|
شه‌هید که‌ریم بێگزادیی

شه‌هید که‌ریم
بێگزادیی کوڕی عه‌بدوڵڵا خه‌ڵکی شاری بانه. له ساڵی-١٣٤١-ی
کۆچیی هه‌تاویی له بنه‌ماڵه‌یه‌کی هه‌ژاردا هاته نێو گۆڕه‌پانی ژیانی
به‌ژانی گه‌لی کورده‌وه، به کوێره‌وه‌ریی و ره‌نج و مه‌ینه‌ته‌وه
گه‌وره بوو، هه‌ر له‌وکاته‌وه که هه‌ستی به خۆشیی و ناخۆشیی ژیان کرد
ژان و برکی تاڵیی ژیانی به هه‌موو وه‌جه‌کانی زانی و به هه‌ستی بێزاریی
له جیاوازیی سته‌م و چه‌وسانه‌وه و ناڕه‌واییه‌وه گه‌وره بوو.
شه‌هید که‌ریم له کاتی شۆڕشی
گه‌لانی ئێران له دژی رژیمی دیکتاتۆریی شایه‌تییدا قوتابیی بوو، پاش هێرشی
دووه‌می رژیمی خومه‌ینی بۆ سه‌ر کوردستان له گه‌رمه‌ی شه‌ڕی شاری بانه‌دا
شه‌هید که‌ریم، که له قوتابخانه‌دا پۆلی یه‌که‌می راهنومایی ده‌خوێند،
هه‌ستی به‌تینی کوردایه‌تیی و ئازادییخوازیی هانی دا و هاته نێو ریزی
پێشمه‌رگه‌کانی کوردستانه‌وه و شانبه‌شانی رۆڵه‌کانی "خه‌بات" چه‌کی
هه‌ڵگرت و ئازایانه له به‌رامبه‌ر هێرشی داگیرکه‌راندا راوه‌ستا و
لێوه‌شاوه‌یی و نه‌به‌زیی له‌خۆی نیشاندا.
شه‌هید که‌ریم له-٦-٢-١٣٥٩-له
ئاربه‌بای بانه، له‌کاتی تۆپباران و بۆمبابارانی شوێنی پێشمه‌رگه‌کانی
کوردستان له‌لایه‌ن هێزی زه‌مینیی و هه‌وایی دژمنه‌وه، پێکرا و شه‌هید
بوو، ئه‌ویش وه‌ك هه‌موو شه‌هیده نه‌مره‌کانمان له شوێنی به‌رزی شیاوی
پله‌ی شه‌هیداندا جێگه‌ی خۆی گرته‌وه. هه‌زار سڵاو له گیانی پیرۆزی بێ.
|