|

شه‌هید قادر خه‌ڵکی گوندی
(نستان)ی ناوچه‌ی گه‌ورکی سه‌رده‌شت. له بنه‌ماڵه‌یه‌کی موسڵمان و هه‌ژار
چاوی به دنیای کوردستانی داگیرکراو هه‌ڵێنا و، هه‌روه‌ك زۆربه‌ی
منداڵه‌کانی کورده‌واریی، به‌هۆی دواکه‌وتوویی باری فه‌رهه‌نگیی کوردستان و
که‌مده‌ره‌تانیی بنه‌ماڵه‌که‌ی، له به‌هره‌ی خوێنده‌واریی بێبه‌ش بوو.
شه‌هید قادر موسڵمانێکی پاك و
پێشمه‌رگه‌یه‌کی ئازا و چاك و، خۆشه‌ویستی هاوسه‌نگه‌ره‌کانی بوو. هه‌ر له
سه‌ره‌تای هێرشی هێزه‌کانی رژیم بۆ سه‌ر کوردستان کاکه قادر بووه
لایه‌نگری رێکخراوی خه‌بات و ئه‌رکه‌کانی خه‌بات،ی به رێکوپێکیی ئه‌نجام
ده‌دا تا له ساڵی-١٣٦٢-دا
به ره‌سمیی هاته نێو ریزی پیرۆزی پێشمه‌رگه نه‌به‌رده‌کانی خه‌بات و له
زۆربه‌ی چالاکییه‌کانی ناوچه‌ی سه‌رده‌شتدا، وه‌ك ئه‌رکێکی ئایینیی و
نه‌ته‌وایه‌تیی، ئازایانه به‌شداریی ده‌کرد و نموونه‌ی دڵسۆزیی و
قاره‌مانه‌تیی بوو.
شه‌هیدی نه‌مر کاک قادر له
رۆژی-١١/١١/١٣٦٣-دا
له‌گه‌ڵ هاوسه‌نگه‌ری خۆی، کاك عه‌زیز عه‌بباسیی، شه‌هید بوو و به خوێنی
خاوێن و گه‌شیان به‌شێکی تریان له خاکی پاکی کوردستان نه‌خشاند و
سه‌ربه‌رزیی و شانازییان بۆ رێکخراوه‌که‌یان ره‌خساند.
هه‌زاران سڵاو له گیانی
پیرۆزی ئه‌و دوو قاره‌مانه شه‌هیده بێ...
|