|

شه‌هید ره‌شید
که‌ریمزاده کوڕی عه‌زیز، خه‌ڵکی گوندی (کانی به‌ن). کوڕه زه‌حمه‌تکێشێکی
هه‌ژار و نه‌دار بوو که هه‌ر له سه‌ره‌تای ژیانیدا له‌گه‌ڵ کاری کشتوکاڵ،
بۆ به‌ڕێوبردنی ژیان، ده‌سته‌ویه‌خه بوو و، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش له هه‌موو
خۆشیی ژیان، وه‌ك خوێنده‌واریی و سه‌نعه‌ت و پێویستییه‌کانی تری ژیان
بێبه‌ش بوو.
شه‌هید ره‌شید
له هه‌موو بارێکه‌وه هه‌ستی به ژێرده‌ستیی و نه‌داریی ده‌کرد و
هه‌ربۆیه‌ش به‌وپه‌ڕی شانازییه‌وه چه‌کی پێشمه‌رگایه‌تیی له‌شان کرد و زۆر
به رێکوپێکیی ئه‌رکی پیرۆزی پێشمه‌رگایه‌تیی به‌ڕێوه‌ده‌برد، تا له رۆژی-١٥/٣/١٣٦٤-دا
له گوندی (کانی گوێز)، دوای شه‌ڕێکی نابه‌رابه‌ر، که له‌ودا زیاتر له
بیست که‌س له هێزه‌کانی دژمن کوژران، به گولله‌ی دژمنان و داگیرکه‌رانی
کوردستان پێکرا و دوای سێ کاتژمێر گیانی پیرۆزی فیدای رزگاریی کوردستان
کرد.
هه‌زاران سڵاو له گیانی پاکی
ئه‌و شه‌هیده نه‌مره بێ.
|