که‌ی
بۆ دابینکردنی بژیوی رۆژانه‌ی خۆیان، به‌سه‌ر برد. نه‌داریی و ژیانی
وه‌رزێریی و گوندنشینیی نه‌ک هه‌ر نه‌بوونه رێگر له‌به‌رده‌م گه‌شه‌کردن و
پێگه‌یشتنی کاکه عه‌لی دا، به‌ڵکو بوونه هه‌وێنی گوورانی باوه‌ڕی ئایینیی
و نیشتمانیی ئه‌و رۆڵه‌یه.
هێشتا هه‌ر تازه‌لاو
بوو که هه‌ستی به ژێرده‌سته‌یی نه‌ته‌وه‌که‌ی و داگیرکراویی خاکه‌که‌ی
کرد. ئه‌م هه‌سته خاوێنه رۆژ به رۆژ له قووڵایی ده‌روونیدا ره‌گی
داده‌کوتا و په‌لوپۆی راداویشتن.
ساڵی-١٣٦٤-کاک
عه‌لی وه‌ک مرۆڤێکی به هه‌ست و رۆڵه‌یه‌کی فیداکار، چیتر نه‌یتوانی له‌ژێر
ده‌سه‌ڵاتی پڕ له سته‌م و زۆرداریی داگیرکه‌رانی کوردستان و رژیمی کۆماری
به‌ناو ئیسلامییدا ژیان به‌رێته‌سه‌ر. به‌پێچه‌وانه‌وه له‌بری ئه‌وه
پێشمه‌رگانه هه‌ڵوێستی وه‌گرت و به کرده‌وه هاته ناو ریزه‌کانی به‌رگری
له خاکی کوردستان. هاوینی ساڵی-١٣٧٢-سه‌نگه‌ری
پێشمه‌رگه‌کانی رێکخراوی خه‌بات،ی شۆڕشگێڕی کوردستانی وه‌ک پیرۆزترین و
گونجاوترین سه‌نگه‌ری به‌رگری له ئایین و نیشتمانی کورد هه‌ڵبژارد و له
ریزه‌کانی رێکخراوه‌که‌ماندا جێی شایانی خۆی کرده‌وه.
شه‌هید عه‌لی له
ماوه‌ی ژیانی پڕ له شانازیی پێشمه‌رگایه‌تییدا له دڵسۆزیی و گیانفیدایی و
له‌خۆبوردوویی بۆ رێکخراوه‌که‌ی و رێبازه خاوێنه‌که‌یدا گه‌یشته لووتکه.
ئه‌و رۆڵه‌یه‌کی وه‌فادار بۆ گه‌ل و نیشتمانه داگیرکراوه‌که‌ی،
پێشمه‌رگه‌یه‌کی ئازا و لێوه‌شاوه بۆ خه‌بات،ی شۆڕشگێڕ، مرۆڤێکی خوڕاگر،
هاوبیرێکی پشوودرێژ و رووحسووک، که‌سێکی ئارام و له‌سه‌رخۆ بوو. کاکه
عه‌لی نموونه‌ی ره‌وشتبه‌رزیی، گوێڕایه‌ڵیی، به‌نه‌زمیی، دامه‌زراویی و
ده‌ست و دڵپاکیی بوو. ئه‌و تایبه‌تمه‌ندییانه وایان له شه‌هید عه‌لی
کردبوو که له ماوه‌یه‌کی زۆر که‌مدا بوو به خۆشه‌ویستی هاوبیر و
هاوسه‌نگه‌رانی.
کات به‌ره‌به‌یانی-٦-ی
سه‌رماوه‌زی ساڵی-١٣٧٢-و
شوێن گوندی ”برایم خه‌سار“ی ناوچه‌ی بۆکان بوو. پۆلێک پێشمه‌رگه‌ی رێکخراوی
خه‌بات،ی شۆڕشگێڕی کوردستان پاش گه‌ڕانێکی درێژماوه‌ی سیاسیی- نیزامیی بۆ
پشوودان و سانه‌وه رۆژی پێشووتر ده‌چنه ئه‌و گونده. له‌وکاته‌دا هێزێکی
زۆر و ته‌یاری دوژمن که ژماره‌یان ده‌گه‌یشته سه‌دان جاش و پاسدار، به
چاوساغیی خۆفرۆشان و سیخوڕانی رژیمی کۆماری به‌ناو ئیسلامیی ئێران،
ئابڵووقه‌ی ”برایم خه‌سار“ ده‌ده‌ن. ئه‌و هێزه زۆر و پڕچه‌که‌ی دوژمن پاش
دامه‌زران و کۆنتڕۆڵکردنی شوێنه گرنگه‌کان، به هه‌موو هێز و توانا و
چه‌کوچۆڵیانه‌وه هێرش ده‌که‌ن سه‌ر پێشمه‌رگه قاره‌مان و خه‌باتگێڕه‌کانی
خه‌بات و گونده‌که ده‌ده‌نه به‌ر هێرشی تۆپ و کاتیۆشا و خومپاره و چه‌کی
قورس و سووک.
رۆڵه به هه‌ڵمه‌ت و
فیداکاره‌کانی خه‌بات،ی شۆڕشگێڕ ده‌موده‌ست له جاش و پاسداره‌کانی دوژمن
وه‌ده‌ست دێن و به‌رپه‌رچی هێرشه‌که‌یان ده‌ده‌نه‌وه. پاش شه‌ڕێکی
ده‌سته‌ویه‌خه و نابه‌رانبه‌ری دوو سه‌عاته، پێشمه‌رگه‌کان ئابڵووقه‌ی
هێزه‌کانی دوژمن ده‌شکێنن و ژماره‌یه‌کی به‌رچاویان لێ ده‌کوژن و بریندار
ده‌که‌ن و سه‌ره‌نجام به به‌رچاوی خه‌ڵکی ”برایم خه‌سار“ه‌وه هێزه
زۆره‌که‌ی دوژمن ده‌ڕه‌تێنن و تێکیانده‌شکێنن و سه‌ریان پێ شۆڕ ده‌که‌ن.
به‌داخه‌وه له
کۆتاییه‌کانی ئه‌و نه‌به‌رده که‌موێنه‌یه‌دا و له جه‌نگه‌ی تێکشکانی جاش
و پاسداره‌کاندا، پێشمه‌رگه‌ی خۆشه‌ویست و رۆڵه‌ی ئازا و نه‌به‌زی خه‌بات،ی
شۆڕشگێڕ و خه‌ڵکی کوردستان، کاک عه‌لی فه‌قێ عیسا، به گولله‌ی هێزه‌کانی
رژیم ده‌پێکرێ و شه‌هید ده‌بێ و گیانی به‌رزی به‌ره‌و به‌رزایی باڵ ده‌گرێ
و له ئاسمانی ساماڵی هه‌رماندا له‌نگه‌ر ده‌گرێ.
بارانی ره‌حمه‌تی
خودا و تاڤگه‌ی سڵاوی خه‌ڵک و خه‌بات بڕژێ به‌سه‌ر گیانی به‌رزی شه‌هید
عه‌لی فه‌قێ عیسا.
رێگای پیرۆزی پڕ رێبوار و سه‌نگه‌ری خه‌باتی هه‌ر ئاوه‌دان بێ.
|