|

شه‌هید ناسر ره‌حیمیی کوڕی
سه‌عدوڵڵا، خه‌ڵکی شاری بانه. له ساڵی-١٣٤٦-ی کۆچیی هه‌تاویی له شاری بانه
له‌دایك بووه و هه‌تا دووی راهنمایی ده‌رسی خوێندووه. دوای ئه‌وه که
شه‌ش مانگ به نهێنیی له‌ناو شاردا
کاری ته‌شکیلاتیی کرد، له رۆژی-١-ی
خاکه‌لێوه‌ی-٦٤-دا
هاته نێو ریزی پێشمه‌رگه‌کانی خه‌باته‌وه. دوای ته‌واوکردنی ده‌وره‌ی
زانکۆ، بوو به پێشمه‌رگه‌ی جه‌بهه. پاش ماوه‌یه‌کی که‌م، به‌هۆی
لێهاتوویی و دڵسۆزیی، کرا به ئه‌ندامی رێکخراوی "سه‌رتوون"، پاش ماوه‌یه‌ك
بوو به ئه‌ندامی کومیته‌ی مه‌ڵبه‌ندی سێ وبه‌رپرسی ماڵیی مه‌ڵبه‌ند.
شه‌هید ناسر له ماوه‌ی نزیك
به ساڵ و نیوێكدا که پێشمه‌رگه بوو له زۆربه‌ی چالاکییه به‌رچاوه‌کانی
ناوچه‌ی بانه و سه‌قزدا به‌شداریی کرد و قاره‌مانه‌تیی و دڵسۆزیی
که‌موێنه‌ی له‌خۆی نیشان دا. شه‌هید ناسر بوێر و کۆڵنه‌ده‌ر و نه‌وه‌ست
بوو، گه‌لێك ژیر و خوێنگه‌رم و پڕ له هه‌ست بوو. به ته‌مه‌ن شلك و
تازه‌لاو بوو به‌ڵام به بیر و ته‌کبیر پاراو و دامه‌زراو بوو، شۆڕه‌سواری
مه‌یدانی تێکۆشان و هه‌ڵۆی به‌هه‌ڵمه‌تی گۆڕه‌پانی لێکدان بوو. کاتی راوێژ
بیروڕای کامڵانه بوو، کاتی هه‌ڵمه‌ت بێچوه‌شێری ناو لانه بوو.
به‌ڵگه له‌سه‌ر لێهاتوویی و
قاره‌مانه‌تیی شه‌هید ناسر ره‌حیمیی ئه‌وه‌نده به‌سه که له‌ماوه‌ی
که‌متر له ساڵ و نیوێكدا توانیی به پله‌ی به‌رزی ئه‌ندامه‌تیی مه‌ڵبه‌ند
بگا و دڵی هه‌موو هاوبیر و هاوسه‌نگه‌ره‌کانی بستێنێ و به شێوه‌یه‌ك خۆی
بنوێنێ که نه‌مامی خۆشه‌ویستیی خۆی له‌ناو دڵی یه‌که‌یه‌که‌ی
هاواڵه‌کانیدا بڕوێنێ. شه‌هید ناسر رۆڵه‌یه‌کی به‌ڕاستیی به‌وه‌فای کورد
بوو و به تێگه‌یشتنه‌وه هاته ناو ریزه‌کانی خه‌بات و به تێگه‌یشتنه‌وه
دژی داگیرکه‌ران ده‌ستی دایه خه‌باتی چه‌کدارانه.
شه‌هید ناسر ئه‌و لاوه
قاره‌مان و خوێنگه‌رمه‌ی خه‌بات بوو که له-١٢-ی
گه‌لاوێژی-١٣٦٥-دا
له کاتێکدا که پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌کانی خه‌بات بۆ پشوودان و
حه‌سانه‌وه و لابردنی ماندوویی و کفته‌یی که‌مین و شه‌ونخوونیی له گوندی
(ئوغه‌ڵ) له ناوچه‌ی بانه بوون، کاتژمێڕ حه‌وت و نیوی به‌ره‌به‌یانیی
تفه‌نگێك له ده‌ست پێشمه‌رگه‌یه‌ك له پێشمه‌رگه‌کان ده‌رده‌چێ و کاک
ناسری شه‌هید ده‌پێکرێ و دوای دوو کاتژمێر گیانی پاکی به گیانده‌ری تاك
ده‌به‌خشێ. هه‌زاران سڵاو له گیانی به‌رزه‌فڕی کاکه ناسر ره‌حیمیی.
|