|

شه‌هید جه‌لال سولێمانیی کوڕی
ره‌سووڵ، خه‌ڵکی "میراوای سه‌روو"ی ناوچه‌ی بانه. ساڵی-١٣٤٩-ی
هه‌تاویی له بنه‌ماڵه‌یه‌کی زه‌حمه‌تکێش له میراوا له‌دایك بوو. هێشتا
کۆرپه‌یه‌کی ساوا بوو که باوکی کۆچی دوایی کرد و دوای شووکردنه‌وه‌ی
دایکی، ئه‌رکی به‌خێوکردنی که‌وته سه‌ر ئامۆزاکه‌ی. شه‌هید جه‌لال خوێندنی
سه‌ره‌تایی له گونده‌که‌ی خۆیان ته‌واو کرد و دووی راهنمایی له شاری
بانه خوێند. رێبه‌ندانی ساڵی-١٣٦٤-رێگای
رێکخراوی خه‌باتی، بۆ خه‌بات له‌پێناو وه‌دیهێنانی مافی گه‌له‌که‌ی،
هه‌ڵبژارد و له ته‌مه‌نی شازده‌ساڵییدا هاته ناو ریزی خه‌باته‌وه.
شه‌هید جه‌لال سولێمانیی
مێرمنداڵێکی هێدیی و حاڵیی و گوێڕادێر بوو و، له‌لای هه‌موو هاوبیر و
باوه‌ڕه‌کانی خۆشه‌ویست بوو. پاش چه‌ند مانگ ئامووزش چووه ناو ریزی
نیزامیی خه‌باته‌وه. شه‌هیدی لاو کاکه جه‌لال له شه‌وی-٥/٤/١٣٦٥-له
مزگه‌وتی گوندی (زه‌ربه‌نه)، له‌گه‌ڵ هاوبیری خۆی (شه‌هید جه‌لال فاتمیی)،
به گولله‌ی ناپاکانی به‌کرێگیراو ناپیاوانه شه‌هید کرا و ره‌گه‌ڵ کاروانی
نه‌مران که‌وت.
|