|

شه‌هید حه‌سه‌ن ساڵحیار
ناسراو به حه‌سه‌ن بازووكا،
خه‌ڵكی گوندی (ته‌مۆغه)ی ناوچه‌ی سه‌قز، له
بنه‌ماڵه‌یه‌كی هه‌ژاری كوردستان چاوی به دنیا هه‌ڵێنا. خوێندنی
سه‌ره‌تایی له گونده‌که‌ی خۆیان و ده‌وره‌ی
ناوه‌ندیی(ڕاهنمایی) له شاره‌كانی سه‌قز و بانه ته‌واو كرد. به‌هۆی ده‌ستته‌نگیی
و هه‌ژاریی نه‌یتوانی درێژه به خوێندن بدا و
شان به‌شانی بۆ په‌یداكردنی بژیوی خاووخێزان هه‌وڵی دا.
له ساڵه‌كانی هه‌وه‌ڵی جووڵانه‌وه‌ی
گه‌لانی ئێران له دژی دام و ده‌زگای گه‌نده‌ڵی شایه‌تیی
شه‌هید حه‌سه‌ن وێڕای هه‌موو كوردێكی زۆرلێكراو كه هه‌ستی به ژێرده‌ستیی
و كۆیله‌یی گه‌له‌كه‌ی ده‌كرد ئه‌ركی سه‌رشانی خۆی له‌و ڕاپه‌ڕینه
گه‌وره‌یه‌دا به‌جێ د‌ێنا. له كاتی هێرشی ڕژیمی تاوانبار و داگیركه‌ری
خومه‌ینیی له ساڵی-١٣٥٨-دا
بۆ سه‌ر كوردستان هاته نێو ڕیزی پیرۆزی پێشمه‌رگایه‌تیی
و زۆر ئازایانه و چالاكانه بۆ به‌ربه‌ره‌كانیی
زاڵمان و داگیركه‌ران هه‌وڵی دا.
ئیعلامی مه‌وجودییه‌تی
رێکخراوی خه‌بات،ی نه‌ته‌وایه‌تیی و ئیسلامیی
له -5-ی
خه‌رمانانی-١٣٥٩(٢٧/٨/١٩٨٠)
دا بوو به جێگای خۆشحاڵیی و،
هیوا و ئاواتی ڕوونی به دواڕۆژ له دڵی شه‌هید
حه‌سه‌ن و هه‌موو خه‌ڵكی كوردستان زیندووتر كرد و ئه‌وجار شه‌هید حه‌سه‌ن
زۆر له جاران زیاتر هه‌وڵی ده‌دا بۆ گه‌شه‌كردنی ئه‌و سازمانه تازه
نه‌مامه و ڕۆژبه‌ڕۆژ و بێ ماندووبوون له خه‌بات دژی نه‌یاران و
داگیركه‌ران ڕانه‌ده‌وه‌ستا. لاوێكی ئیمان پۆڵایین
و ئازا و نه‌ترس و خۆشه‌ویستی خه‌ڵكی ناوچه و هاوسه‌نگه‌رانی بوو.
به‌ئیمانیی و
لێهاتوویی شه‌هید حه‌سه‌ن وای ده‌كرد كه رۆژبه‌رۆژ پله‌كانی پێشمه‌رگایه‌تیی
ده‌بڕی، هه‌ربۆیه له لایه‌ن "خه‌بات"ه‌وه
كرا به به‌رپرسی هێزی شه‌هید ئارام كه شه‌ڕه‌كانی ناوچه‌ی بانه و سه‌قز
و بۆكان به‌ڵگه‌ی زیندووی ئازایه‌تیی و قاره‌مانێتیی
ئه‌و شه‌هیده هه‌میشه زیندووه‌ن، تا ئه‌و شۆڕه‌سواره‌ی گۆڕه‌پانی خه‌بات
و تێكۆشان له ڕۆژی-١٨/٤/١٣٦١(٧/٧/١٩٨٢)
دا له نزیك گوندی (قه‌ره‌گوێز)ی ناوچه‌ی بۆكان شه‌هید ده‌بێ و دڵی پڕ له
هیوا و ئاواتی له لێدان ده‌كه‌وێ و بۆ هه‌میشه له‌م ژیانه‌دا ماڵئاوایی
له هاوبیر و هاوسه‌نگه‌رانی ده‌كا.
|