|

شه‌هید
مسته‌فا ئه‌مینیی ناسراو به مسته‌فای سۆفی ره‌شید خه‌ڵکی گوندی
"شیوه‌ڵه"ی ناوچه‌ی بانه. له بنه‌ماڵه‌یه‌کی هه‌ژاری کۆخنشیندا چاوی به
دنیای پڕ له ره‌نج و کوێره‌وه‌ریی ئه‌م کوردستانه هه‌ڵێنا و که‌وته ناو
ده‌ریای به‌شه‌پۆلی ژیانی پڕ له ژانه‌وه. شه‌هید مسته‌فا به‌هۆی نه‌بوونی
قوتابخانه له به‌هره‌ی خوێندن بێبه‌هره مایه‌وه.
شه‌هید مسته‌فا ئه‌مینیی
کوردێکی دڵ پڕ له هه‌ست و ئه‌وینداری گه‌ل و نیشتمان، وێڕای هه‌موو
کوردێکی کوردخۆشه‌ویست و نیشتمانپه‌روه‌ر دژی زۆرداران و داگیرکه‌رانی
نیشتمان هاته نێو گۆڕه‌پانی خه‌بات و تێکۆشانه‌وه.
شه‌هید مسته‌فا له زۆربه‌ی
شه‌ڕه‌کانی هێزی شه‌هید (سه‌ید خه‌لیل) له‌گه‌ڵ دژمن له ناوچه‌ی بانه زۆر
ئازایانه به‌شداریی ده‌کرد. به‌هۆی دڵسۆزیی و کارامه‌یی له‌لایه‌ن
(خه‌بات)ه‌وه به‌رپرسیارێتیی هێزی به‌رگریی ناوچه‌ی پێ‌سپێردرا.
له رۆژی-١٠-ی
خاکه‌لێوه‌ی-١٣٦٢-دا
دژمنی قینله‌دڵ بۆ داگیرکردنی ناوچه، به هێزێکی ته‌یاره‌وه هێرشێکی
به‌ربڵاوی ده‌ستپێکرد. به‌هۆی وریایی پێشمه‌رگه ئازا و
گیانله‌سه‌رده‌سته‌کانی خه‌بات له جموجۆڵی دژمن ئاگادار بوون و پێشیان به
هێزی بێوره‌ی دژمن گرت و پاش چه‌ند سه‌عات شه‌ڕ له‌گه‌ڵ به‌کرێگیراوانی
رژیمی ئاخوندیی و تێکشکانی سه‌رشۆڕانه‌ی دژمن به‌ده‌ستی به‌هێزی رۆڵه
قاره‌مانه‌کانی گه‌ل، دژمن ناوچه‌ی به تۆپ و خومپاره ئاورباران کرد، که
له‌ئه‌نجامدا شه‌هید کاک مسته‌فا زۆر به‌توندیی بریندار بوو و، پاش پازده
رۆژ به‌ربه‌ره‌کانیی له‌گه‌ڵ مه‌رگ، گیانی ته‌سلیمی په‌روه‌ردگار کرد و
ماڵاوایی له خه‌بات و هاوسه‌نگه‌رانی کرد.
|