|

شه‌هید
جه‌عفه‌ر حه‌سه‌نزاده خه‌ڵکی بۆکان. شۆڕه‌لاوێکی ئازا و به‌باوه‌ڕی
کوردستان بوو. هه‌ر له سه‌رده‌می مێرمنداڵییدا هه‌ستی به سته‌م و
به‌شخوراویی نه‌ته‌وه‌که‌ی کرد بۆیه بڕیاریدا له خزمه‌ت به گه‌ل و خاک و
ئایینه‌که‌ی دێغیی نه‌کا. کاکه جه‌عفه‌ر مانگی ره‌زبه‌ری ساڵی-١٣٥٩-ی
هه‌تاویی هاته ناو ریزی پێشمه‌رگه باوه‌ڕداره‌کانی رێکخراوی خه‌بات،ی
نه‌ته‌وایه‌تیی و ئیسلامیی کوردستان و له کومیته‌ی شارستانی بۆکان بوو به
پێشمه‌رگه. کاک جه‌عفه‌ر خۆشه‌ویستی نێو هاوبیران و خه‌ڵکی ناوچه‌ی بۆکان
بوو. له زۆربه‌ی گه‌ڕان و چالاکیی و شه‌ڕه‌کانی ئه‌وکاتی شارستانی بۆکان‌دا
چالاکانه و به ئیمانه‌وه به‌شداریی کرد.
رۆژی-٢٠-ی
بانه‌مه‌ڕی-١٣٦٠-ی
هه‌تاویی شه‌ڕێکی گه‌وره له نێوان هێزه داگیرکه‌ره‌کانی کۆماریی به‌ناو
ئیسلامیی ئێران و ده‌سته‌یه‌ک له هێزی قاره‌مان و خۆڕاگری پێشمه‌رگه‌کانی
خه‌بات له‌سه‌ر جاده‌ی سه‌قز و له‌سه‌ر پردی ”دڕۆڵه“ روویدا. له‌و
نه‌به‌رده‌دا دوژمنی داگیرکه‌ر زه‌برێکی کاریگه‌ری وێکه‌وت و ژماره‌یه‌کی
زۆر له هێزه چه‌کداره‌کانی کوژران و بریندار بوون. هه‌ر بۆیه دوژمن به
ته‌واوی هێز و توانایه‌وه به هاواری هێزه تێکشکاوه‌که‌ی هات و له چه‌ند
لاوه هێرشی کرده سه‌ر پێشمه‌رگاکانی خه‌بات. شه‌ڕ تا ده‌هات تووندتر
ده‌بوو. له جه‌نگه‌ی شه‌ڕدا کاک جه‌عفه‌ر حه‌سه‌نزاده بریندابوو. به هۆی
گه‌مارۆی تووندی دوژمن و درێژه‌کێشانی شه‌ڕه‌که و کاریبوونی برینه‌که‌ی و
هاوکات ته‌واوبوونی فیشه‌ک و ته‌قه‌مه‌نیی، کاک جه‌عفه‌ر به برینداری
که‌وته ده‌ست جاش و پاسداره‌کانی رژیم و به‌ره‌و پادگانی شاری بانه
به‌ڕێکرا.
شه‌هید خوسره‌و
که‌ریمیی ناسراو به ”بلووچ“، خه‌ڵکی شاری بۆکان. له ته‌مه‌نی شه‌ش
ساڵییدا نرایه به‌ر خوێندن و تا پۆلی دووه‌می ناوه‌ندیی ”راهنمایی“ ده‌رسی
خوێند. له شۆڕشی دژی شایه‌تییدا وه‌ک لاوێکی خوێنگه‌رم و چالاک به‌شداریی
کرد. مانگی ره‌زبه‌ری ساڵی-١٣٥٩-ی
هه‌تاویی له‌گه‌ڵ هاوبیر و هاوڕێی خۆی، کاک جه‌عفه‌ر حه‌سه‌نزاده، هاتنه
ناو ریزه‌کانی رێکخراوی خه‌باته‌وه و له کومیته‌ی شارستانی بۆکان بوو به
پێشمه‌رگه.
کاک خوسره‌و
که‌ریمی له هه‌مان شه‌ڕدا، واته شه‌ڕی پردی ”دڕۆڵه“‘ و له‌گه‌ڵ هاوبیر و
هاوسه‌نگه‌ری هه‌میشه‌یی خۆی، کاک جه‌عفه‌ر حه‌سه‌نزاده، به ده‌ستی
خۆفرۆشان و پاسدارانی رژیم به‌دیل گیرا.
کاک
جه‌عفه‌ر و کاک خوسره‌و وه‌ک چۆن پێکه‌وه هاتنه ناو ریزی پێشمه‌رگه‌وه
ئاواش پێکه‌وه له زینداندا رووبه‌ڕووی دوژمن ده‌بوونه‌وه. دوژمن له
ماوه‌ی سێ مانگدا سه‌ختترین ئازار و ئه‌شکه‌نجه‌ی ئه‌و دوو رۆڵه‌ی خه‌باتی
دا، به‌ڵام نه‌یتوانی که‌مێک له وره‌ی پۆڵایینیان دابه‌زێنێ. دوژمن کاتێک
زانی هیچ هێزێک نییه ئیمانی ئه‌و دوو قاره‌مانه له‌بن بێنێ، له
به‌ره‌به‌یانی-٢١-ی
خه‌رمانانی-١٣٦٠-دا
به‌ره‌و مه‌یدانی گولله‌بارانیان بردن و زۆر بێبه‌زه‌ییانه شه‌هیدیان
کردن.
هه‌زاران سڵاو له
گیانی پاکی شه‌هیدان جه‌عفه‌ر حه‌سه‌نزاده و خوسره‌و که‌ریمیی و، رێگایان
پڕ رێبوار و سه‌نگه‌ریان هه‌ر ئاوه‌دان بێ.
|