|

وشه‌ی کوردستان و خه‌بات و
پێشمه‌رگه و شه‌هید ئه‌و گه‌وهه‌رانه‌ن که هه‌ودای زێڕینی زاراوه‌ی
کوردیی ده‌نه‌خشێنن و رسته و مه‌به‌ستی پێ ده‌ڕازێننه‌وه. واته، کوردستان
ئه‌و نیشتمانه‌ی که دانیشتووانی بێبه‌شن له هه‌موو مافێکی سه‌ره‌تایی،
ژیان و خه‌بات و تێکۆشانی بێوچانی ئه‌و گه‌له که ئاڵاکه‌ی به‌هۆی باسکی
به‌هێزی ئازاترین رۆڵه‌ی خه‌ڵک (پێشمه‌رگه) به‌زرکراوه‌ته‌وه و زۆر
قاره‌مان له‌و رێگه پڕ له شانازییه‌دا گیانیان پێشکه‌ش کرد و شه‌هید
بوون، هه‌ربۆیه ئه‌و وشانه بوونه وێردی سه‌ر زمانی خه‌ڵکی ئه‌و
نیشتمانه.
شه‌هید کاک ئیبراهیم
مه‌حه‌ممه‌دیی، ناسراو به برایم تاژانیی، قاره‌مانێکی ئازای ناو
خه‌باتگێڕان، له رۆژی-١٠/٣/١٣٦٤-دا
له کاتی شه‌ڕ، ئه‌و کاته که بۆ کاک برایم ته‌نیا ئاره‌زوو گۆڕکردنی دژمن
و شانازیی سه‌رکه‌وتن بوو و، نزیک به سی که‌س له به‌کرێگیراوانی
رژیمی خومه‌ینیی کوژران و بریندار بوون، کاک برایم به‌ده‌ستی دژمنانی
نه‌ته‌وه‌که‌مان شه‌هید بوو و ئه‌رکی خه‌بات و نه‌وه‌ستانی به ئێمه
سپارد.
شه‌هید کاک برایم له ئاوایی
تاژان له ناوچه‌ی بانه له بنه‌ماڵه‌یه‌کی هه‌ژاردا هاته سه‌ر دنیا و
که‌وته ملبه‌مله له‌گه‌ڵ گیروگرفته‌کانی ژیان و له‌گه‌ڵ ژیانی نه‌دارانه
گه‌وره بوو. له هه‌وه‌ڵین هێرشی رژیمی خومه‌ینیی بۆ کوردستان، شه‌هید
برایم هاته ناو ریزی پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌کانی کوردستانه‌وه و وه‌ک
خه‌باتگێڕێك ده‌وری خۆی بینیی و له مانگی بانه‌مه‌ڕی ساڵی-١٣٦٢-دا
به فه‌رمانده‌ی لکی شه‌هیدانی بانه داندرا و له مانگی رێبه‌ندانی ساڵی-١٣٦٣-دا
کرا به جێگری هێزی شه‌هید (سه‌ید خه‌لیل) و دوای شه‌ش ساڵ پێشمه‌رگایه‌تیی
و زه‌حمه‌ت و شاخه‌وشاخ و شه‌وڕه‌ویی و شه‌ڕ و کوێره‌وه‌ریی شۆڕش، له
جه‌نگه‌ی به‌ربه‌ره‌کانیی له‌گه‌ڵ دژمنانی خه‌ڵك و خودا شه‌هید بوو.
باسی ئازایه‌تیی و قاره‌مانیی
رۆڵه‌ی خه‌بات و خوێن، باسی دژمنتاراندنی شه‌هیدی هه‌رگیز نه‌مر، وێردی
سه‌ر زمان و شه‌وچه‌له‌ی کۆڕ و کۆمه‌ڵانی جه‌ماوه‌ری ناوچه و هۆی له‌رز و
چۆقی جاش و خائین و هه‌موو دژمنانی کورد و کوردستان بوو. هه‌ربۆیه
شه‌هیدبوونی ئه‌م هه‌ڵۆ به‌رزه‌فڕه‌ی کوردستان، خه‌ڵکی ناوچه‌ی بۆ
ماوه‌یه‌کی زۆر تازیه‌بار کرد و جاش و خائینان تاڕاده‌یه‌ک ئۆخژن که‌وته
دڵیانه‌وه.
|