|

كاك مه‌لا عه‌لی
ڕه‌سوڵیی ساڵی-١٣٣٨-ی
کۆچیی هه‌تاویی(١٩٥٩-ی زایینیی) له گوندی
(سپیاڵ)ی ناوچه‌ی شارباژێڕی باشووری كوردستان له بنه‌ماڵَه‌یه‌كی جوتیار
چاوی به دنیا هه‌ڵێنا. له ته‌مه‌نی-٧-ساڵاندا
ڕوویكرده مه‌كته‌بی قورئان و حوجره‌كانی كوردستانی به كانگه‌ی زانست و
فێربوون هه‌ڵبژارد و چه‌ندجار ئه‌مدیو و ئه‌ودیوی كوردستانی پشكنی. پێش
ئه‌وه‌ی خوێندنه‌كه‌ی ته‌واو بكا گونده‌كانی ئه‌و ناوچه‌ی بنه‌ماڵه‌ی كاك
مه‌لا عه‌لی لێ‌بوو گوێزرانه‌وه بۆ ئوردوگاكان، به‌ڵام بنه‌ماڵه‌ی شه‌هید
مه‌لا عه‌لی قبووڵیان نه‌كرد و كۆچیان كرد بۆ رۆژهه‌ڵاتی كوردستان و له
گوندی (وڵیاوا)ی ناوچه‌ی بانه نیشته‌جێبوون. زۆری پێ نه‌چوو كه شۆڕشی
تێكڕایی گه‌لانی موسوڵمانی ئێران بۆ رووخاندنی رژیمی شایه‌تیی ده‌ستی
پێكرد، كاك مه‌لا عه‌لی یه‌كێك له لاوه چالاك و به‌هه‌ڵسووڕه‌كانی شاری
بانه له‌و شۆڕشه مه‌زنه‌دابوو.
له-٥-ی
خه‌رمانانی-١٣٥٩-كه
رێكخراوی(خه‌بات) وه‌ك رێکخراوێكی خاوه‌ن به‌رنامه‌ی ئیسلامیی له كوردستان
به ئاشكرا تێكۆشانی خۆی ده‌ست پێ‌کرد، شه‌هید مه‌لا عه‌لی به لایه‌نگرێكی
دڵسۆزی رێكخراوه‌كه‌مان ناسرا، و له به‌هاری-١٣٦٠(١٩٨١)
دا هاته ناو ڕیزی پێشمه‌رگه‌كانی (خه‌بات)ه‌وه.
لێهاتوویی ئه‌و
دڵسۆزه وای كرد كه له مانگی-١٢-ی-١٣٦٠
-دا به فه‌رمانده‌ی لكی شه‌هیدانی (بۆیه‌ن)
و، پاشانیش له زستانی-١٣٦٢-به
جێگری فه‌رمانده‌ی هێزی شه‌هید سه‌ید خلیل هه‌ڵبژێردرا. رۆژی-٤/٣/١٣٦٣(٢٥/٥/١٩٨٤)
له شه‌ڕێكی گه‌وره و درێژخایه‌ن له‌گه‌ڵ دوژمنانی کورد و کوردستان پێكرا
و، سه‌ر له به‌یانیی رۆژی دواتر چاوی له‌سه‌ریه‌ك نا و له‌م دنیایه‌دا
خوداحافیزیی لێ كردین و شه‌هید بوو.
|