|

یاکوباوا
زۆر قۆچی قوربانیی ناردنه گۆڕه‌پانی فیداکاریی، یه‌کێک له‌وانه کاک
عێززه‌ت بوو. پاییزی ساڵی-١٣٤٢-ماڵی
کاک عه‌بدوڵڵا کوڕێکیان بوو ناویان لێنا عێززه‌ت، به‌و هیوایه‌ی ببێته
عێززه‌ت و سه‌ربڵیندیی ئه‌و خێزانه و ئه‌و گونده. کاک عێززه‌ت تاکوو
قوتابخانه‌ی
گونده‌که‌ی ده‌رگای بۆ کرده‌وه خوێندی و قۆناغی سه‌ره‌تایی خوێندنی
ته‌واوکرد.
سه‌رهه‌ڵدانی شۆڕشی کوردستان
و هێرشی عه‌جه‌می داگیرکه‌ر بۆسه‌ر ئه‌و گه‌له هه‌ژار و وه‌ڵات
خاپوورکراوه کاک عێززه‌تی راکێشایه گۆڕه‌پانی خه‌بات و به‌ربه‌ره‌کانیی.
کاک عێززه‌ت چه‌کی شه‌ره‌فی کرده شانی و بۆ ماوه‌ی سێ ساڵ رێنوێنیی
پێشمه‌رگه‌کانی کرد. له-١٦-ی
بانه‌مه‌ڕی ساڵی-١٣٦١-له‌کاتی
به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌رکی پێشمه‌رگایه‌تییدا له ناوچه‌ی ده‌شته‌تاڵی بانه له
پشتی دارێنه‌ی سه‌رووکه‌وته به‌ر تیری چه‌کی دژمنی ئازادیی و خوێنی پاکی
کرده دیاریی بۆ گوڵه‌کانی مانگی گوڵان و گیانی پاکی بۆ هه‌واری ئه‌ستێران
فڕی.
برای هاوبیرمان!... ته‌نیا
وه‌فا به رێبازه‌که‌ت شک ده‌به‌ین که پێوه‌ندیی دڵی ئێمه و تۆ بێ.
پاراستنی میراته‌که‌ت واته بیروباوه‌ڕه‌که‌ت تاقه سه‌رمایه‌ی مه‌ودای
خه‌باتمانه.
|