|

شه‌هید مه‌حه‌ممه‌دی
قادر جه‌مال ناسراو به مه‌حه‌ممه‌د توركه، كوڕه كوردێكی هه‌ژار و
به‌شخوراو بوو كه له بنه‌ماڵه‌یه‌كی هه‌ژاری كورده‌وارییدا له یه‌كێك
له گونده‌كانی باشووری كوردستان چاوی به دنیای پڕ له ڕه‌نج و مه‌ینه‌تی
كورده‌واریی هه‌ڵێنا و له‌گه‌ڵ ڕۆژڕه‌شی ژیانی ڕه‌شاییدا ده‌سته‌ویه‌خه
بوو. شه‌هید مه‌حه‌ممه‌د هێشتا-١٠-ساڵ
له ته‌مه‌نی تێ نه‌په‌ڕیبوو كه باوكی له‌به‌ر نه‌بوونی كار و كاسبیی كۆچی
كرد و هاته شاری بانه. چه‌رخی چه‌پگه‌ردی ڕۆژگاری ڕه‌شی نه‌داریی شه‌هید
مه‌حه‌ممه‌دی له‌ناو باوه‌ش گرت و به توندیی بۆ په‌یداكردنی مه‌عیشه‌ت به
هه‌موو كه‌ند و كۆسپێكی ژیانی دادا، هه‌ر بۆیه زۆربه‌ی شاره‌كانی كوردستان
شوێنی كار و كاسبیی شه‌هید مه‌حه‌ممه‌د بوون.
له كاتێكدا كه شۆڕشی
گه‌لانی ئێران دژی دام و ده‌زگای ڕژیمی شایه‌تیی سه‌ركه‌وت و ڕژیمی تازه
هێرشی ناڕه‌وای هێنایه سه‌ر كوردستان، ساڵی-١٣٥٩
(١٩٨٠) شه‌هید مه‌حه‌ممه‌د، وه‌ك باقیی هاوبیر و باوه‌ڕه‌كانی، ڕێگای
رێكخراوی خه‌بات،ی وه‌ك نزیكترین و باشترین ڕێگا بۆ گه‌یشتن به ئازادیی و
وه‌ده‌ستهێنانی ئاواتی له‌مێژینه‌ی گه‌له‌كه‌ی، هه‌ڵبژارد و به‌ره و
به‌ره‌كانی شه‌ڕ له دژی زۆرداران وێڕای هاوسه‌نگه‌ره‌كانی وه‌ڕێكه‌وت و
شاخ و داخی كوردستانی گرته‌به‌ر و له زۆر چالاکیی به‌رچاودا زۆر ئازایانه
به‌رگریی كرد، تا له ڕۆژی-١٨/١١/١٣٥٩
(٧/٢/١٩٨١) دا له‌سه‌ر پردی (میره‌دێ) له ناوچه‌ی سه‌قز له‌سه‌ر جاده‌ی
بانه - سه‌قز له شه‌ڕێكی-٧-سه‌عاتییدا
كه زیاتر له-٨٠-كه‌س
له هێزی دوژمن كوژران، به گولله‌ی پاسدارانی رژیمی به‌ناو ئیسلامیی پێكرا
و دڵی پڕ له ئاوات و ئه‌وینداریی له‌كار كه‌وت و چاوی پڕ له ئه‌ندێشه‌ی
خۆشه‌ویستیی له‌سه‌ریه‌ك دانا.
هه‌زاران سڵاو له
گیانی پاكی شه‌هید كاك "مه‌حه‌ممه‌د قادر جه‌مال" و هه‌موو شه‌هیدانی ڕێگای
ئیسلام و ئازادیی بێ.
|