|

شه‌هید
کاك نووری مورادیی هه‌ڵکه‌وتووی ریزه‌کانی خه‌بات، شۆڕه‌لاوی خۆڕاگری ناو
سه‌نگه‌ر، تێکه‌ڵاوێك بوو له خۆشه‌ویستیی و ئازایه‌تیی و له‌سه‌رخۆیی.
شه‌هید نووری له‌ناو دڵی پێشمه‌رگه‌کاندا جێگه‌ی تایبه‌تیی هه‌بوو، له
هه‌ر جێیه‌ك باسێك له ئه‌خلاق، ئینسانییه‌ت و له‌سه‌رخۆیی بکرایه، شه‌هید
نووری بۆ نموونه ناوی ده‌برا.
شه‌هید نووری په‌روه‌رده‌ی
بنه‌ماڵه‌یه‌کی زه‌حمه‌تکێش بوو، هه‌ژاره‌کانی کوردستان به تێکڕا
خۆشه‌ویستی ئه‌و بوون، ده‌یهه‌ویست زیاتر گژه‌بای ماڵوێرانکه‌ری بێگانه
که‌پری حه‌سانه‌وه‌ی نه‌ته‌وه ژێرچه‌پۆکه‌که‌مان نه‌ڕووخێنێ، ده‌یهه‌ویست
ئه‌وی ده‌کرێ و ئه‌وی بۆخۆی ده‌یکا هه‌مووی له پێناو قازانجی گشتیی شۆڕشی
کوردستاندا بێ. شه‌هید نووری ژیرێکی به‌بیر بوو له نووسراوه‌کانیدا، له
قسه‌کانیدا هاوبیرانی خۆی به‌ره‌و راستیی هانده‌دا و ئه‌و شێوه‌ی که
پێیوابوو که‌ڵکی شۆڕشی تێدایه به هه‌مووانی ده‌گوت، بیری ده‌کرده‌وه و
هه‌وڵی زانستی ده‌دا.
شه‌هید نووری له‌گه‌ڵ
ئه‌وه‌دا که ته‌مه‌نی له حه‌ڤده ساڵ تێنه‌په‌ڕیبوو بۆچوون و لێزانینی
له پیاوێکی به‌ته‌مه‌ن ده‌چوو، له‌سه‌ر کاران لێکدانه‌وه‌ی باشی هه‌بوو.
نووسراوه‌کانی پاش ئه‌و مه‌رگه پڕ له شانازییه رێنوێنی هاوبیران و
هاوسه‌نگه‌رانی ئه‌ون. شه‌هید نووری وه‌ك زۆربه‌ی کوڕه کورده‌کان به‌ره‌و
خوێندن- به‌ڵام به زمانی بێگانه - وه‌ڕێکه‌وت. تامه‌زرۆی فێربوونی
خوێندنه‌وه و نووسینی کوردیی بوو، به‌ڵام له‌به‌رئه‌وه‌ی له شاری بانه‌دا
ده‌ژیا و فه‌رهه‌نگی داسه‌پاوی فارسیی باوی بوو، که‌متر ماوه‌ی ئه‌وه‌ی
هه‌بوو که بۆ زمانی زکماکی خۆی هه‌وڵ بدا.
شه‌هید نووری له ساڵی-١٣٦٠-دا
هاته ریزی پێشمه‌رگه‌کانی خه‌باته‌وه و به تاسه‌یه‌کی زۆره‌وه ئه‌رکی
پێشمه‌رگایه‌تیی به‌جێده‌گه‌یاند. زۆر شوێنی کوردستان جێگه‌ی قاره‌مانه‌تیی
و ئازایه‌تیی ئه‌و بوون له شه‌ڕه‌کانی دژی دژمنی داگیرکه‌ردا. به‌ڵام ئه‌و
تێکۆشه‌ره‌ی که هیچ کات له‌بیر ناچێته‌وه و له باسکردنی دڵی دایکان
هه‌ڵده‌قرچێ، به‌داخه‌وه له رۆژی-١٠-ی
خه‌رمانانی-١٣٦٤-ی
هه‌تاوییدا له به‌رزاییه‌کانی به‌رده‌بووك، له‌گه‌ڵ شه‌هید عومه‌ر
هه‌ڵمه‌تی هاوسه‌نگه‌ری، دوای شه‌ڕێکی قاره‌مانانه به‌هۆی خومپاره‌بارانی
دژمن شه‌هید بوو و ره‌گه‌ڵ کاروانی نه‌مرانی خه‌بات که‌وت.
|