|

شه‌هید جه‌لال فاتمیی کوڕی
شه‌ریف، خه‌ڵکی شاری بانه. له ساڵی-١٣٤٨-دا
له بنه‌ماڵه‌یه‌کی هه‌ژار له‌دایک بوو. هه‌تا دووی راهنمایی ده‌رسی خوێند
و، پاش ئه‌وه که به هه‌موو وجوودی هه‌ستی به زوڵم و زۆریی رژێمی
خومه‌ینیی و بێبه‌شیی گه‌له‌که‌ی کرد، بڕیاری دا بێته ناو کۆڕی
خه‌باته‌وه و رێگای (رێکخراوی
خه‌بات)ی وه‌ك
باشترین رێگا هه‌ڵبژارد و، پاییزیی ساڵی-١٣٦٤-هاته
ناو ریزی پێشمه‌رگه نه‌به‌رده‌کانی خه‌باته‌وه.
شه‌هید جه‌لال فاتمیی له
چه‌ند چالاکییه‌کدا ئازایانه به‌شداریی کرد و ئازایی و به‌وره‌یی خۆی
ده‌رخست. تا شه‌وی-٥/٤/١٣٦٥-،
له‌گه‌ڵ شه‌هید جه‌لال سولێمانیی هاوبیری، کاتژمێر ده‌ی نیوه‌شه‌و له
مزگه‌وتی گوندی زه‌ربه‌نه به گولله‌ی به‌کرێگیراوانی داگیرکه‌رانی
کوردستان، ناپیاوانه و به شێوه‌یه‌کی ره‌شه‌کوژیی شه‌هید بوو.
خوێنی پاکی ئه‌و دوو
تازه‌لاوه له‌ناو ماڵی خودا و له‌سه‌ر خاکی کوردستان تێکه‌ڵ به‌یه‌ك بوون
و نه‌مامی یه‌کیه‌تیی رۆڵه‌کانی کوردستانیان رواند. سڵاو له گیانی پاکی
ئه‌و دوو شه‌هیده لاوه و رێگای پیرۆزیان پڕ رێبوار بێ.

|