|

شه‌هید به‌ختیار شه‌ریفپوور،
خه‌ڵکی بانه و کوڕی حاجی حسه‌ینی قه‌ساب. له ساڵی-١٣٤٧-دا
له شاری بانه چاوی به دنیای پڕ له مه‌ینه‌ت هه‌ڵێنا و له‌ناو
خۆشه‌ویستیی بنه‌ماڵه و خه‌ڵکی ناوچه‌که‌یاندا گه‌وره بوو.
نه‌داریی رێگه‌ی نه‌دا شه‌هید به‌ختیار رووبکاته مه‌کته‌ب، هه‌ربۆیه
ده‌ستی دایه کاسبیی و یارمه‌تیی باوکی ده‌دا.
شه‌هید به‌ختیار له به‌هاری-١٣٦٤-دا،
له‌سه‌ر په‌یمانێک که له‌گه‌ڵ پێشمه‌رگه‌کانی خه‌بات به‌ستبووی، هاته ناو
ریزی پێشمه‌رگه و چه‌کی شه‌ره‌فی کرده شان. شه‌هید کاکه به‌ختیار
ئامۆژگارییه‌کانی زانکۆی به‌ته‌واویی له‌به‌رچاو بوو. له‌و ماوه که‌مه‌ی
پێشمه‌رگایه‌تییدا توانیبووی خۆی بخاته به‌رزترین پله‌ی خۆشه‌ویستیی و
لێزانیی و ئازایه‌تیی. به‌ڵام به‌داخه‌وه، له به‌ره‌به‌یانی رۆژی-١٧/٧/٦٤-کاتژمێر
(نۆ)ی سه‌رله‌به‌یانیی کاك به‌ختیار شه‌ریفپوور، له بنکه‌ی پێشمه‌رگه
به‌هۆی گولله‌ی تفه‌نگی پێشمه‌رگه‌یه‌کی هاوسه‌نگه‌ری، له‌کاتی
گاڵته‌کردندا پێکرا و، له ته‌مه‌نی حه‌ڤده‌ساڵییدا گیانی پێشکه‌ش به گه‌ل
و نیشتیمان کرد.
|