|

شه‌هید حه‌سه‌ن
عه‌بدوڵڵاهیی ناسراوه به حه‌سه‌ن هه‌ورازه‌یی، خه‌ڵکی گوندی هه‌ورازه‌ی
ناوچه‌ی بانه. کوڕه‌کوردێکی هه‌ژار بوو که به هه‌ژاریی و نه‌داریی له
بنه‌ماڵه‌یه‌کی کورده‌وارییدا چاوی به دنیای پڕ له مه‌ینه‌ت و
چه‌وسانه‌وه‌ی کوردستان هه‌ڵێنا و له‌گه‌ڵ نه‌داریی و ژیانی هه‌ژاریی
ڕۆژگاردا ده‌سته‌ویه‌خه بوو.
شه‌هید حه‌سه‌ن هه‌ر له
سه‌ره‌تای ژیانیه‌وه هه‌ستی به به‌شخوراویی و نه‌داریی کردبوو، هه‌میشه
چاوه‌ڕوان بوو که ڕۆژی فه‌وتانی دێوه‌زمه‌ی زۆرداریی هه‌ڵێت و له‌به‌ر
خۆری به‌تینی ڕۆژی ئازادیی و سه‌ربه‌رزییدا گه‌رم بێته‌وه، هه‌ر بۆیه‌ش
له ساڵی-١٣٥٩-دا
به شانازییه‌وه هاته ناو ڕیزی پێشمه‌رگه‌کانی رێکخراوی خه‌باته‌وه.
شه‌هید حه‌سه‌ن پێشمه‌رگه‌یه‌کی ئازا و به‌جه‌رگ بوو، له شه‌ڕه‌کانی
مه‌ڵبه‌ندی بانه‌دا به گرمه‌ی نارنجۆك هه‌ندازه‌که‌ی مه‌یدانی شه‌ڕه‌کانی
ده‌ڕازانده‌وه.
له رۆژی-٢٢/٩/١٣٦٠-له
شه‌ڕێکی قاره‌مانانه‌دا له (مه‌رده‌کان) پشتی گوندی (که‌نده‌ڵ)ی ناوچه‌ی
بانه به گولله‌ی دژمنان پێکرا و گیانی پیرۆزی فیدای سه‌ربه‌رزیی
گه‌له‌که‌ی کرد.
هه‌زاران سڵاو له گیانی پاکی
ئه‌و شه‌هیده و هه‌موو شه‌هیده سه‌ربه‌رزه‌کانمان.
|