|

شه‌هید که‌ریم
حسێنزاده ناسراو به که‌ریم زه‌ربه‌نه‌یی، کوڕی کاك حسێن خه‌ڵکی گوندی
زه‌ربه‌نه له ناوچه‌ی بانه. کوڕه‌کوردێکی ده‌ست و دڵپاک و چاک بوو.
شه‌هید که‌ریم له ساڵی-١٣٤٣-دا
له بنه‌ماڵه‌یه‌کی
ڕه‌شایی ئه‌م کوردستانه‌دا چاوی به دنیای بێبه‌شیی و نه‌داری کورده‌واریی
هه‌ڵێنا و ئه‌ویش وه‌کوو زۆربه‌ی رۆڵه‌کانی گه‌لی کورد له به‌رهه‌می
شیرینی داری به‌به‌ری خوێنده‌واریی بێبه‌ش بوو.
شه‌هید که‌ریم وێڕای باوك و
که‌سوکاری هه‌ر که پێگه‌یشت ده‌ستی، له‌جیاتی قه‌ڵه‌م، گۆچان و
ده‌سته‌مسته‌ی ئاموور و ده‌سکی داس و کلکی بێڵ و پاچی ناسیی. رۆڵه‌ی
نه‌داری کورد بۆ ژیانێکی نه‌مر و نه‌ژی کوردانه ده‌چه‌وسایه‌وه و ره‌نجی
ده‌کێشا تا شۆرشی گه‌لانی ئێران دژی رژیمی شایه‌تیی سه‌رکه‌وت و رژیمی
تازه به‌ده‌سه‌ڵات گه‌یشتووی خومه‌ینیی هێزی بۆسه‌ر کوردستان هێنا، شه‌هید
که‌ریم بۆ به‌ربه‌ره‌کانیی له‌گه‌ڵ هێرشکاران و به‌کرێگیراوانی رژیم چه‌کی
شه‌ره‌فی پێشمه‌رگایه‌تیی له‌شان کرد و کاتێک (رێکخراوی خه‌بات) له
خه‌رمانانی-١٣٥٩-دا
ئیعلامی مه‌وجوودیه‌تی کرد، هاته ناو ریزی پێشمه‌رگه‌کانی خه‌باته‌وه و
به‌وپه‌ڕی فیداکاریی و دامه‌زراویی و نه‌زم و نیزامه‌وه ئه‌رکی پیرۆزی
پێشمه‌رگایه‌تیی به‌ڕێوه‌ده‌برد، تا له رۆژی-٢٤-ی
ره‌شه‌مه‌ی-١٣٦١-دا
له شه‌ڕێکی قاره‌مانانه‌دا له گوندی یاکوباوای ناوچه‌ی ده‌شته‌تاڵی بانه
له کاتژمێر (ده)ی به‌یانییدا به گولله‌ی به‌کرێگیراوه‌کانی رژیم و جاشه
خۆرۆشه‌کان پێکرا و گیانی پیرۆزی فیدای گه‌ل و نیشتمان کرد و ئه‌رکی پیرۆزی
خه‌بات و تێکۆشانی بۆ هاوسه‌نگه‌رانی به‌جێهێشت. هه‌زاران سڵاو له گیانی
پیرۆزی بێ.
|