|

شه‌هید ئیبراهیم عه‌زیزیی
ناسراو به برایم خوڕیاوایی، کوڕی ره‌سووڵ خه‌ڵکی خوڕیاوا، له ساڵی-١٣٤٦-ی
هه‌تاویی له‌دایك بووه. ئه‌ویش وه‌ك شه‌هیدانی دیکه‌ی خه‌بات له
بنه‌ماڵه‌یه‌کی ده‌ستکورتی کورده‌وارییدا چاوی به دنیا هه‌ڵێنا و له
ته‌مه‌نی حه‌وت ساڵییدا چۆته مه‌کته‌ب و تا پۆلی پێنجی سه‌ره‌تایی
خوێندووه و به‌هۆی به‌ڕێوه‌نه‌چوونی وه‌زعی ژیانی ده‌ستی به ئیش‌کردن
کردووه.
شه‌هید برایم ساڵی-١٣٥٩-،
هه‌ستی نه‌ته‌وه‌یی و ئیسلامیی هانیدا بێته ریزی پێشمه‌رگه‌کانی
خه‌باته‌وه و له‌و ماوه‌یدا که له ریزی پیرۆزی پێشمه‌رگایه‌تییدا بوو،
لێهاتوویی و قاره‌مانه‌تیی له‌خۆی نیشان دا و ئازایه‌تیی و لێزانی ئه‌و
شه‌هیده وێردی سه‌ر زمانی هاوسه‌نگه‌رانی بوو تا له رێکه‌وتی-١٤-ی
خه‌رمانانی-١٣٦٥-دا
له شه‌ڕێکی قاره‌مانانه‌دا که به‌ده‌ستی به‌هێزی پێشمه‌رگه‌کانی خه‌بات
کرا له به‌رزاییه‌کانی پشتی (نجنێی ژووروو و سه‌دبار و سیوچ) به گولله‌ی
داگیرکه‌ران پێكرا و شه‌هید کرا.
|