|
شه‌هید عه‌زیز عه‌بباسی کوڕی مه‌لا ئه‌حمه‌د خه‌ڵکی قوتوری شیمالی
کوردستانی بنده‌ستی ئێران، دووهه‌مین شه‌هیدی بنه‌ماڵه و کوڕه کوردێکی
دڵسۆز، مسوڵمانێکی به‌باوه‌ڕ و ده‌ست و داوێن پاک بوو. شه‌هید عه‌زیز له
بنه‌ماڵه‌یه‌کی ئایینیی و هه‌ژاردا هاته سه‌ر دنیا و هه‌ر له منداڵییڕا
له‌گه‌ڵ ژانی ژیانی نه‌دارانه به‌ره‌وڕوو بوو. له قوتابخانه هه‌تا دووی
ناوه‌ندیی ده‌رسی خوێند.
دوای
داسه‌پانی شه‌ڕ به‌سه‌ر کوردستاندا شه‌هید عه‌زیز که هێشتا ته‌مه‌نی له-١٥-ساڵ
تێنه‌په‌ڕی بوو، هه‌ستی به زوڵم و زۆریی رژێم و بێبه‌شیی گه‌له‌که‌ی کرد و
چه‌کی پیرۆزی پێشمه‌رگایه‌تی هه‌ڵگرت و هاته نێو ریزی پێشمه‌رگه‌کانی
ڕێکخراوی خه‌باته‌وه و رێکخراوی خه‌باتی وه‌ک باشترین و ڕه‌سه‌نترین
ڕێکخراو بۆ گه‌یشتنی گه‌لی کورد به ئاوات، هه‌ڵبژارد و شانبه‌شانی
قاره‌مانه‌کانی خه‌بات له زۆر چالاکیی به‌رچاودا به‌شداریی کرد و
ئازایه‌تی و لێهاتوویی له‌خۆی نیشاندا.
شه‌هید
عه‌زیز پێشمه‌رگه‌یه‌کی به‌ڕاستیی ئازا و به ووره و باوه‌ڕ بوو، له‌لای
خه‌ڵکیی به‌ڕێز و له‌لای هاورێکانی خۆشه‌ویست بوو. پاش ئه‌وه‌ی ماوه‌یه‌ک
له هێزی شه‌هید سه‌ید خه‌لیلدا ئه‌رکی پیرۆزی پێشمه‌رگایه‌تی به‌وپه‌ڕی
دڵسۆزیی و لێهاتوویی ئه‌نجامدا. له سه‌رماوه‌زی ساڵی-١٣٦٣-ی
ک-هـ دا چۆ ناوچه‌ی سه‌رده‌شت و له ریزی
پێشمه‌رگه‌کانی هێزی سه‌رده‌شتدا دژی دوژمنانی ئازادیی قاره‌مانانه جه‌نگی
و له چه‌ند چالاکییه‌کدا ئازایانه به‌شداریی کرد، هه‌تا له رۆژی-١١/١١/١٣٦٣-له
شه‌ڕێکدا، که له نزیک گوندی نستانی ناوچه‌ی گه‌ورکی سه‌رده‌شت له‌نێوان
هێزی هێرشکه‌ری رژێم و هێزی پێشمه‌رگه‌دا ڕوویدا، به گولله‌ی
به‌کرێگیراوانی خومه‌ینی پێکرا و به شانازییه‌وه ماڵاوایی له گه‌ل و
نیشتمان و هاواڵه قاره‌مانه‌کانی کرد.
|