|
شه‌هید
ڕه‌حمان که‌ریمپوور کوڕی کوێخا که‌ریم خه‌ڵکی گوندی ”ئه‌نجێنه“ی ناوچه‌ی
بانه، رۆڵه‌یه‌کی دیکه‌ی خه‌بات بوو. شه‌هید ره‌حمان ژیانی منداڵیی و
مێرمنداڵیی له گونده‌که‌ی خۆیان به کاری وه‌رزێریی و په‌یداکردنی بژیوی
رۆژانه‌ی ژیان له‌گه‌ڵ باوک و بنه‌ماڵه‌که‌ی، به‌سه‌ر برد. له‌به‌ر
هه‌ژاریی و بێده‌ره‌تانیی شه‌هید ره‌حمان له نیعمه‌تی خوێندن بێبه‌ش بوو،
به‌ڵام ئه‌مه نه‌بووه رێگر له‌به‌رده‌م ئه‌وه‌ی ببێته کوڕێکی تێگه‌یشتوو
و وریا و زیت.
كاکه ره‌حمانی ژیر و
لاو، هه‌ر له سه‌رده‌می مێرمنداڵییدا، وه‌ک زۆربه‌ی گه‌نجان و لاوانی
نه‌ته‌وه‌که‌مان، هه‌ستی به بێبه‌شیی گه‌له‌که‌ی و سته‌م و بێدادیی
داگیرکه‌رانی کوردستان کرد، هه‌ر ئه‌وه‌ش بوو له سه‌ره‌تای لاوه‌تیی و
له‌گه‌ڵ دامه‌زراندنی رێکخراوی خه‌بات،ی نه‌ته‌وایه‌تیی و ئیسلامیی
کوردستاندا کاک ره‌حمان که‌ریمپوور رێگه و بیروباوه‌ڕی (خه‌بات)ی وه‌ک
باشترین رێگه‌ی خه‌بات بۆ گه‌یشتن به ئاواتی له‌مێژینه، که رزگاریی
یه‌کجارییه، په‌سه‌ند کرد و دواتر په‌یوه‌ندیی به ریزه‌کانی خه‌باته‌وه
کرد. سه‌ره‌نجام له ساڵی-١٣٦٢-ی
هه‌تاوییدا هاته نێو ریزی پێشمه‌رگه‌کانی رێکخراوی خه‌بات و زۆر به
شانازییه‌وه له‌پێناو ئامانجه پیرۆزه‌کانیدا تێکۆشانی ده‌ستپێکرد.
شه‌هید ره‌حمان بۆخۆی
و بنه‌ماڵه‌که‌ی به حه‌ق ده‌بێ بکرێنه سه‌رمه‌شقی فیداکاریی بۆ هه‌موو
خه‌ڵکی کوردستان. ئه‌و له ژیانی پێشمه‌رگایه‌تییدا نموونه‌ی دڵسۆزیی و
چاکیی و پاکیی و ئازایه‌تیی بوو، خۆشه‌ویستی خه‌ڵکی ناوچه و هێزی
پێشمه‌رگه بوو، له‌لای هه‌مووان رێزی هه‌بوو.
رۆژی-١٨-ی
ره‌زبه‌ری-١٣٦٥-پۆلێک
پێشمه‌رگه‌ی قاره‌مانی خه‌بات، که کاک ره‌حمان یه‌کێک له‌وان ده‌بێ، له
نزیک گوندی ”بڵه‌سه‌ن“ی ناوچه‌ی بانه ده‌که‌ونه گه‌مارۆی زۆڵه‌کوردانی
بێگانه‌په‌رست و پاسدارانی پارێزه‌ری سته‌م و بێدادیی. پاش شه‌ڕێکی پڕ له
حه‌ماسه و قاره‌مانه‌تیی و به ته‌واوی مانا شه‌ڕی مان و نه‌مان، دوژمن
زیانی گه‌وره‌ی وێکه‌وت به‌ڵام ئابڵووقه‌که تا ده‌هات تووندتر ده‌بوو و
فیشه‌ک و زه‌خیره‌ی پێشمه‌رگه‌کانیش که‌می ده‌کرد.
شه‌هید ره‌حمان دوای
ئه‌وه‌ی که‌ره‌سه و فیشه‌کی روو له ته‌واوبوون بوو و هێزی دوژمنیش تا
ده‌هات نزیکتر ده‌بۆوه، ئاڵقه‌ی دوایین نارنجۆکی کێشا و نه‌یهێشت
به‌زیندوویی ده‌ستی پیسی جاش و پاسدارانی بێبه‌زه‌ی بگاتێ و گیانی به‌رزی
به‌ره‌و به‌رزایی فڕی.
هه‌زاران سڵاو له
گیانی پاکی کاکه ره‌حمان که‌ریمپوور.
|