|
شه‌هید جه‌لال وه‌ته‌ندۆست

شه‌هید جه‌لال وه‌ته‌ندۆست کوڕی سه‌لیم، خه‌ڵکی (ماماڵ)ی ناوچه‌ی
ده‌شته‌تاڵی بانه. کوڕه کوردێکی پاك و چاك، و موسوڵمانێکی دڵسۆز و هه‌ژار
بوو. ئه‌و لاوه دڵپاك و ئازادییخوازه، که به دڵ هه‌ستی به بێبه‌شیی
گه‌له‌که‌ی و زه‌بروزه‌نگی داگیرکه‌ران کردبوو، بۆ به‌شداریی له خه‌باتی
ره‌وای گه‌له بێبه‌شه‌که‌ی چه‌کی شه‌ره‌فی کرده شانی و ئازایانه هاته
مه‌یدانی تێکۆشانه‌وه.
له‌دوای هێرشی
دووه‌می هێزه داگیرکه‌ره‌کانی رژیمی خومه‌ینی بۆسه‌ر کوردستان و
هه‌ڵگیرسانه‌وه‌ی شه‌ڕی داسه‌پاو، پادگانی بانه له‌لایه‌ن رۆڵه ئازا و
فیداکاره‌کانی گه‌لی کورده‌وه گه‌مارۆ درا. له شه‌وی-٩-٢-١٣٥٩-دا
شه‌هید جه‌لال ده‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له لاوه خوێنگه‌رمه‌کانی کوردستان
کرانه ده‌سته‌ی هێرش بۆسه‌ر سه‌نگه‌ره‌کانی دژمن له‌نێو پادگانی بانه‌دا.
شه‌هید جه‌لال
وه‌ك لاوێکی نه‌ترس و گیانباز، شێرانه هه‌ڵمه‌تی برده سه‌ر سه‌نگه‌ری
دژمن و ده‌ستی لێ وه‌شاندن. له‌و ته‌قه و لێکدانه‌دا بوو که شه‌هید
جه‌لال گولله‌یه‌کی له سه‌ری درا، هه‌رچه‌ند به زوویی به‌ره‌و شوێنی
ده‌رمانیی به‌ڕێ کرا و چه‌ند رۆژێکیش له حاڵه‌تی بێهۆشییدا زیندوو
مایه‌وه، به‌ڵام سه‌ره‌نجام گیانی پاکی به گیانبه‌خش به‌خشیی و ماڵاوایی
له هاوبیر و هاوسه‌نگه‌رانی کرد و ئه‌ویش بوو به ئه‌ستێره‌یه‌کی
پڕشنگداری دیکه و له ئاسمانی تێکۆشان‌دا له‌نێو پۆلی شه‌هیده هه‌میشه
زیندووه‌کاندا جێگه‌ی گرت.
هه‌زاران سڵاو
له گیانی به‌رز و پیرۆزی بێ!
|