|

شه‌هید کاك عه‌لی مه‌لایی
کوڕی کاك ره‌حیم مه‌لایی خه‌ڵکی شاری بانه. له ساڵی-١٣٦٢-دا
له ته‌مه‌نی (شازده)ساڵییدا هاته ناو ریزی پڕ شانازیی پێشمه‌رگه
گیانله‌سه‌رده‌سته‌کانی رێکخراوی خه‌بات،ه‌وه. شه‌هید عه‌لی له‌ماوه‌ی
پێشمه‌رگایه‌تییه‌که‌یدا دڵسۆزیی و به‌ئه‌مه‌گیی و دامه‌زراویی خۆی نواند و
له زۆر چالاکیی چه‌کدارانه‌دا، دژ به داگیرکه‌رانی کوردستان و
نۆکه‌رانیان، ئازایانه به‌شداریی کرد.
شه‌هید عه‌لی، رۆڵه‌یه‌کی
به‌نرخ و به‌وه‌فا بوو هه‌تا له به‌ره‌به‌یانی-٢٣/١١/١٣٦٤-دا
له گوندی "یاکوباوا" به گولله‌ی خائینان پێکرا و گیانی پاکی به خودا و
خه‌ڵك به‌خشیی و ئه‌رکی شۆرشی بۆ ئێمه‌ی هاوبیر و هاوسه‌نگه‌ری به‌جێهێشت.
سڵاوی خودا و خه‌ڵك له گیانی
به‌رزه‌فڕی کاکه عه‌لی مه‌لایی و گشت شه‌هیدانی خه‌بات،ی خوێناویی.
|