|

شه‌هید ره‌سووڵ حه‌سه‌نزاده،
کوڕی "برایم"، خه‌ڵکی گوندی (ماماڵ). کوڕه کوردێکی هه‌ژار بوو که له
بنه‌ماڵه‌یه‌کی نه‌داردا چاوی به دنیای پڕ له ئازار و ژان هه‌ڵێنا و
که‌وته ناو گێژاوی ژیانی نه‌داریی.
شه‌هید ره‌سووڵ هه‌ر له سه‌ره‌تای
ژیانییه‌وه هه‌ستی به زوڵم و سه‌ره‌ڕۆیی زۆردارانی حاکم کردبوو و، هه‌ر
هۆی ئه‌وه‌ش بوو له ساڵی-١٣٦٠-دا
به شانازییه‌وه هاته نێو ریزی پێشمه‌رگه‌کانی رێکخراوی خه‌باته‌وه و
چه‌کی تۆڵه‌ئه‌ستێنی پێشمه‌رگایه‌تیی کرده شانی.
شه‌هید ره‌سووڵ له زۆربه‌ی
شه‌ڕه‌کانی ناوچه‌ی بانه‌دا ئازایانه به‌شداریی هه‌بوو. به‌ڵام به‌داخێکی
گرانه‌وه له رۆژی-٩/١٠/١٣٦٢-له
شه‌ڕێکی قاره‌مانانه‌دا دوای چه‌ند کاتژمێر دوژمن تۆقاندن، له کاتژمێر
پێنجی دوانیوه‌ڕۆ له "گرده گوێل" پشتی گوندی "شیوه‌ڵه"ی ناوچه‌ی بانه
به گولله‌ی دوژمنان پێکرا و دڵی پڕ له ئه‌وینداریی به گه‌له‌که‌ی له
لێدان که‌وت و بۆ هه‌میشه ماڵئاوایی له هاوسه‌نگه‌ره‌کانی کرد. هه‌زاران
سڵاو له گیانی پاکی بێت.
|