|

شه‌هید کاك جه‌لال
عه‌بباسیی، ساڵی-١٣٤٤-ی
هه‌تاویی (١٩٦٥-ی زایینیی) له گوندی
”به‌لوه“ی ناوچه‌ی بانه له داوێنی پاکی دایکێکی ئه‌م نیشتمانه و له‌ناو
کۆڕی بنه‌ما‌ڵه‌یه‌کی هه‌ژار و زه‌حمه‌تکێشی کوردستان له‌دایکبوو. هێشتا
هه‌ر ساوا بوو که دایکی کۆچی دوایی کرد و کاك جه‌لال له ناز و سۆز و
به‌زه‌یی دایکانه بێبه‌ش بوو.
به‌و حاڵه‌ش و
له‌گه‌ڵ یارمه‌تییدانی باوك و بنه‌ماڵه‌که‌ی له کاروباری کشتوکاڵیی و
په‌یداکردنی بژیوی رۆژانه، کاك جه‌لال له ته‌مه‌نی شه‌ش ساڵییدا، هه‌ر
له گونده‌که‌ی خۆیان ده‌چێته به‌ر خوێندن و تا پۆلی پێنجه‌می سه‌ره‌تایی
ده‌رس ده‌خوێنێ. پاش ئه‌وه ماڵیان ده‌چێته شاری بانه. ئه‌مه
ده‌رفه‌تێکی باش بۆ کاك جه‌لال پێکدێنێ تا بتوانێ درێژه به خوێندنه‌که‌ی
بدا. هه‌ر بۆیه تا پۆلی یه‌که‌می دواناوه‌ندیی (نه‌زه‌ریی) وه‌ك
خوێندکارێکی سه‌رکه‌وتوو ده‌خوێنێ.
له راپه‌ڕینی
جه‌ماوه‌ری خه‌ڵکی کوردستان و ئێران له دژی رژیمی شا، کاك جه‌لالیش وه‌ك
زۆربه‌ی لاوانی به‌هه‌ست و شۆڕشگێڕی کوردستان چالاکانه له‌و راپه‌ڕینه‌دا
به‌شداریی کرد و رۆڵی شیاو و گه‌وره‌ی بینی.
له‌گه‌ڵ دامه‌زراندنی
ڕێکخراوه‌که‌مان، ڕێکخراوی خه‌بات،ی نه‌ته‌وایه‌تیی و ئیسلامیی کوردستان،
کاك جه‌لال عه‌بباسیی له رۆژی-٢٩-ی
خه‌رمانانی-١٣٥٩-دا
وه‌ك رۆڵه‌یه‌کی دڵ پڕ له هه‌ستی کوردایه‌تیی و باوه‌ڕی ئیسلامه‌تیی،
هاته ناو ریزه‌کانی (خه‌بات)ه‌وه و به‌رگی پیرۆزی پێشمه‌رگایه‌تیی پۆشیی
و چه‌کی پیرۆزی به‌رگریی کرده‌شان و سه‌نگه‌رێکی دیکه‌ی خۆراگریی له دژی
دوژمنانی ماف و داوا ره‌واکانی نه‌ته‌وه‌که‌مانی ئاوه‌دان کرده‌وه.
کاک جه‌لال
عه‌بباسیی، لاوێکی ژیر و پێشمه‌رگه‌یه‌کی نموونه‌ی خاوه‌ن خه‌سڵه‌تی
به‌رزی ئینسانیی بوو. باوه‌ڕی زۆر قووڵی به رێبازی (خه‌بات) هه‌بوو،
ئه‌ركه‌کانی سه‌رشانی به‌وپه‌ڕی دڵسۆزیی و فیداکارییه‌وه
ئه‌نجامده‌ده‌دان، له شه‌ڕ و به‌ربه‌ره‌کانی پێشمه‌رگانه‌دا (به‌تایبه‌تیی
شه‌ڕه‌کانی به‌رگریی له کوردستان له ناوچه‌کانی سه‌قز، بۆکان، سه‌رده‌شت
و بانه) زۆر ئازایانه و چاونه‌ترسانه به‌شداریی ده‌کرد و به وره و
خۆراگریی خۆی داستانی تۆمارده‌کردن. له هه‌ڵسوکه‌وت له‌گه‌ڵ خه‌ڵك و
هاوبیرانییدا تا بڵێی ئارام و له‌سه‌رخۆ و به‌به‌زه و ژیر و وردبین بوو،
له فێربوون و بارهێنان و فێرکردن‌دا چوست و چالاك و زیره‌ك بوو. ئه‌و
خه‌سڵه‌ته زۆر به‌رز و جوانانه بوونه هۆی ئه‌وه که له ماوه‌یه‌کی
که‌مدا پله‌کانی به‌رپرسیارێتیی به سه‌رکه‌وتنه‌وه ببڕێ، تا له مانگی
سه‌رماوه‌زی-١٣٦٢-دا
کرا به به‌رپرسی به‌شی ماڵیی هێزی شه‌هید مامۆستا سه‌ید خه‌لیل.
به داخی گرانه‌وه،
رۆژی-١٨-ی
ره‌شه‌مه‌ی-١٣٦٢-و
له‌سه‌ر جاده‌ی بانه- ئارمرده له نزیك گوندی ”ماسیده‌ر“، کادری وریا و
شۆڕه‌لاوی قاره‌مانی خه‌بات، کاك جه‌لال عه‌بباسیی له شه‌ڕێکی
قاره‌مانانه‌دا به گولله‌ی دوژمنانی خاك و نه‌ته‌وه‌که‌مان پێکرا و شه‌هید
بوو.
سڵاوی ئێمه له
ئێوه، سڵاو له قاره‌مانه‌تیتان، سڵاو له باوه‌ڕ و وره و
خه‌باتییبوونتان، کاکه جه‌لال! دڵنیابن رێگاتن به‌رده‌وام و خه‌باتی
پیرۆزتان درێژه‌ی هه‌یه!
سڵاوی هه‌میشه‌یی و
به‌هه‌شتی هه‌رمانی خودا پێشکه‌ش به ئێوه و هاوبیرانتان!
|