|

رۆژه‌کانی ئاخر و ئۆخری
گه‌لاوێژ که هه‌واڵده‌ری مه‌رگی شۆڕه‌لاوێك، شه‌هیدبوونی قاره‌مانێك،
فیدابوونی فیداکارێك بوون، یه‌ک له‌دوای یه‌ک تێده‌په‌ڕین و تا ده‌ڕۆین
ته‌مێکی تاریك و تونتریان له ئاسمانی گونده خنجیلانه‌که‌ی "میره‌سوو"
به‌جێده‌هێشت.
رۆژی-٣٠/٥/١٣٦٢-برا
پێشمه‌رگه‌کانی
خه‌بات، به ئیمان و باوه‌ڕ به رێبازی ره‌سه‌ن و ئامانجی پیرۆزیان،
که رزگاریی گه‌لی کورده، ئه‌و رۆژه‌ی که پێشمه‌رگه فیداکاره‌کانی
خه‌بات بڕیاریاندابوو به داگیرکه‌ران بسه‌لمێنن که بست به بستی خاکی
ئه‌م کوردستانه به هه‌ڵمه‌ت و خوێن له‌ژێر چه‌کمه‌ی سه‌ربازانی پارێزه‌ری
سته‌م و بێدادیی ده‌ردێنن و به هه‌ست و نیستی خۆیان ده‌یپارێزن، ئه‌و
رۆژه‌ی که گولله دادی ده‌پرسیی و سه‌نگه‌ر جێگه‌ی داد و هاوار بوو و،
دوژمنانی کورد به هیچ زمانێک له سکاڵای گه‌لی کورد تێنه‌ده‌گه‌یشتن،
به‌نیازی ته‌زاندنی
داگیرکه‌ران، له‌سه‌ر رێی به‌کرێگیراوانی مۆڵگه‌ی "مازوانبه‌ن" که‌مینیان
دانا و سه‌نگه‌ریان گرت. له کاتژمێر (هه‌شت)ی به‌یانییدا شه‌ڕ ده‌ستپێکرا
و، دوای دوو کاتژمێر شه‌ڕی قاره‌مانانه له‌دژی داگیرکه‌رانی کوردستان
شه‌هید له‌تیف ئیسماعیلیی به گولله‌ی دوژمن پێکرا و به‌داخێکی زۆره‌وه
دوای چوار کاتژمێر دڵی پڕ له هه‌ستی کوردخۆشه‌ویستیی له‌کارکه‌وت و
خوداحافیزیی له گه‌ل و نیشتمان کرد و ئه‌رکی خه‌باتی به هاوسه‌نگه‌رانی
سپارد.
شه‌هید کاك له‌تیف ئیسماعیلیی
ساڵی-١٣٤١-له
بنه‌ماڵه‌یه‌کی وه‌رزێر له گوندی "میره‌وسوو"ی ناوچه‌ی بانه له‌دایك بوو.
هه‌روه‌ك هه‌موو کوردێکی دیکه‌ی کوردستانی دابه‌شکراو زنجیری سته‌مه‌کانی
کۆمه‌ڵایه‌تیی و سیاسیی و مه‌زهه‌بیی ده‌ست و پێی به‌ستبوو. شه‌هید له‌تیف
لاوێکی پاك و هێمن و ئازا و له‌سه‌رخۆ بوو. له‌ماوه‌ی پێشمه‌رگه‌ییدا له
دڵی هه‌موو هاوسه‌نگه‌ر و هاوبیره‌کانیدا جێی خۆی کردبووه‌وه و به
شه‌هیدبوونی زامێکی له دڵی خۆشه‌ویستاندا په‌یدا کرد.
سڵاو له گیانی پاکی شه‌هید
کاکه له‌تیف و هه‌موو شه‌هیدانی رێگای ئیسلام و ئازادیی.
|