|
شه‌هید عومه‌ر به‌هرامیی

شه‌هید عومه‌ر به‌هرامیی کوڕی
ره‌حمان خه‌ڵکی شاری بانه، له بنه‌ماله‌یه‌کی زه‌حمه‌تکێش و نه‌داردا
چاوی به دنای پڕ له کوێره‌وه‌ریی و بێبه‌شی کورده‌واریی هه‌ڵێنا و وه‌ك
هه‌موو رۆڵه هه‌ژاره‌کانی کوردستان به ژیانێکی دژوار و به‌ژانه‌وه
گه‌وره بوو. شه‌هید عومه‌ر
هه‌ر که فامی کرده‌وه، به هه‌موو وه‌جه‌کانی هه‌ستی به ئێش و ئۆفی
بێبه‌شیی و سته‌م و جیاوازیی کرد و به‌و هه‌سته‌وه گه‌وره بوو. شه‌هید
عومه‌ر هێشتا تازه‌لاوێکی شلك بوو که شۆڕشی گه‌لانی ئێران له دژی رژیمی
شایه‌تیی سه‌رکه‌وت و پاشان نیشتمانه‌که‌ی له‌لایه‌ن رژیمی کۆنه‌په‌رستی
خومه‌ینییه‌وه که‌وته به‌ر هێرش.
شه‌هید عومه‌ر دوای
داسه‌پاندنی شه‌ڕی ناڕه‌وا به‌سه‌ر کوردستاندا وه‌ك لاوێکی به‌هه‌ست و
کوردخۆشه‌ویست چه‌کی شه‌ره‌فی هه‌ڵگرت و زۆر ئازایانه و لێبڕاوانه له‌دژی
په‌لامارده‌ران راوه‌ستا. ئه‌و لاوه به‌شه‌ره‌ف و خاوه‌نباوه‌ڕه ماوه‌ی
پێشمه‌رگایه‌تییه‌که‌ی به‌شێوه‌یه‌کی شیاو به‌ڕێوه‌برد و هه‌تا ئه‌وکاته‌ی
که گیانی پیرۆزی به گیانئافه‌رین به‌خشیی، ئه‌رکی خۆی به باشترین شێوه
ئه‌نجام دا و سه‌ره‌نجام رۆژی-٨/٢/١٣٥٩-له
شه‌ڕی پادگانی بانه‌دا، له کاتێکدا که وێڕای رۆڵه نه‌به‌رده‌کانی دیکه‌ی
کوردستان هێرشیان برده سه‌ر پادگانی سه‌رکوتگه‌ری رژیم له شاری بانه،
به گولله‌ی داگیرکه‌ران پێکرا و شه‌هید بوو. هه‌زاران سڵاو له گیانی
به‌رزی بێ.
|