|

شه‌هید جه‌مال كوڕی ڕه‌حیم خه‌ڵكی گوندی (بڵه‌سه‌ن)ی
ناوچه‌ی بانه. له ساڵی-١٣٥٥
(١٩٧٦) دا له‌دایك بووه،
به‌هۆی ده‌ردی هه‌ژاریی له به‌هره‌ی خوێندن
بێبه‌ش بوو، له هاوینی-١٣٧٠
(١٩٩١) دا هاته ڕیزی پێشمه‌رگه‌كانی رێكخراوی
خه‌بات،ی شۆڕشگێڕی كوردستانه‌وه.
شه‌هید جه‌مال له‌و ته‌مه‌نه كه‌مه و له‌و ماوه كورته‌ی
پێشمه‌رگایه‌تییدا به ئیمانیی و هه‌ڵكه‌وتوویی
و لێوه‌شاوه‌یی خۆی به هه‌موو لایه‌ك سه‌لماند. کاکه
جه‌مال تازه لاوێكی به‌هێز و باوه‌ڕپته‌و و ووره به‌رز و خۆنه‌بوێر بوو و
ئه‌ركه‌كانی سازمانی به دڵ و به ڕێکوپێکی
جێ‌به‌جێ ده‌كردن، به‌ڕاستی جێگای هیوا و
متمانه بوو به‌ڵام به‌داخه‌وه ئه‌جه‌ل مۆڵه‌تی نه‌دا.
له بنكه‌ی سه‌ر
سنووری سه‌ر به رێكخراوی خه‌بات،ی شۆڕشگێڕی كوردستان ڕۆژی-١٠/١٠/١٣٧٠(٣١/١٢/١٩٩١)
له كاتێكدا ده‌سته‌یه‌ك له پێشمه‌رگه‌كانی ئه‌و بنكه‌یه له ژووری
باره‌گا له حاڵی پشوودان و نووستندا بوون فیشه‌كێك له ده‌ستی كه‌سێك كه
له نزیكی ئه‌وان خه‌ریكی ده‌ستتێوه‌ردانی
چه‌كه‌كه‌ی ده‌بێ ده‌رده‌چێ و كاك جه‌مال مه‌حه‌ممه‌دزاده
ده‌پێكێ. هه‌رچه‌نده هاوڕێكانی ده‌سستبه‌جێ
وه‌خۆ ده‌كه‌ون و به‌ره و شوێنی ده‌رمانیی
ده‌به‌ن به‌ڵام له ڕێگادا گیان به گیانئافه‌رین
ده‌سپێرێ و شه‌هید ده‌بێ.
|